ده‌قی وته‌كانی بارزانی له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی كوردستاندا
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی رۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه له هاوینه هه‌واری سه‌لاحه‌دین به‌رِێوه چوو و تێیدا بارزانی به وردی وه‌ڵامی پرسیاری ته‌واوی رۆژنامه‌نوسانی دایه‌وه.
له سه‌ره‌تای وته‌كانیدا له وه‌ڵامی رۆژنامه‌وانان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی گوتی "سوپاسی هه‌مووتان ده‌كه‌م بۆ ئه‌و پرسیار و تێبینیانه، سه‌باره‌ت به پرسیار له باره‌ی ده‌ستووری عێراقه‌وه ده‌ستووری عێراق ئی هه‌موو عێراقه و ئێمه هه‌رێمێكمان هه‌یه ده‌بێت شه‌خسیه‌تی ئه‌و هه‌رێمه هه‌بێت و تۆ له هه‌موو شتێك‌دا شه‌خسیه‌تت هه‌بێت بۆ له ده‌ستووردا نه‌ت بێت".
"خۆزگه مه‌ترسیمان له‌سه‌ر نه‌ما با"
له باره‌ی مه‌ترسیشه‌وه گوتی " خۆزگه مه‌ترسیمان له‌سه‌ر نه‌مابا، ئێمه له سه‌رتای رێگاداین و نه‌گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و قوناغه‌ی پشت بكه‌ینه‌وه و ئه‌گه‌ر بۆ غایه‌تێك هه‌ندێك ده‌ڵێن مه‌ترسی نه‌ماوه با قه‌ناعه‌تمان پێ بكه‌ن كێ حه‌ز ناكات مه‌ترسی له‌سه‌ر نه‌مێنێت".
له باره‌ی مافی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌وه گوتی " له باره‌ی مافی توركمان و ئاشووری و كلدان و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌وه ئێمه حه‌ز ده‌كه‌ین له هه‌موو دامه‌زراوه‌كاندا به‌شدار بن چونكه ئه‌وه مافی خۆیانه".
له وه‌ڵامی ئه‌نجامدانی دیدارێكی رۆژنامه‌وانیانه‌وه سه‌رۆكی هه‌رێم گوتی " پێم خۆشه به‌ڵام نازانم ئایا وه‌ختم ده‌بێت یان نا یاخود ئه‌وه ده‌كه‌وێته پێش هه‌ڵبژاردن یان دوای هه‌ڵبژاردن و ره‌نگه دوای بخه‌م و پێشم خۆش نه‌بێت له‌م كاته‌دا دیداری وا بكه‌م".
"ئاماده‌م هه‌موو وه‌ڵامێكیان بده‌مه‌وه"
له باره‌ی ئه‌و تۆمه‌ت و هێرشانه‌ی هه‌ندێك كه‌ناڵ و رۆژنامه ده‌یكه‌نه سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆكی هه‌رێم گوتی " راسته زۆر جار ئه‌وانه ده‌بینم به‌رِِِِِاستی هێرشێكی زاڵمانه‌یه و زیاتریش له هه‌مووكه‌س هێرش ده‌كرێته سه‌ر من و مام جه‌لال و ئه‌گه‌ر فیعله‌ن ئه‌وانه مه‌علوماتیان نییه شه‌رت بێت من ئاماده‌م هه‌رچی هه‌یه وه‌ڵامیان بده‌مه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خوانه‌كا ئه‌وانه فێر كرابن و مه‌به‌ستیان ته‌نها سووككردنی هه‌موو ئه‌زموونه‌كه بێت ئه‌وه شتێكی دیكه‌یه و ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه بۆ پاره وه‌رگرتنه ئه‌وا من خۆشحاڵم كه بووینه‌ته سه‌رچاوه‌ی ژیانی خه‌ڵك".
"پێویسته ئه‌م وڵاته به هی خۆمان بزانیین"
سه‌باره‌ت به پرسیارێكی دیكه‌ی رۆژنامه‌وانان سه‌رۆكی هه‌رێم گوتی "حكومه‌تی هه‌رێم ئی هه‌موو تاكێكی ئه‌م وڵاته‌یه و ئی هه‌موو حزبێكه و هه‌موو به‌شدارین له ئه‌رك و ماف‌دا و ده‌بێت ئه‌و هاوكێشه‌یه هاوسه‌نگ بێت و هه‌موو هاوڵاتیه‌ك ماف و ئه‌ركی هه‌یه و هیوادارم هه‌موومان بگه‌ینه ئه‌و ئاسته‌ی كه ئه‌م وڵاته به هی خۆمان بزانیین ئه‌م وڵاته موڵكی كه‌س نییه و موڵكی ئێوه‌یه و به خوێنی خه‌ڵك هاتوه‌ته كایه‌وه".
