عه‌وله‌مه‌و مۆدێرنه‌و كۆمه‌ڵگه‌ی پڕمه‌ترسی
گه‌ر چاوێكی خێراش بهكهلهپووری فیكری هاوچه‌رخدا بخشێنین، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت تا ئێستاش زانا‌و لێكۆڵهرو بیرمه‌ندان نه‌یانتوانیوه له‌سه‌ر ده‌قێكی هاوبه‌ش ڕێكبكه‌ون تا دواجار ببێته پێناسه‌ی عه‌وله‌مه، هه‌روه‌ك نه‌شیانتوانیوه كاریگه‌ریه پۆزه‌تیڤ‌و نیگه‌تیڤه‌كانی دیاری بكهنو پێشبینی به‌دواڕۆژی ئه‌م دیارده‌یه‌وه بكه‌ن، ئێمه‌ی كورد كه تاڕاده‌یه‌كی زۆر له‌و مشتومڕانه دوورین، گه‌ر بمانه‌وێت پێناسه‌یه‌كی عه‌وله‌مه بكه‌ین، ڕه‌نگه بڵێین (عه‌وله‌مه بریتیه لهههڵقوڵانی بێسنوری زانیاری‌و بیرۆكه‌و كاڵا‌و خزمهتگوزاریو سه‌رمایه، به‌بێ گوێدانه سنور‌و كۆت‌و به‌ند)، بۆئه‌وه‌ی بتوانین لهپێناسهیهكی گشتگری عه‌وله‌مه بكۆڵینه‌وه، پێویستمان به‌لێكدانه‌وه‌ی ڕه‌هه‌ندو پرۆسه جه‌وهه‌ریه‌كانی عه‌وله‌مه ده‌بێت، كه خۆی له‌سێ ڕه‌هه‌ندا ده‌بینێته‌وه .ڕه‌هه‌ندی یه‌كه‌م په‌یوه‌سته به‌بڵاوبوونه‌وه‌ی زانیاری به‌جۆرێك به‌رده‌ست هه‌رتاكێك بكه‌وێت، پرۆسه‌ی دووه‌میش په‌یوه‌سته بهتوانهوهو نه‌مانی سنوره جوگرافیه سیاسیه مێژووكردهكان، پرۆسه‌ی سێهه‌میش خۆی لهلێكچوونو خاڵی هاوبه‌شی نێوان گرووپ‌و كۆمه‌ڵگه‌و دامه‌زراوه‌كاندا ده‌بینێته‌وه، بێگومان ئه‌م سێ پرۆسه جیاوازه ڕه‌نگه كاریگه‌ری ئه‌رێنی بۆسه‌ر چه‌ند كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ههبێتو بۆ هه‌ندێكی تریشیان پێچه‌وانه‌كه‌ی له‌وانه‌یه ڕاست بێت.
هه‌ندێك له‌شاره‌زایانی بواری عه‌وله‌مه ئه‌و كه‌ره‌سته‌و ماددانه‌ی كه به‌هۆی عه‌وله‌مه‌وه له‌سنوره‌كان ده‌په‌ڕنه‌وه، بۆ شه‌ش كۆمه‌ڵه دابه‌شده‌كه‌ن، ئه‌وانیش: كاڵا، خزمه‌تگوزاری تاك، بیرۆكه‌و زانیاری، سه‌رمایه، دامه‌زراوه‌كان‌و دواجاریش ئاكارو به‌ها، بێگومان هه‌ریه‌كه له‌و شه‌ش كۆمه‌ڵه‌یه جۆرێك له‌گرفت بۆشوێنو ژینگه تازه‌كه ده‌خوڵقێنێت، بۆنمونه یه‌كێك له‌شوێنه‌واره خراپه‌كانی عه‌وله‌مه گواستنه‌وه‌ی په‌تاو نه‌خۆشیه ترسناكهكانه به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و بروسك ئاسا، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئهوپێشكهوتنه به‌رچاوه‌ی له‌بواری گواستنه‌وه‌و سه‌فه‌ری مرۆڤه‌كاندا هاتووه‌ته ئاراوه، له‌پێشه‌وه‌ی هه‌مووشیاندا خزمه‌تگوزاری گه‌شتی ئاسمانی‌و فڕۆكه‌ی سه‌رده‌میانه‌و