ده‌قی وتاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له مه‌راسیمی ده‌ستپێكی بانگه‌شه‌ی لیستی كوردستانی
جه‌نابى سه‌رۆك تاڵه‌بانى ... جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى... مێوانه به‌رِێزه‌كان
ئاماده‌بووانى به‌رِێز.. ئه‌م كاته‌تان باش و هه‌موو لایه‌كتان به خێربێن به‌سه‌رچاو.
خۆشحاڵم ئه‌مرِۆ له‌گه‌ڵ ئێوه بم بۆ به‌شداریكردن له پێشكه‌ش كردن و ناساندنى لیستى كوردستانى، ئه‌و لیسته‌ى نوێنه‌رایه‌تیمان ده‌كات له هه‌ڵبژاردنه‌كانى 25/7/2009. ده‌مه‌وێت لێره‌دا به راشكاوى پشتگیرى ته‌واوى خۆم رِابگه‌یه‌نم بۆ لیستى كوردستانى.
ئه‌م خه‌ڵكه دڵسۆزه‌ى ئه‌مرِۆ لێره ئاماده‌بوون بۆ داهاتوویه‌كى رووناك ده‌رِوانن. ده‌خوازن به‌شداربن له قۆناغێكى دیكه‌ى بونیادنانى ئاینده‌یه‌كى گه‌ش بۆ هه‌رێمى كوردستان.
له‌ماوه‌ى سێ ساڵى رابردووى راگه‌یاندنى كابینه‌ى یه‌كگرتوو، چه‌ندین ده‌ستكه‌وتى گرنگمان به ده‌ست هێناوه. بۆ به‌رده‌وامى دان و پته‌وكردنى ئه‌و پێشكه‌وتنانه، پێویستیمان به كه‌سانى لێهاتوو بووه‌و ده‌بێت له په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان.
ئێمه پێویستیمان به‌سه‌ركرده‌ى به‌توانا و خاوه‌ن ئه‌زموون بووه‌و ده‌بێت، تا به‌رده‌وام بین له بره‌ودان به سه‌ركه‌وتنه‌كانمان، به تایبه‌تى له بوارى پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى بۆ هاولاَتیانى كوردستان.
هه‌روه‌ك چۆن پێویسته به به‌رده‌وامى پابه‌ندبین به پێشكه‌وتن، ده‌بێ له هه‌مان كاتیش‌دا پابه‌ند بین به به‌رنامه‌ى چاكسازى و فراوانكردنى به‌شدارى سیاسى و دابین كردنى ده‌رفه‌تى زیاتر، له په‌رله‌مان و حكومه‌ت.
سیاسه‌تى ئێمه فه‌راهه‌م كردنى ئازادى بۆ تاك و كۆمه‌ڵ و، مسۆگه‌ركردنى حوكومرِانییه‌كى باش بووه‌و ده‌بێت، بۆ بونیاتنانى ده‌سه‌لاَتێكى دادپه‌روه‌رو، پابه‌ند بوون به بنه‌ماى پێكه‌وه ژیانى ئاشتیانه و، پاراستنى گیان و سامانى هاولاَتیان و، پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى به‌رفراوان.
حكومه‌تى هه‌رێم به‌رده‌وام هه‌وڵى داوه، له ئاست ئه‌و متمانه‌یه‌دا بێت كه خه‌ڵك پێى به‌خشیوه. هه‌رچه‌نده ئاسته‌نگ و گرفتى جۆراو جۆر زۆرن له‌به‌رده‌م حكومه‌تى هه‌رێم، ئێمه توانیمان به‌شێكى ئه‌و به‌رنامه‌یه به‌جێ بگه‌یه‌نین كه پێشتر رامان گه‌یاندبوو.