گوتیشی " هه‌ندێك جار ده‌ڵێن هی دوو كه‌سه نه‌خێر هیچ به‌و شێوه‌یه نییه و ئه‌م وڵاته موڵكی من نییه و ئه‌مرِِۆ منم سبه‌ی یه‌كێكی دیكه‌یه و نه‌موڵكی منه و نه هی مام جه‌لاله ئێمه‌ش دوو هاووڵاتین و به‌ڵێ به‌رپرسیاریه‌تیمان له ئه‌ستۆیه، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه هه‌مووی موڵكی ئێمه‌یه و ئێمه بۆ ماڵی خۆمان وێران بكه‌ین و كێ حه‌ز ده‌كات ماڵی خۆی به ده‌ستی خۆی وێران بكات".
"با خه‌ڵك خۆیان برِیار بده‌ن"
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی دیداری له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌وانان و هۆكاری برِیاری هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له رێگه‌ی خه‌ڵكه‌وه گوتی "بۆیه لێره له‌گه‌ڵ به‌رێزتان دانیشتووین و به ئاشكرا ئه‌م قسانه ده‌كه‌ین له‌به‌رده‌م ئێوه و هه‌موو خه‌ڵكدا تاوه‌كو دابه‌زێت و هه‌موو خه‌ڵك گوێی لێبێت، ئێمه باوه‌ڕمان به‌وه هه‌یه كه ده‌یڵێین و به‌رپرسین لێی، به گوێره‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌ڵبژاردن ده‌بێت راسته‌وخۆ بێت، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك راسته‌وخۆ نه‌بوایه ده‌بوو له پارله‌مان بڕیارێكی دیكه ده‌ربكرێت، من داوام كرد هه‌ڵبژاردن راسته‌وخۆ بێت تاوه‌كو كۆتایی به‌و قسانه بێنێن كه ده‌ڵێن ئه‌مه رێكه‌وتنێكی به‌ینی پارتی و یه‌كێتیه و چیان بوێت هه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن، لێره‌دا خه‌ڵك با بڕیار بده‌ن و بزانین چۆن بیر ده‌كه‌نه‌وه وئه‌وان بڕیار بده‌ن چیان ده‌وێت و ئازادن، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بوو رێزی ئه‌م هه‌نگاوه بگیرایه، ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ش ده‌سه‌ڵات بێت فاریزه‌یه‌ك له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی هه‌رێم زیاد نه‌كراوه له‌و یاسایه‌ی كه چوار ساڵ پێش ئێستا به‌پێی یاسا پێی دراوه".
"ئێمه لێره یه‌ك ده‌ستین"
له‌باره‌ی به‌راوردكردنی نێوان سیسته‌می حوكم له به‌غدا و هه‌ولێر، سه‌رۆكی هه‌رێم گوتی "عێراق له دوو نه‌ته‌وه‌ی سه‌ره‌كی و چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه پێكهاتووه، حوكمی عێراق ته‌وافوقیه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵًبژاردنی راسته‌وخۆ بێت كه له ده‌ستوریشدا هاتووه ئێمه دژی ئه‌وه نین، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیش ئه‌وه‌بێت كه ته‌وافوق نه‌مێنێ، ئه‌و كاته به هه‌ڵبژاردنیش بێت لیستی ئیئتیلاف زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا، ئایا ده‌كرێت شیعه بێ كورد و سوننه به‌ته‌نها حوكمی عێراق بكات؟، ئه‌گه‌ر حوكمی عێراق ته‌نها شیعه بیكات واته ته‌جروبه‌ی سه‌رنه‌كه‌وتووی هه‌شتا ساڵی حوكمی سوننه دووباره ده‌كه‌ینه‌وه، ده‌كرێت پاش هه‌شتا ساڵی دیكه‌ش هه‌مان كاره‌سات دووباره بێته‌وه؟، فه‌رقی هه‌یه وه‌زعی عێراق ته‌وافقیه، به‌ڵام لێره یه‌ك ده‌ستین.
