چه‌مكی سیاسه‌ت و ئه‌ده‌بی سیاسی
ئابووری ،كه‌لتوور،مێژوو جوگرافیای هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ،جۆر‌و ئاڵۆزییه‌كانی سیاسه‌تی ئه‌و كۆمهڵكهیه باس ده‌كه‌ن .سیاسه‌ت گوشراویی سه‌ده‌ها هۆكاره كه‌له قووڵایی ئاڵۆزییه‌كانی خۆی ،پێكهاتهییهك به ناویی "ده‌سه‌ڵات" پێكدێنێت.هه‌ڵێنجانی خه‌ڵق به گشتی له ووشه‌ی سیاسه‌ت (پۆلتیك) فێڵ و درۆیه كه‌بۆ به‌رێوه‌بردن و باشتركردنی كاروباری تاكه‌كه‌سی یان به مه‌به‌ستی به‌رده‌وام بوون له سه‌ر ده‌سه‌ڵات به كار ده‌برێت .به‌ڵام هه‌ڵێنجانی نوخبه له سیاسه‌ت ،به ده‌ست هێنانی زانست و پاراستنی ده‌سه‌ڵاته كه به بۆیه‌ی "هونه‌ر" رازاوه‌ته‌وه و ده‌بێته هۆی به هێزكردنی حكومه‌تی نوخبه له سه‌ر جه‌ماوه‌ر .لێره ئه‌نجامه‌كانمان بۆ ده‌رده‌كه‌وی! كه‌واته :
سیاسه‌ت هه‌م زانسته وههم هونه‌ر-زانسته، چوونكه یاساكان وپێوهرهكان و ستراكچهرهكانمان له روانگه‌یه‌كی زانستیه‌وه ده‌خاته به‌ر باس و شرۆڤه كردن .
هونه‌ریشه ،چونكه به بێ بوونی رۆحی سیاسی ،دینامیك بوون ،زیره‌كی ،كراوه‌یی و مرۆڤ دۆستی و هه‌بوونی زانیاری ته‌واو له كۆمه‌ڵگه ناتوانین خه‌ریكی كاروباری سیاسه‌تی وڵات بین .
بۆ ئه‌وه‌ی كه ببین به سیاسه‌تمه‌دارێكی به‌رجه‌سته ،ده‌بێت فێربین و بزانین كه چ كه‌سێك ده‌یباته‌وه و چ ده‌باته‌وه ،بۆ كوێ ده‌یبات ،چۆن ده‌یبات ،بۆچی ده‌یبات وه به پشتگیریی كام هێزو ئاوازێك بردوویه‌تیه‌وه .
ئێمه له زانستی سیاسه‌ت ده‌خوێنین ،حكومه‌ت به مه‌به‌ستی بهرێهبردنی كاروباری وڵات ،وه له په‌یوه‌ندی كردن له گه‌ڵ حزب وچین و قه‌واره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ،چ عه‌قڵێكی سیاسی به كار دێنێت ،وه بۆ به‌رقه‌رار كردنی ڕێكخستنێكی كۆمه‌ڵایه‌تی له ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه گشتیه‌كان ،چ ده‌سه‌ڵاتێك به كار بهێنێت ...
هه‌ر حكومه‌تێك جۆری سیاسه‌تی پراكتیكی خۆی ،به ده‌سه‌ڵات و زانست دابین ده‌كات و به هۆی زانستی سیاسییه كه بنه‌ماكانی حكومه‌ت به هێز ده‌كرێت .كه‌واته عه‌قڵی بێ زانست و بیركردنه‌وه‌و بێ هونه‌ر ،حكومه‌ت له ده‌سه‌ڵات پڕ له خاڵی ده‌كات ،چونكه بنه‌مای ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت ،جه‌ماوه‌ره‌و جه‌ماوه‌ری بێ ده‌سه‌ڵات ،حكومه‌تێكی بێ هێز پێكدێنێت ."ئه‌ره‌ستۆ" له‌و رووه‌وه مرۆڤی به ئاژه‌ڵی سیاسی ناوزه‌د كردووه (پۆڵتیكاڵ ئهنیمڵ) كه هه‌ڵبژاردنی مرۆڤ به عه‌قڵ كۆنترۆڵ ده‌كرێت ،بوونه‌وه‌رێكه له رێگه‌ی عه‌قڵه‌وه ،زانست رێنه‌مایی ده‌كات و زانستی له ژێر ئاڵای بڕوا جێگیر ده‌بێت .