ئێمه برِواى ته‌واومان به ئاڵوگۆرِى ده‌سه‌لاَت هه‌یه‌و به‌رژه‌وه‌ندى گه‌لى كوردستان له‌سه‌رووى به‌رژه‌وه‌ندى تاكه كه‌س و حیزب و لایه‌ن ده‌بینین. بێ گومان ئاڵوگۆرِى ده‌سه‌لاَتیش له‌رێگه‌ى سه‌ندوقه‌كانى ده‌نگدان شارستانى ترین رێگه‌و لوتكه‌ى دیموكراسییه‌ته بۆ هه‌ڵبژاردنى نوێنه‌رانى گه‌ل.
بۆ مسۆگه‌ركردنى هه‌ڵبژاردنێكى پاك و ئازاد، بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى دیموكراسى له هه‌رێمى كوردستان، حكومه‌تى هه‌رێم داوا له هاولاَتیانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات به‌شدارى كارا له پرۆسه‌ى ده‌نگدان بكه‌ن، و نوێنه‌رى راسته‌قینه‌ى خۆیان هه‌ڵبژێرن. ده‌بێ پابه‌ندى رێنماییه‌كانى كۆمسیۆنى بالاَى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان بین و، رێز له پره‌نسیپه‌كانى دیموكراسى و ئازادى رِا ده‌ربرِین بگرین.
ئه‌گه‌ر ئێمه سه‌یرى قۆناغى دواى راپه‌رِین بكه‌ین، ئه‌وا ده‌زانین كه هه‌رێمى كوردستان، له بارودۆخێكى ئاڵۆز و پرِ گیروگرفت‌دا ده‌ژیا. حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌موو هه‌وڵێكى ده‌دا، تا بتوانێ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران مسۆگه‌ر بكات و، هه‌ندێ له خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كیه‌كان دابین بكات. چونكه ئه‌وكاته، دوو گه‌مارۆى ئابوورى زۆر توندمان له‌سه‌ربوو، وێرِاى ئاسته‌نگى نێوخۆیى، بارودۆخه‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بوو تا قۆناغى دواى رووخانى رژێم.
له ده‌ستپێكى پرۆسه‌ى ئازادى عیراق، به جیددى كارمان كرد بۆ مسۆگه‌ركردنى ئه‌و مافانه‌ى خه‌باتمان له پێناوى ده‌كرد و، قوربانیمان بۆ ده‌دا. له هه‌رێمى كوردستان، شان به شانى كاركردن بۆ مافى سیاسى و پته‌وكردنى پێگه‌ى هه‌رێم، له‌سه‌ره‌تاى ساڵى 2004 بوو كاتێ بودجه ته‌رخانكرا بۆ هه‌رێمى كوردستان. بودجه‌كه كه‌م و سنووردار بوو، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌ینه‌تى و وێرانكارییه‌ى له‌ئارادا بوو، جگه له‌وه‌ش گرفتى دواكه‌وتنى بودجه‌كه‌ش هێنده‌ى دیكه ئه‌ركى ئێمه‌ى قورس‌تر كردبوو كه تا ئێستاش گرفتمان بۆ دروست ده‌كات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رچاو روونیه‌كمان بۆ دروست بوو كه توانیمان به‌رنامه و پلانى خۆمان دابرِێژین و به جیددى كار بكه‌ین بۆ دابینكردنى خزمه‌تگوزارى. بۆیه ده‌توانیین بڵێین له ساڵى 2004 ه‌وه به‌شێوه‌یه‌كى به‌رفراوان ده‌ستكراوه به به‌رنامه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه و دابین كردنى خزمه‌تگوزارى.
وولاَتێكى وێران و خاپوور، كه له ئاكامى سیاسه‌تى چه‌وتى رژێمه یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى عیراق دووچارى هاتبوو، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى به بودجه‌یه‌كى سنووردار و كاتێكى كه‌م، كارێكى ئاسان نه‌بووه و نیه. هه‌نگاوى دروست و پشوو درێژى و سوورِ بوون له‌سه‌ر سیاسه‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه، هه‌رێمى كوردستانى گه‌یانده ئه‌م قۆناغه گه‌شه و، هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ زیاتر گه‌شه پێدانى هه‌رێم.