"ورده‌كاری لای ئه‌وانه"
له‌باره‌ی پرسیاری ئه‌گه‌ر كۆمیسیۆن نه‌یتوانی ئاماده‌كاری بۆ راپرسی له‌سه‌ر ده‌ستوور بكات، مه‌سعود بارزانی ئاشكرایكرد، ئه‌گه‌ر له ڕووی هونه‌رییه‌وه كێشه‌یه‌ك دروستبوو ئه‌و كاته پارله‌مان و كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌توانن ره‌ئی بده‌ن و ورده‌كاری لای ئه‌وانه.
"ئیجرائاته‌ی توندیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین"
له‌باره‌ی كاریگه‌ری راگه‌یاندن و ده‌ستتێوه‌ردانی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه سه‌رۆكی هه‌رێم به‌م جۆره وه‌ڵامی دایه‌وه "داوا له به‌رپرسانی راگه‌یاندنی حزبه‌كان و راگه‌یاندنه‌كان ده‌كه‌م له‌وه گه‌وره‌تربن و كه‌شێكی ئارام و برایانه دوور له گرژی و ناوزڕاندن دروست بكه‌ن، له‌باره‌ی ئاسایش و پۆلیسه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه ناده‌ین به هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌ستوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكه‌ن، له‌م رۆژانه‌ش له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی ئاسایش و پۆلیس و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانیاندا كۆ ده‌بمه‌وه و رێنمایی زۆر وردیان ده‌ده‌ینێ كه نابێت ته‌ده‌خول بكه‌ن، ده‌بێت كاری ئه‌وان ته‌نها پاراستنی ئه‌من و جێگیریی بێت تاوه‌كو خه‌ڵك به ئازادی ده‌نگ بده‌ن، ئه‌گه‌ریش له شوێنێك ده‌ستوه‌ردانیان كرد به‌ڵێنتان ده‌ده‌مێ كه ئیجرائاتیان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌م".
هه‌روه‌ها وتی: كه‌س ناتوانێت مافی به‌رگری له‌كه‌س بسێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر هێرش كرایه سه‌ر هه‌ر كه‌سێك به‌رگریكردن مافێكی سروشتیه، له‌باره‌ی پارتی و یه‌كێتیشه‌وه گوتی "ده‌بێت له‌و هێرشانه به‌رزتربن كه ده‌كرێته سه‌ریان، به قسه‌ی مه‌ن بكه‌ن، وه‌ڵام ناده‌نه‌وه و دانابه‌زنه سه‌ر ئاستی ئه‌وه‌ی ده‌مه‌قاڵێ بكه‌ن".
له به‌شێكی دیكه‌ی وه‌ڵامه‌كه‌شیدا گوتی "شتی بێ مانا ده‌وترێت كه دووره له ئاستی كوردایه‌تی و مرۆڤایه‌تی هه‌ندێك شت كه ده‌بیستم پێم ناخۆشه كه ئاستێكی ئاوا له‌ناو كوردا هه‌بێت، هه‌ر كه‌سێكیش هه‌ستی كرد زوڵمی لێكراوه ده‌توانێت به‌رگری بكات".
"یاسایه‌ك ئیمزا ناكه‌م دژی ئیسلام بێت"
له باره‌ی ئه‌و ماددانه‌ی له ره‌شنووسی ده‌ستور زیادكراون سه‌رۆكی هه‌رێم گوتی "رێژه‌یه‌كه هه‌ره زۆری ئه‌م وڵاته موسڵمانه، ناكرێت یاسایه‌كی ده‌ربكرێت پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما جێگره‌كانی ئایینی ئیسلام بێت. ئه‌وه‌ی هه‌یه رێك وه‌ك ده‌ستووری عێراقییه".
گوتیشی " من یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌م ناتوانم بڵێم كه یاسایه‌ك ئیمزا ده‌كه‌م كه دژی ئیسلام بێت، ئێمه وه‌كو ئایینی ئیسلام رێزی هه‌موو ئایینه‌كانی دیكه‌ش ده‌گرین و له كوردستان خه‌ڵكی دیكه و ئاینی دیكه‌ش هه‌یه و رێزگرتنی ئه‌وانیش پێویسته".
