به‌غدا زياتر له 3 مليارد دابى (حفاظة) قه‌رزارى مناڵانى كوردستانه
شه‌فه‌ق نيوز/ هاوته‌ريبى هه‌ڵكشانى قه‌يران ىسياسى نێوان به‌غداو هه‌رێم و قووڵبونهوهى كێشه‌ى دارايى له كوردستان وه‌ك به‌ره‌نجامى بڕينى بودجه بۆ ماوه‌ى زياتر له سێ ساڵ، وه‌زاره‌تى پلاندانانى هه‌رێم سه‌باره‌ت به ژماره‌ى هاوڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان له ئامارى 2016 ئاماژه‌ى داوه كه ئه‌و ژماره‌يه بريتيه له 5,614,070 پێنج مليۆن و شه‌سه‌د و چوارده هه‌زارو حه‌فتا كه‌س.
هه‌ر به‌پێى راپۆرتى به‌شى ئامار ژماره‌ى له دايك بووان هاوكات له‌گه‌ڵ دهستپيكردنى قه‌يران واته له سێ ساڵى رابردوو بريتى بووه له :
كۆى له دايك بوانى ساڵى 2014 145,737
كۆى له دايك بوانى ساڵى 2015 148,011
كۆى له دايك بوانى ساڵى 2016 150,157
كۆى گشتى له دايك بوانى هه‌ر 3 ساڵ 443,905 چوار سه‌دو چل و سێ هه‌زارو نوسه‌د و پێنج منداڵه.
ئه‌گه‌ر ژماره‌ى 145000 هه‌زار منداڵى له دايك بووى ساڵى 2013ى لێ زياد بكرێ ، كۆى گشتييان ده‌كاته 588,905 و ئه‌گه‌ر واى دابنێين هه‌ر مندالێك له شه‌وو رۆژيكدا پينج دانه دابى يا (حفاظة) به كار بينێ ، ئه‌وه منداڵانى هه‌رێمى كوردستان بۆ بيست و چوار سه‌عات پێويستييان به 2,944,525 دو مليون و نوسه‌د و چل و چوار هه‌زار و پێنج سه‌د و بيست و پێنج دانه‌يه.
له ماوه‌ى سێ ساڵى رابردووى قه‌يرانى بڕينى بودجه ى هه‌رێم كه ده‌بێته 1095 رۆژ ، كۆى دابى يان (حفاظة) بۆ ئه‌و ماوه‌يه ده‌كاته 3,224,254,875 واته سێ مليار و دوسه‌د و بيست و چوار مليون و دوسه‌د و په‌نجاو چوار هه‌زارو هه‌شت سه‌د و حه‌فتاو پێنج دانه.
ئه‌گه‌ر هه‌رزانترين جۆرى دابى (حفاظة) به نموونه وه‌ربگرين نه ئه‌ندازه‌ى بچووك و گه‌وره ، هه‌روه‌ها نه له‌سه‌ر كێش، به‌ڵكو به گوێره‌ى گه‌وره‌ترين سێت كه 32 دانه له خۆى ده‌گرێ و له بوارى نرخ به گونجاوترين هه‌ژمار ده‌كرێ، هه‌ر سيتێكى (5) پێنج هه‌زار ديناره.
بؤ ماوه‌ى 24 كاتژمێر 5 دانه، واته هه‌ر منداڵێك له ساڵێكدا پێويستى به 1820 دانه هه‌يه كه ده‌كاته 57 سێت و له ماوه‌ى سێ ساڵدا پێويستى به 171 سێت هه‌يه ، واته خه‌رجى دابى يان (حفاظة)ى هه‌ر منداڵێكى ساواى هه‌رێم له ماوه‌ى قه‌يرانى بڕينى بودجه‌دا 855,000 هه‌زار دينارى عيراقى بووه
كۆى گشتى ئه‌و مناڵانه‌ى كه له ژێر كاريگه‌ريى ئه‌م دياردهيهن 588,905 پێنج سه‌د و هه‌شتاو هه‌شت هه‌زارو نوسه‌د و پێنج ههزارمنداڵن و خه‌رجى دابى بۆ 3 سێ ساڵ ده‌كاته 503,513,775,000 پێنج سه‌دو سێ مليار و پينج سه‌د و سيزده مليون و حه‌وت سه‌د و حه‌فتاو پێنج هه‌زار دينارى عێراقى!! ئه‌مه‌ش جيا له پاره‌ى شير و ده‌رمان وبابهتهكانى ... ديكه.
سوندس ميرزا