هه‌ر بۆیه حكومه‌تى هه‌رێم ستراتیژییه‌تى خۆى له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه دانا، كه هه‌وڵ بدرێت سوود له سه‌رچاوه سروشتییه‌كان وه‌ربگیرێت، بۆ دابینكردنى ووزه، ئه‌ویش بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى نه‌بوونى كاره‌باو دابینكردنى سووته‌مه‌نى. ئێمه كارمان كرد بۆ به‌دیهێنانى سه‌ربه‌خۆیى له بوارى كاره‌با و ووزه. له‌م رووه‌وه چاوه‌رێى كه‌سمان نه‌كرد بۆمان دابین بكات.
ئه‌گه‌ر ئه‌مرِۆى هه‌رێمى كوردستان، به‌راورد بكه‌ین له‌گه‌ڵ رۆژه سه‌خته‌كانى چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر، خه‌ڵك ده‌توانن به ئاسانى جیاوازییه‌كى زۆر ببینن. له‌و كاته‌وه تاكو ئه‌مرِۆ چه‌ندین پێشكه‌وتن به‌دی هاتوون.
ئه‌م پێشكه‌وتنانه‌ش به پاڵپشتى و هاوكارى گه‌لى كوردستان و هه‌وڵى بێ ووچانى حكومه‌تێكى خه‌مخۆرو گه‌شبین هاتۆته ئارا. حه‌زده‌كه‌م دڵنیاتان بكه‌مه‌وه، حكومه‌تى هه‌رێم هه‌ر به‌وه‌نده ناوه‌ستێت به‌ڵكو پێشكه‌وتنى زیاتریش به‌رِێوه‌یه.
هه‌ندێك جار خه‌ڵك زۆر به په‌له‌ن و دان به‌خۆیاندا ناگرن، چاوه‌رِوانى ئاكامى هه‌وڵه‌كان بن، هه‌رچه‌نده خۆشم هه‌ندێك جار وام، چونكه كارى زوَر ماوه بكرێت، به‌لاَم زوَر پرِوَژه‌ى نوێى گرنگیش ئه‌نجامدراوه. حكومه‌تى هه‌رێم ئێستا ئه‌زمونێكى باشى په‌یدا كردوه له بوارى كارگێرِى و حوكمرِانى و ئاوه‌دانى، بۆیه ده‌توانێ سه‌ركه‌وتوو بێت له سالاَنى داهاتوودا.
لێره‌دا ده‌مه‌وێت جه‌خت بكه‌مه سه‌ر چه‌ند ده‌ستكه‌وتێكى حكومه‌تى هه‌رێم، كه تا ئێستا به‌دی هاتوون.
1- كاره‌با: ده‌توانم به دڵنیاییه‌وه بڵێم، كاره‌با وه‌ك كێشه نه‌ماوه. چونكه توانیمان چه‌ند وێستگه‌یه‌كى به‌رهه‌م هێنانى كاره‌با، به تواناى زۆر دامه‌زرێنین. به‌لاَم كه‌م و كورِى ته‌كنیكى ماوه و، ئێستا كار بۆ چاره‌سه‌ركردنى ده‌كرێت.
هه‌موو لایه‌ك ده‌زانین كاره‌با شاده‌مارى ئابوورى و پێویستییه‌كى گرینگى هاولاَتیانه. ئێستا ره‌وشى كاره‌با بۆ هاولاَتیان باشتره له جاران. ئه‌گه‌ر ره‌وشى ئێستاى كاره‌با به‌راورد بكه‌ین له‌گه‌ڵ ته‌نها ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر، ده‌بینین كه پێشكه‌وتنى به‌رچاوى به‌خۆوه بینیوه.