هه‌روه‌ها گوتی "ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین نابێت یاسایه‌ك په‌سه‌ند بكرێت كه دژی بنه‌ماكانی دیموكرایسیش بێت".
"به‌رنامه‌م هه‌یه"
له باره‌ی به‌رنامه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ خولی داهاتووی سه‌رۆكایه‌تی بارزانی گوتی "به‌رنامه هه‌یه، به‌ڵام له كاتی خۆی ده‌یخه‌ینه‌رِوو".
گوتیشی "سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌یه‌ك به چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری ده‌بێ زۆر ئالیه‌ت دابندرێت تا چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفتانه بكات ئینشائه‌ڵا ئه‌گه‌ر دوای هه‌ڵبژاردن بارودۆخه‌كه وه‌ك خۆی مایه‌وه‌ه ده‌بینن بۆ به‌رنامه‌ش له كاتی خۆی رایده‌گه‌یێنین".
"خه‌ریكه ده‌كه‌ومه شكه‌وه... ئه‌گه‌ر ده‌ستوورێكمان هه‌بێت بۆ خراپه؟"
سه‌باره‌ت به راپرسی له سه‌ر ده‌ستوور بارزانی رایگه‌یاند " من زۆرم پێ سه‌یره كه ده‌ڵێن خه‌ڵك ده‌ستووری نه‌بینیووه من خۆم زیاتر له ده جار له گۆڤاره‌كانی ئێوه بینیوومه. پار كه بڵاو كرایه‌وه. بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگ له ته‌له‌فزیۆنه‌كان موناقشه‌ی له‌سه‌ر كرا له رۆژنامه‌كان بڵاو كرایه‌وه له سایتی په‌رله‌مان بڵاو كرایه‌وه، نازانم چۆن بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه ئه‌مه یه‌ك".
له باره‌ی خاڵی دووه‌میشه‌وه گوتی "دووه‌م ئه‌گه‌ر ئه‌گه‌ر قه‌ناعه‌تم بێت كه له به‌رژه‌وه‌ندی بێت ئه‌مه ته‌ئجیل بكرێته‌وه ئه‌وه شتێكی وا نییه، به‌ڵام باوه‌ڕ بكه‌ن خه‌ریكه تۆزێك ده‌كه‌ومه شه‌كه‌وه له‌و ئیسراره‌ی كه ده‌بێت ده‌ستوور دوابكه‌وت، تێناگه‌م بۆ ده‌بێت ده‌ستوور دوا بكه‌وێت؟ بۆ چ زه‌ره‌ێكی هه‌یه ئێمه ده‌ستوورێكمان هه‌بێت، ئه‌گه‌ر ده‌ستوورت به دڵ نییه ده‌نگی پێ مه‌ده، به‌ڵام بۆ خۆت ده‌كه‌ی به وه‌كیلی هه‌موو میللیه‌ت. واده‌بێت وا نابێت، ئه‌وه كاری په‌رله‌مانه ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان په‌سه‌ندی كرد ئه‌وه ده‌درێته راپرسی، هه‌موو كه‌سێك ئازاده ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت ده‌نگی پێبدات ئه‌وه‌ی نایهه‌وێت ده‌نگی پێنه‌دات".
هه‌وره‌ها دووپاتیكره‌وه كه خه‌ڵك ده‌ستووره‌كه‌ی بینییوه و له‌و باره‌یه‌وه گوتی " به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڵێن خه‌ڵك نه‌یدیووه ئه‌وه قه‌بوول نییه، حه‌قیقیه‌ته‌ن خه‌ڵك دیویه‌تی، ساڵێك زیاتره له هه‌موو رۆژنامه‌كان بڵاو كرایه‌وه و موناقشه‌یه‌كی دوور و درێژی له‌سه‌ر كرا، چۆن خه‌ڵك نه‌یدییوه".
"ئێره و ئێران جیاوازییان زۆره"
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتی "جیاوازییه‌كی زۆر له نێوان ئێره و ئێران هه‌یه. یه‌كه‌م شت به پێی زانیارییه‌كانی من، ئێران نه‌یهێشتووه یه‌ك چاودێری نێوده‌وڵه‌تی بچێت. لێره وه‌كو من له كۆمیسیۆنی باڵام بیستووه كه‌س نه‌ماوه ره‌زامه‌ندی نیشان نه‌دات بێت بۆ چاودێكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، له ئه‌مه‌ریكا له ئه‌وروپا له جامیعه‌ی عه‌ره‌بی له وڵاتانی دراوسێ. له‌به‌ر ئه‌مه چ زه‌مانه‌تێكتان ده‌وێت به چ قه‌ناعه‌تتان دێت، وه‌ره‌ن بیكه‌ن و بۆتان ده‌كه‌ین بۆیه نابێ به‌راوردی ئێره له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌ن.
