كۆبونی خۆراك له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا
وا دانرابوو وه‌زاره‌تی پلاندانان پێش هه‌ڵبژاردن سه‌رژمێریی دانیشتوان بكات، به‌لام كه‌مته‌رخه‌می ئه‌م وه‌زاره‌ته‌و گوشاری هه‌ندێ لایه‌ن كه له‌ئه‌نجامه‌كانی سه‌رژمێریی زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بوون، ته‌گه‌ره‌ی له‌پرۆسه‌كه دا‌و له‌سه‌ره‌نجامدا په‌كیخست. ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی پلاندانان هه‌ستی به‌لێپرسراوه‌تی بكردایه‌و ملی بۆ گوشاره‌كان كه‌چ نه‌كردایه‌و پێی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كه داگرتایه، ئێستا توشی ئه‌م قه‌یرانه نه‌ده‌بووین و ژماره‌یه‌كی روونمان له‌گه‌ڵ چه‌رده‌یه‌ك زانیاریی پێویست سه‌باره‌ت به‌ژماره‌ی دانیشتوان و ده‌نگده‌رانی عیراق و هه‌ر پارێزگایه‌ك به‌جیا له‌به‌رده‌مدا ده‌بوو.كه‌مته‌رخه‌میه‌كه‌ی وه‌زاره‌ت ناچاری كردین بچینه‌وه سه‌ر پشت به‌ستن به‌كۆبونی خۆراك كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لێی رانابینرێ ببـێ به‌بنه‌ما بۆ دیاریكردنی ژماره‌ی دانیشتوانی پارێزگاكان.وه‌زاره‌تی بازرگان‌یش له‌بنه‌ڕه‌تدا په‌یوه‌ندی به‌هه‌ڵبژاردنه‌وه نییه‌و به‌دڵنیاییه‌وه وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق تاكه وه‌زاره‌تی بازرگانییه له‌هه‌موو جیهاندا كه‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن پشت به‌ئاماره‌كانی ده‌به‌ستێ. ئاماره‌كانی ئه‌م وه‌زاره‌ته زیاتر بۆ شێوه‌ی دابه‌شكردنی كه‌ره‌سته‌ی خۆراك به‌پێی ژماره‌ی خێزانه‌كان ته‌رخانكراون و هیچ په‌یوه‌ندییان به‌تۆماری ده‌نگده‌رانه‌وه نییه. هۆی هاتنی وه‌زاره‌تی بازرگانی بۆ ناو مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌ندیی به‌نه‌بوونی سه‌رژمێرییه‌وه هه‌یه كه له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌ركی وه‌زاره‌تی پلاندانانه.له‌عیراقدا واباو بووه كه هه‌ر ده ساڵ جارێك سه‌رژمێری بكرێ، دوایین سه‌رژمێری بۆ ساڵی 1997 ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه سه‌رژمێرێكی ورد‌و مایه‌ی پشت پێبه‌ستن نییه‌و سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستانی نه‌گرتۆته‌وه. نه‌بوونی سه‌رژمێری و به‌ناچاری پشت به‌ستن به‌كۆبونی خۆراك كڕۆكی كێشه‌كه پێكدێنن.له‌ڕاستیدا هیچ شتێك گره‌نتی راست و دروستی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی بازرگانی ناكاو ئه‌م ئامارانه كه تایبه‌تن به‌دابه‌شكردنی كه‌ره‌سته‌ی خۆراك، به‌كه‌ڵكی مه‌سه‌له‌یه‌كی سیاسی گرنگی وه‌ك هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نایه‌ن.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داواكردنی ئه‌وه‌ی كه 3%ی گه‌شه‌ی دانیشتوان به‌یه‌كسانی بۆ هه‌موو پارێزگاكان په‌یڕه‌و بكرێ، ئه‌گه‌رچی نه‌ختێك له‌سه‌رجه‌می كورسی ته‌رخانكراو بۆ پارێزگا به‌دانیشتوان چڕه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه‌و كورسییه زیاده‌كان به‌سه‌ر پارێزگاكانی تردا دابه‌ش ده‌كاته‌وه، به‌لام خودی پرۆسه‌كه جیاوازییه‌كی زۆری لێ ناكه‌وێته‌وه‌و هه‌مووی چه‌ند كورسییه‌كی به‌شی هه‌رێمی پێ زیاد ده‌كرێ كه كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر به‌ره‌نجامی كۆتایی به‌جێ ناهێڵێ.نیگه‌رانی له‌ژماره‌ی ئه‌و 38 كورسییه‌ی بۆ پارێزگاكانی هه‌رێم دیاریكراون، كه به‌دڵنیاییه‌وه ژماره‌یه‌كی كه‌مه، هۆكه‌ی زیاتر بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هه‌لومه‌رجی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه زیاتر له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی ساڵی 2005 به‌راورد ده‌كرێ چونكه له‌هه‌ڵبژاردنی 2005دا ژماره‌ی كورسی بۆ هیچ پارێزگایه‌ك دیاری نه‌كراو ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن پشت ئه‌ستور نه‌بوو به‌ڕێژه‌ی دانیشتوان به‌ڵكو پشت ئه‌ستور بوو به‌رێژه‌ی به‌شداری. له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه كه له 2005دا رێژه‌یه‌كی به‌رچاوی سوننه‌كان بایكۆتی هه‌ڵبژاردنیان كرد، كورد زۆر قازانجی كرد‌و له‌نێو قه‌واره براوه‌كاندا پله‌ی دووه‌می بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ر كرد.له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا پشت نه‌به‌ستن به‌ڕێژه‌ی به‌شداری و دیاریكردنی ژماره‌ی كورسییه‌كانی هه‌ر پارێزگایه‌ك كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌بێ و به‌دڵنیاییه‌وه ناكرێ هه‌ڵبژاردنی 2010 به‌ته‌رازووی هه‌ڵبژاردنی 2005 كێشانه بكرێ، به‌لام لێره‌دا له‌هه‌موو گرنگتر ئه‌وه‌یه كه كورد هه‌ڵه‌ی ساڵی 2005ی سوننه‌كان دووباره نه‌كاته‌وه‌و وردتر مه‌سه‌له‌كان هه‌ڵبسه‌نگێنێ. ئه‌وه‌ی له‌م بارودۆخه‌دا پێویستمان پێیه‌تی، دان به‌خۆداگرتن و به‌كارهێنانی دیپلۆماسیه‌تێكی هێمنه.هه‌ڵچوون نه هیچی لێ هه‌ڵده‌وه‌رێ نه به‌سه‌ره‌نجامێكی گونجاو ده‌گات.