2- خانووبه‌ره و شوێنى نیشته‌جێبوون: سالاَنێكى دوور و درێژ بوو هاولاَتیانمان به ده‌ست كێشه‌ى نیشته‌جێ بوون ئازاریان ده‌چێشت. ئێستا حكومه‌تى هه‌رێم سه‌ندووقى نیشته‌جێ بوونى ده‌ستپێكردووه‌و، به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه. ئه‌م هه‌وڵه وایكرد خانووبه‌ره‌ى زیاتر دروست بكرێت. هه‌موو خێزانێكیش ده‌رفه‌تى زیاترى ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ى ببێ به خاوه‌ن خانوو. جگه له‌وه‌ش حكومه‌تى هه‌رێم، تا ئێستا ژماره‌یه‌كى زۆرى شوقه‌ى نیشته‌جێبوونى بۆ هاولاَتیان دابین كردووه‌و له هه‌نگاوه‌كانیشى به‌رده‌وام ده‌بێت.
3- پیشه‌سازى نه‌وت: له‌ماوه‌ى سێ ساڵى رابردوو، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ده‌ستكه‌وتى باشى له بواره‌كانى نه‌وت و گاز به‌ده‌ست هێناوه، ئه‌ویش له‌بوارى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كاره‌با له كورتترین ماوه له‌سه‌ر ئاستى جیهان. حكومه‌تى هه‌رێم به‌و هه‌ولاَنه‌ى، گازى دابین كرد بۆ دوو وێستگه‌ى سه‌ره‌كى و، هه‌وڵى داوه چه‌ندین پالاَوگه‌ى سووته‌مه‌نى دامه‌زرێنێ. پتر له 30 گرێبه‌ستى مۆر كردووه له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كان، له پێناو سوود وه‌رگرتن له سه‌رچاوه سرووشتییه‌كان بۆ بونیادنانه‌وه‌ى ولاَت.
هه‌ر (3) هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر بوو، له 1/6، هه‌رێمی كوردستانى عیراق بووه ئه‌ندامێك، له گروپى ئه‌و وولاَتانه‌ى نه‌وت رِه‌وانه‌ى بازارِه‌كانى جیهان ده‌كه‌ن. پێشكه‌وتنێكى بێ سنوور چاوه‌رِێمان ده‌كات. له كاتێكدا به‌رهه‌مى نه‌وتمان به‌ره‌و زیاد بوون ده‌رِوات، گه‌وره‌ترین سوودمه‌ند له ناردنه ده‌ره‌وه‌ى نه‌وت هاولاَتیانى هه‌رێمى كوردستانه. چونكه ئه‌م جاره‌یان نه‌وت له پێناو ئاوه‌دانى و خۆشگوزه‌رانى به‌كار دێت. ئه‌مه‌ش ده‌بێته مایه‌ى به‌هێزكردنى پێگه‌ى سیاسى و ئابوورى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له جیهان.
4- ژێرخانى خزمه‌تگوزارى: وه‌كو ئاگادارن چه‌ندین پرِۆژه‌ى رێگاوبان و پرد‌و ئاو‌و ئاوه‌رِۆ و ته‌ندروستى پرِۆژه‌ى تر‌ى خزمه‌تگوزاریمان له سفرِه‌وه ده‌ست پێكرد. ئه‌مه‌ش ئه‌ركى سه‌رشانى حكومه‌ته، ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ى هاولاَتیان، ژیانى رۆژانه‌یان ئاسایى بێت و، زیاتر به‌كارى خۆیانه‌وه خه‌ریك بن نه‌ك كێشه‌و گرفتى ژیان.
5- بارى ئاسایش: له هه‌موو ئه‌مانه‌ش گرینگتر، بارى ئاسایش و سه‌قامگیرییه. ئێمه توانیمان كه‌ش و هه‌وایه‌كى ئارام، بۆ هاولاَتیانى خۆمان مسۆگه‌ر بكه‌ین، تاكو خه‌ڵكى به دڵنیایى و به‌بێ ترس ژیان به‌سه‌ر به‌رن. ئێمه توانیمان رێگه له‌و كاره‌ساته خوێناویانه بگرین كه به‌داخه‌وه له ناوچه‌كانى تر‌ى عیراق رِوویاندا و روو ده‌ده‌ن.