شتێكی ئاساییه كه هه‌ندێك لێست كه ناوی خۆیان نووسیووه و به‌شدار نابن، ره‌نگه ئه‌و ده‌نگه به ده‌ست ناهێنن یا هه‌ر ده‌نگ به ده‌ست ناهێن ته‌نیا یه‌ك كورسی به ده‌ست ناهێنن. ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك ده‌رنه‌چوو هاواری لێ هه‌ڵبستێت و بڵێت ته‌زویر كراوه خۆ ده‌بێت ئیسپاتی بكات ئه‌وه‌ی دیعایه ده‌كات ته‌زویر كراوه با ئیسپاتی بكات له كوێ ته‌زویر كراوه با ئیجرائاتی قانوونی بكرێت. هه‌ر له ئێستاوه هه‌ندێك كه‌س خۆی ئاماده كردووه ده‌ڵێت ته‌هیدید كراوم یه‌كێك ده‌ڵێت وا ده‌بێت، كاكه فه‌رموو چه زه‌مانه‌تێكتان ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ناعه‌تتان بێت ته‌زویر كراوه كاكه فه‌رموون با بیكه‌ین".
سه‌باره‌ت به روودانی رووداوی ناخۆش و كاره‌سات له كاتی هه‌ڵبژاردن بارزانی گوتی "ئه‌گه‌ر له كاتی هه‌ڵبژاردن كه‌سێك بیه‌وێت فتنه‌یه‌ك دروست بكات یا شتێكی وا بكات كاره‌ساتێكی لێ دروست بێت به ته‌ئكید ئه‌و كات ئیجرائاتی یاسایی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت وه‌كو تاوانبارێك هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و خروقاتی دیكه‌ش ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت".
"له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم سوكایه‌تی به‌خه‌ڵك بكرێت"
له وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌دا بارزانی گوتی " من هیچ كاتێك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم سوكایه‌تی له‌گه‌ڵ كه‌سدا بكرێت ئه‌مه شتێكی غه‌ڵه‌ته و جوانیش نییه دووریشه له داب و نه‌ریتی كورده‌واری. به‌ڵام به داخه‌وه هه‌ندێك كه‌س واده‌كه‌ن كه ناوی پێ ده‌ربكه‌ن به رای من ناو ده‌ركردن به‌و شێوازه كه‌مایه‌تییه بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یكات و پێشنیازی من بۆ هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه‌یه كه سنوورێك هه‌بێت تا خه‌ڵكی دیكه پێمان پێنه‌كه‌نێت".
ئه‌وه‌ی پێشووش دووباره نابێته‌وه و ئه‌گه‌ر دووباره بێته‌وه ئیجرائاتێكی زۆر تووند ده‌گرینه به‌ر جگه له‌وه‌ی چاودێری ده‌ره‌وه زۆر پێویسته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئیجرائاتی ناوخۆشمان ده‌گرینه به‌ر و هه‌موو هه‌نگاوه پێویسته‌كان ده‌گرینه به‌ر تا كه‌س نه‌توانێت پێچه‌وانه‌ی یاسا بجوڵێته‌وه یا ته‌عدا له كه‌سێكی دیكه بكات، ئه‌مه موسته‌حیله قه‌بول بكرێت".
"په‌یوه‌ندییه‌كان"
بارزانی رایگه‌یاند " راسته ئێمه كێشه‌مان هه‌یه، به‌ڵام په‌یوه‌ندی ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزه ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا ناكۆكین له‌سه‌ر چی؟ له‌سه‌ر مادده‌ی 140 ه كه ئه‌وان راده‌كه‌ن له جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140. ئێمه گرفتمان له‌گه‌ڵ مالكی نییه مالكی ئێستاش هاوڕێیه‌كی منه".