به بڕوای ئه‌ره‌ستۆ ،مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكی سیاسیه كه به بیركردنه‌وه ژیان به سه‌ر ده‌بات وه له رێگه‌ی هه‌وڵدان و پشكنینی په‌یوه‌ندییه گشتیه كانی خۆی له گه‌ڵ كه‌سانی تردا ،ژیان دروست ده‌كات .به‌ڵام په‌یوه‌ندی سیاسی ده‌سكه‌وت و ده‌ست هاوه‌ردی په‌یوه‌ندیداره به ڕه‌وتی زانیاری .دوای ده‌ركه‌وتنی میدیاكانی ده‌نگ و ره‌نگ ،زانیاری له رێگه‌ی چاپ كردن بۆ به ده‌ست هێنانی زانیاری ،گرنگی پێشووی خۆی له ده‌ست دا.هه‌روه‌ها ئه‌و ریكلامه حكومیانه كه پاراستنی ده‌سه‌ڵاتیان له ئه‌ستۆدا بوو،به هۆی میدیا ئهلكترۆنییهكانهوه ئاسانتر بوو.
په‌یوه‌ندی كاریگه‌ری ده‌خاته سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كانی سیاسه‌ت ،به‌ڵام تایبه‌تمه‌ندی به‌رجه‌سته له سه‌رده‌می ئێسته‌دا،بریتیه له :په‌یوه‌ندی نێوان سیاسه‌تمه‌داران و هاوڵاتیان وه هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌وان له گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته‌كان له ئاستی نێو ده‌وڵه‌تی .
له ئه‌ده‌بیاتی سیاسی ،په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی به هۆی زمانی زانستی و هونه‌ریه كه وڵاتێك له ئاستی نێو دهوڵتیدا ده‌ناسرێت .دیپلۆماته‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن له كاتی به‌یان كردنی قسه‌كانیان و په‌یوه‌ندییه دپلۆماتیهكانیان ،له‌و وشانه‌ی كه ده‌بنه هۆی ئاڵۆز بوون و نیگه‌رانی هه‌روه‌ها تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان دووره په‌رێزی بكه‌ن .
نه‌زاكه‌تی دپلۆماسی و ئه‌ده‌بی سیاسی ،جۆری په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌رده‌خا .له‌و رووه‌وه كه سیاسه‌ت ئامرازێكه بۆ دابین كردنی په‌یوه‌ندی نێوان وڵاتان
له ئاستێكی نێوده‌وڵتی و هه‌روه‌ها ده‌رخه‌ری په‌یوه‌ندی نێوان حزب و هێزه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی چالاكی كۆمه‌ڵگایه وه له هه‌مووی گرنگتر زانستی سیاسی رێگه‌و ئامرازه‌كانی حكومه‌ت كردن و چالاك ڕاگرتنی بازنه‌ی ئامرازه‌كانی ده‌سه‌ڵاتت پیێ نیشان ده‌دات .رۆژ تا رۆژ دێت كۆمه‌ڵگه مرۆییه‌كان سیاسی ده‌بن ،هه‌ستی سیاسی وبیروڕاو هه‌ڵوێسته سیاسیه‌كان به‌رز ده‌بنه‌وه ،بۆیه زۆر پێویسته تا زانستی سیاسی و هونه‌ری هاوتا كردنی له كارووباری رۆژانه‌ماندا فێربین و له شێوه‌و ریبازه تازه‌كانی سیاسی كه‌ڵك وه‌رگرین .
رێره‌وانی رێگه‌ی سه‌عاده‌ت و خۆشبه‌ختی مرۆڤ به بێ بوونی ئه‌زموونی سیاسی وبه كار هێنانی هونه‌ری ئه‌و زانسته گرنگه ،ناتوانن بگه‌نه ئه‌نجام و مه‌به‌ستێكی دیاری كرا‌و وه له به‌رامبه‌ر دێویی نه‌زانی و تاریكی‌دا سه‌ركه‌وتوو نابن .