مۆدێرن، په‌تای ئه‌نفلۆنزای به‌راز كه به(H1 N1) ناسراوه وه‌ك نمونه بووه‌ته مۆتهكهیهكو سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان ڕێوشوێنی ئهمنیو ته‌ندروستی پێشوه‌خت‌و توندوتۆڵیان گرتووه‌ته‌به‌ر له‌فڕۆكه‌خانه‌و وێستگه‌كانی گواستنه‌وه‌دا، چۆن عه‌وله‌مه ئازاده‌و له‌وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی تر ده‌گوازرێته‌وه، ئه‌م په‌تا كوشنده‌یه‌ش به‌وچه‌شنه له‌مرۆڤێكه‌وه بۆ مرۆڤێكی تر ده‌گوازرێته‌وه.یه‌كێك له‌ده‌رهاویشته‌كانی عه‌وله‌مه دروستبوونی كۆمه‌ڵگه‌ی پڕمه‌ترسیه، چونكه عه‌وله‌مه كاریگه‌ری درێژخایان بهجێدههێلێتو ڕه‌نگه شوێنه‌واره نێگه‌تیڤه‌كانی دوای چه‌ندین ساڵ ده‌ربكه‌ون، (ئێرلیش بیگ) زانا‌و پسپۆڕی به‌ناوبانگی عه‌وله‌مه كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی به‌سه‌ر سێ جۆردا دابه‌شده‌كات، ئه‌وانیش كۆمه‌ڵگه كلاسیك، كۆمه‌ڵگه‌ی مۆدێرنه‌و كۆمه‌ڵگه‌ی پۆست مۆدێرنه، كۆمه‌ڵگه‌ی كلاسیك ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه له‌خۆده‌گرێت كه له‌دوای سه‌ده‌ی هه‌ژده‌مه‌وه ده‌ركه‌وتن، له‌مجۆره كۆمه‌ڵگه‌یانه‌دا دامه‌زراوه‌ی كلاسیكی به‌درێژایی دوو سه‌ده بهرچاوكهوتوونو به‌هاو دابوونهریتهكانیش له‌نه‌وه‌یه‌كه‌وه بۆ یه‌كێكی تر گواستراونه‌ته‌وه، له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كلاسیكیدا قورسایی لهسهرتاكی كۆمه‌ڵگه نه‌بووه، به‌ڵكو تاك به‌شێكی دانه‌بڕاوه‌ی كۆمه‌ڵگه بووه‌و ده‌نگی تاكه‌كه له‌ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كه‌دا نه‌بیستراوه، ده‌ركه‌وتنی كه‌نیسه‌ی پڕهێزو توانا دیارده‌یه‌كی تری ئه‌مجۆره كۆمه‌ڵگه‌یه بووه‌و ئه‌ندامانی خێزانیش به‌په‌یوه‌ندی توندوتۆڵ پێكه‌وه به‌سترابوونه‌وه.به‌هاتنی مۆدێرنه، له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا دروشمی ئازادی تاكو سه‌ربه‌خۆیی ئیراده‌ی تاكه‌كه یه‌كێك بوو له‌ستراتیژه گرنگه‌كان، به‌مجۆره سات له‌دوای سات تاكی كۆمه‌ڵگه ده‌بوو به‌ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كه سه‌رجه‌م شته‌كان به‌ده‌وریدا ده‌سوڕانه‌وه، لێره‌دا دامه‌زراوه ته‌قلیدییه كلاسیكیه‌كان گۆڕان بۆ دامه‌زراوه‌ی مۆدێرن‌و كه‌نیسه‌ش گڵۆڵه‌ی كهوتهلێژیو پاشه‌كشه‌كردن، تا دواجار كه‌نیسه بوو به‌تایبه‌تمه‌ندێتی كهسهكانو له‌ژیانی گشتی كۆمه‌ڵگه