"له‌سه‌ر لیستی حه‌دبا، ئه‌وان رێك نیشانیاندا ئه‌گه‌ر ده‌سته‌ڵاتیان هه‌بێت چی به‌سه‌ر كورد ده‌هێنن. چۆن داكۆكی له مافی ئه‌و خه‌ڵكه نه‌كه‌ین %33 ده‌نگیان به ده‌ست به‌هێناوه و ده‌یانه‌وێت ئه‌و ده‌نگانه نادیده بگرن و هه‌ر حیسابیان بۆ نه‌كه‌ن".
"له‌گه‌ڵ دراوسێیه‌كان په‌یوه‌ندیه‌كی دۆستانه‌مان هه‌یه راسته كێشه‌مان هه‌یه، به‌ڵام په‌یوندییه‌كی باشمان هه‌یه".
"ئێمه راستمان كرد"
سه‌باره‌ت به كێشه‌ی نه‌وت، بارزانی گوتی " بۆ هه‌موو جیهانیان ده‌ركه‌وت كه سیسته‌می ئێمه دروستتره یا هی ئه‌وان. دوای ئه‌وه‌ی 8 ملیار دۆلار بۆ وه‌زاره‌تی نه‌وت خه‌رج كرا بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت زیاتر بێت و پاڵاوگه دروست بكه‌ن، ته‌نیا یه‌ك پاڵاوگه‌شیان دروست نه‌كرد و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتیش زیادی نه‌كرد و رێژه‌ی جارانیش دابه‌زی. ئێمه به‌و شێوه‌یه‌ی كه ده‌یانگووت نایاساییه رژانه 100 هه‌زار به‌رمیل به‌رهه‌م ده‌هێنن".
"كه گه‌یشته قۆناغی هه‌نارده‌كردن گوتمان فه‌رموون له‌گه‌ڵ بۆڕی ناوه‌ندی لێكی ببه‌ستینه‌وه و با داهاته‌كه‌شی بۆ خه‌زینه‌ی ناوه‌ندی بچێت و به‌شی كوردستان لێ بده‌ن. خۆ ئه‌مه وه‌ڵامێكی زۆر به‌هێز بوو بۆ هه‌موو لایه‌ك كه ئێمه راستین".
"راسته هه‌ندێ بۆچوونی جیاوازمان هه‌یه یا هه‌ندێ كێشه‌مان هه‌یه، به‌ڵام ئێمه له پێگه‌یه‌كی به‌هێزداین و حه‌ق به‌لای ئێمه دایه".
" ئێمه له‌سه‌ر ئه‌دای حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ چه‌ند تێبینییه‌كمان هه‌یه. به‌رِێوبردنێكی ته‌وافوقییه. ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵ ناكه‌ین جارێكی‌تر حوكمی تاكه كه‌سی بۆ عێراق بگه‌ڕێته‌وه".
"ئه‌گه‌ر ده‌ستوور جێبه‌جێ ده‌كرێت ئه‌وه ئێمه گرفتمان نییه، به‌ڵام له‌و شوێنانه‌ی ته‌جاوزی ده‌ستوور ده‌كرێت ئه‌وه ئێمه ده‌ڵێین ئه‌وه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره".
"دووباره ده‌ستوور"
" كێشه‌ی ده‌ستوور جارێكی‌تر ده‌ڵێم ساڵێك پێش ئێستا خراوه‌ته‌رِوو ، له هه‌موو رۆژنامه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئێستا دووباره بڵاو ده‌كرێته‌وه، مافێكی سرووشتییه ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان بڕیاری دا راپرسی له‌سه‌ر بكرێت با ئه‌وه‌ی پێی ناخۆشه ده‌نگی پێ نه‌دات، به‌ڵام بۆ بیكه‌ن به‌وه‌ی میلله‌ت بووه‌ته دووبه‌ش. به‌ڵام پاشان ئه‌و به‌شه‌ی ده‌نگی پێنادات چه‌نده و ئه‌و به‌شه‌ی ده‌نگی پێ ده‌دات چه‌نده ئه‌وه چه‌نده ئه‌وی دیكه‌ی چه‌نده با ئه‌وه‌ش به دیار بكه‌وێت، به‌ڵام من ئه‌و پرسیاره ده‌كه‌م بۆ ده‌ستوورێكت نه بێت".
"ئێوه‌ش چاودێری بكه‌ن"
سه‌رۆكی هه‌رێم دواتر رووی قسه‌كانی ئاراسته‌ی نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان كرد و گوتی " منیش پێم خۆشه ئێوه‌ش وه‌ك سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان ده‌وری خۆتان ببینن و چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن هه‌ر خه‌رقێك بوو ده‌ست هه‌ڵبێنن".
"مه‌به‌ستمانه كورد سه‌ركه‌وێت"
له‌درێژه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی رۆژنامه‌وانان سه‌رۆكی هه‌رێم گوتی" ئه‌وه‌ی پێمان بكرێت ده‌یكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه بۆ گه‌لی كوردستان تۆمار بكرێت، جارێكی تریش ده‌ڵێم بۆ یه‌كه‌مین جار مه‌به‌سته‌مه ئه‌و سه‌ركه‌وتنه بۆ گه‌لی كورد تۆمار بكرێت. من سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ده‌یڵێت زانیاریم نییه ئه‌گه‌ر شتی وا هه‌بوو ئاگادارمان بكه‌نه‌وه چونكه شتی وا موكین نییه".
"ده‌ركه‌وت رۆژنامه‌ی بێلایه‌ن نییه"
سه‌باره‌ت به رۆژنامه ئه‌هلی و ئازاد بارزانی گوتی " ده‌ركه‌وت رۆژنامه‌ی بێ لایه‌ن له كوردستان نییه، ده‌توانی بڵێی ئه‌هلی به‌ڵام بێ لایه‌ن نییه، دوای هه‌ڵبژاردن قسه له‌و بابه‌ته ده‌كه‌ین. چۆن ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكه‌ین چۆن سه‌رچاوه دابین بكه‌ین. دواتر له كه‌شێكی برایانه باسی ئه‌و بابه‌تان ده‌كه‌ین".
"نابێت مزگه‌وت به‌كار بهێندرێت یا كه‌لوپه‌لی حكومی هه‌رێم به‌كار بهێندرێت یا شوێنه ره‌سمییه‌كان بۆ پرِوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كار بێت".
"ئێمه وه‌كو یه‌كێتی و پارتی ته‌حه‌ددا ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر یه‌ك فلسی میزانیه‌ی حكومه‌تی هه‌رێممان به‌كار هێنابێت بۆ پروپاگه‌ندی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه".
"هه‌رچه‌نده ئه‌و قسه‌یه‌ش ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی واده‌ڵێت با بیسه‌ڵمێنێت".
"هه‌روه‌ها هیچ لیستێك ئه‌گه‌ر یه‌ك وه‌زیر یا 30 وه‌زیری هه‌بێت ئیمكانیه‌تی حكومه‌ت بۆ خۆی به‌كار بهێنێت، مزگه‌وت نابێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌كار بهێندرێت. كۆمیسیۆنی باڵا رێنمایی هه‌یه له‌مباره‌وه‌یه‌وه كه ده‌بێت ره‌چاو بكرێت".
" یه‌كتر كافر كردن و خائین كردن به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ی تێناچت نه كه‌س كافره‌و نه كه‌س خائینه. ئه‌مه ده‌بێت به به‌ڵگه‌وه بسه‌ڵمێندرێت".
"كه‌س له‌و پێگه‌یه‌دا نییه به كه‌سێك بڵێت تۆ خائینی یا تۆ كافری. من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام ئیجرائات له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره كه‌سانه بكرێت".
"ملكه‌چی برِیاری خه‌ڵكین"
"هه‌موو لایه‌نێك بۆ خۆی ئازاده چۆن بیر ده‌كاته‌وه كاندیدی ده‌بێت تا نابێت، خۆی ده‌زانێت. له عێراقیش سه‌رۆك كۆمار هه‌یه سه‌رۆك په‌رله‌مان هه‌یه، بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه ده‌بێ تۆ وه‌زنی هه‌رێمی خۆت نیشان بده‌یت من پێم وایه باشتره كێشه‌كه كێشه‌یه‌كی شه‌خسی نییه، هه‌رچه‌نده ئه‌مه هه‌ڵبژاردنه و هه‌موو كه‌سێك ئازاده و به‌رنامه‌ی خۆی هه‌یه و قسه‌ی خۆی هه‌یه، خه‌ڵكیش حوكمی خۆی ده‌دات هه‌مووشمان ملكه‌چی بڕیاری خه‌ڵك ده‌بین".