ده‌رچووه ده‌ره‌وه، بنه‌ماڵه‌و خێزانیش له‌یه‌كه‌ی گه‌وره‌و په‌یوه‌ندی تۆكمه‌وه، بوون به‌یه‌كه‌ی زۆر بچووك به‌شێوه‌یه‌ك ته‌نها ژن‌و مێرد‌و مناڵه بچووكهكانیانی ده‌گرته‌خۆ، شێوازی كاركردنی تاكه‌كانیش بوو بهپهیوهستنامهی نێوان كرێكار‌و كۆمپانیا، به‌مجۆره‌ش ئینتیمای كرێكار ڕوویكرده سه‌ندیكا له‌پێناو په‌یداكردنی نه‌واو داكۆكیكارێك، داواتر ئه‌مانه بوونه‌هۆی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نیشتمانی، ئه‌گه‌ر سه‌ندیكا ئاڵته‌رناتیڤی لادێ‌و پیاوماقوڵانی بووبێت، ئه‌وا ده‌وڵه‌تی بیرۆكراسی له‌كۆمه‌ڵگه‌ی پیشه‌سازیدا بوو به‌گرنگترین دامه‌زراوه، چونكه دواجار وه‌لائی تاك ڕووه‌و ده‌وڵه‌ت وه‌رچه‌رخا.له‌گه‌ڵ هاتنی ئه‌م پێشهاتانه‌دا چۆنیه‌تی ژیانی تاك له‌ژێر هه‌یمه‌نه‌ی دامه‌زراوه‌ی ته‌قلیدییه‌وه گۆڕا بۆ ده‌سه‌ڵاتی خودی تاكو سه‌رفرازی تاكه‌كه له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا، له‌و سیستم‌و كۆمه‌ڵگه تازه‌یه‌دا تاك بزوێنهرو خاوه‌نی وه‌لائی تایبه‌ت به‌خۆی بوو بۆ دامه‌زراوه‌ی مۆدێرن، نه‌وه‌ك به‌پێچه‌وانه. له‌گه‌ڵ به‌رپابوونی شۆڕشی عهولهمهشدا مرۆڤایه‌تی قۆناغی مۆدێرنه‌ی تێپه‌ڕاندو خۆی گه‌یانده كه‌ناری پۆست مۆدێرنه‌وه، له‌گه‌ڵ دروستبوونی كۆمه‌ڵگه‌ی زانیاری، كۆمه‌ڵگه‌كان كه‌وتنه‌خۆ بۆ دروستكردن‌و به‌رهه‌مهێنانی تاكی بههرهمهندو لێهاتوو بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دیارده‌ی هه‌ڵقوڵانی زانیاری، له‌كۆمه‌ڵگه‌ی پۆست مۆدێرنه‌دا وه‌لائی تاك له‌وه‌لا بۆ دامه‌زراوه وه‌رچه‌رخا بۆ وه‌لا بۆ خودی خۆی، چونكه له‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌دا كارلێكه‌كان بریتین له‌كارلێكی نێوان (تاكو تۆڕی زانیاری).ئه‌وه‌ی له‌وبابه‌ته‌دا زیاتر مه‌به‌ستمانه په‌یوه‌ندی نێوان عه‌وله‌مه‌و مه‌ترسیه، كۆمه‌ڵگه‌ی پۆست مۆدێرنه‌ی ئێستامان بهعهولهمه كۆنترۆڵكراوه، بۆیه مه‌ترسی گواستنه‌وه‌ی په‌تا ترسناكه‌كانیش بووه‌ته جێگه‌ی سهرنجو مشتوومڕی نێوه‌نده جیاوازه‌كان، بێگومان ئه‌و گواستنه‌وه خێرایه‌ش په‌یوه‌سته به‌پێشكه‌وتنی هۆیه‌كانی گواستنه‌وه‌ی مرۆڤه‌كانه‌وه، لهشهمهنۆفێر، فڕۆكه‌و كه‌شتیه مۆدێرنه‌كان، بۆیه ناوه‌نده په‌یوه‌ندیدارو زاناكانی ئه‌وبواره له‌هه‌وڵدان ڕێگه‌چاره‌یه‌ك یان هه‌ر هیچ نه‌بێت سنورێك بۆ ئه‌م شوێنه‌واره نێگه‌تیڤه دابنێن .