"داواكاری گشتی ده‌بێ چالاك بكرێت و بۆ خۆ كاندید كردنیش هه‌موو كه‌سێك ئازاده خۆی بپاڵێوێت هه‌موومان خه‌ڵكی كوردستانین و برای یه‌كین چی تێدایه خۆزگه سه‌د كاندید هه‌بوایه هیچ گرفتێكی تێدانییه و لای منیش گرفت نییه".
"كێ ده‌رده‌چێت پیرۆزی بێت"
له وه‌ڵامی شه‌معون مه‌تی له كاناڵی ئاسمانی عه‌شتار كه ئایا هیچ مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه كه كاندیدێكی سه‌رۆك كۆماری ده‌ربچێت، گوتی "لای من زۆر گرنگ نییه، لای من گرنگ ئه‌وه‌یه میلله‌ته‌كه بگاته قۆناغێك، كیانێكی بۆ دروست ببێت ئه‌وه‌ی تر كێ ده‌رده‌چێت پیرۆزی بێت، له‌وانه‌یه ئه‌و بابه‌ته لای ئێوه و خه‌ڵك زۆر گرنگ بێت لای من زۆر گرنگ نییه".
له كۆتاییدا سه‌رۆكی هه‌رێم گوتی " ئێمه به نیازین ژوورێكی عه‌مه‌لیات دابمه‌زرێنین بۆ ئه‌وه‌ی چاودێری هه‌موو كاره‌كان بكات تا ئه‌گه‌ر خه‌رقێك بێت یا سه‌رپێچییه‌ك روویدا چاره‌سه‌ریان بكات".
"بۆ یه‌كێتی و پارتی به‌یه‌ك لیست دابه‌زین؟"
بارزانی: "پێم خۆشه دووباره بۆتان روون بكه‌مه‌وه بۆ یه‌كێتی و پارتی به یه‌ك لیست دابه‌زین؟ هه‌رچه‌نده راسته رێككه‌وتنی ستراتیژی هه‌بووه و له‌وانه‌ی له ناو پارتی و یه‌كێتی كه‌سانێك هه‌بووبن كه پێیان باش بووه هه‌ر یه‌كه‌یان به یه‌ك لیست دابه‌زن، به‌ڵام ئه‌و مه‌ترسییه‌ی ئێوه باستان كرد كاتێك رووده‌دات كه پارتی و یه‌كێتی كێشه‌یان هه‌بێت بارودۆخه‌كه وایه، وه‌زنیان ، قه‌باره‌یان، هێزیان، ئیمكانیاتیان، بۆیه هه‌ر چه‌ندێك ئه‌و دوو‌و حیزبه له یه‌ك نزیك ببنه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی ئێوه و میلله‌ته‌كه دایه".
"كێشه‌كه ئه‌وه نییه پارتی 10 كورسی زیاتر به ده‌ست بێنێت یا یه‌كێتی 10 كورسی زیاتر به ده‌ست بهێنێت. ئه‌و هیچ كاتێك به‌و رێژه‌ی گرنگ نییه كه ئێمه زامنی ئه‌وه بكه‌ین جارێكی دیكه كێشه‌یه‌كی وا روونادات كه مه‌ترسی بۆ ده‌ستكه‌وته‌كان و ستراتیژییه‌كانی ئێمه هه‌بێت".
"ئه‌وه ناخۆشه یه‌ك كه‌سیش تووشی ئازار ببوبێت رێزم هه‌یه بۆ هه‌موو لایه‌م بۆ هه‌موو حزبێكان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌كێتی ته‌با بن، ئێوه‌ش ته‌با ده‌بن بارودۆخه‌كه‌ش ئارام ده‌بێت و ناحه‌زانیش ناتوانن هیچ كه‌لێنێك دروست بكه‌ن و بێنه ناو ئێمه".
"ئه‌گه‌ر كه‌لێن و كێشه له نێوان ئه‌و دوو حزبه دروست بوو ئه‌وه كه‌لێن دروست ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ناحه‌زان به لێشاو پیلان له دژمان بگێڕن، بۆیه ئه‌و بڕیاره‌مان دا و پێم وایه بڕیارێكی دروسته و له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و كوردستانه بۆیه ئه‌و بڕیاره درا و من پێم وایه شتێكی باشه".
سه‌رچاوه:PNA