هیچ كام له‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ى سه‌ره‌وه به‌دى نه‌ده‌هاتن، به بێ بوونى ئاسایش و سه‌قامگیرى، ئه‌م ئارامى و سه‌قامگیرییه‌ى ئێستا له هه‌رێمى كوردستاندا هه‌یه، رۆڵه قاره‌مان و نیشتیمان په‌روه‌رانمان، له هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و زێره‌ڤانى و فریاكه‌وتن و ئاسایش و پوَلیس، به گیانى له‌خۆ بردووانه دابینیان كردووه، و دڵسوَزانه هاولاَتیان ده‌پارێزن له توندوتیژى و تیروَر.
ئێمه شانازى به هێزه‌كانمان ده‌كه‌ین و، خوَمان به قه‌رزاریان ده‌زانین، چونكه هه‌میشه ژیانى خۆیان خستۆته مه‌ترسى له پێناو ئاسایشى هاولاَتیان و سه‌قامگیرى هه‌رێمى كوردستان.
هه‌موومان ده‌زانین له‌سه‌ر ئاستى عێراق و ناوچه‌كه‌و جیهانیش، ئاماژه به ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان كراوه، به‌لاَم حكومه‌تى هه‌رێم كارى له‌سه‌ر لایه‌نى دیكه‌ش كردووه، كه به‌رِاى من هیچى كه‌متر نییه له ئاسایشى هاولاَتیان، ئه‌ویش ئاسایشى خۆراكه.
له‌م رووه‌وه كارى زۆركراوه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان پشت به به‌رهه‌م و داهاتى خۆماڵى خۆى ببه‌ستێ. ته‌نانه‌ت له رِووى دابینكردنى ووزه ئه‌م هه‌وڵه‌مان تا رِادده‌یه‌كى زۆر سه‌ركه‌توو بووه‌و خه‌ریكه بتوانین ووزه‌ى پێویستى خۆماڵى بۆ خۆمان دابین بكه‌ین.
له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش و رێزگرتنى دوو لایه‌نه كارمان كردووه.
له‌سه‌ر ئاستى عیراق هه‌وڵى به‌رده‌وام دراوه، بۆ چه‌سپاندنى سیسته‌مى فیدرِاڵى و مسۆگه‌ركردنى دیموكراسییه‌ت و، رێزگرتن له سه‌روه‌رى یاسا و، مسۆگه‌ر كردنى مافه‌كانمان به پێى ده‌ستوور و، كاركردن بۆ به‌رنامه‌ى ئاشتبوونه‌وه‌ى سیاسى و نیشتیمانى. له هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین، پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌هێزتر بكه‌ین و، ده‌ستبه‌ردارى هیچ یه‌كێك له مافه‌كانی گه‌لى كوردستان نابین كه به‌خوێنى شه‌هیدان هاتۆته‌دى.
هاوكات هه‌وڵى به‌رده‌وام دراوه، بۆ باشتركردن و به‌ره‌وپێش بردنى په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى و جیهانى، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ولاَتانى دراوسێ، كه سه‌لماندمان بۆ هه‌موو لایه‌ك ئێمه فاكته‌رى ئاسایش و سه‌قامگیرین له ناوچه‌كه‌دا. ئێستاش گه‌شه سه‌ندنێكى ئابوورى به‌رچاو ده‌بینین له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ولاَتى دراوسێ، كۆمارى ئیسلامى ئێران و كۆمارى توركیا و ولاَتانى ده‌وروبه‌ر.
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام هانى كه‌رتى تایبه‌تى ناوخۆ و ده‌ره‌كى داوه، بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى ده‌رفه‌تى وه‌به‌رهێنان، بۆ بووژانه‌وه‌ى ژێرخانى ئابوورى و خزمه‌تگوزارى هه‌رێمى كوردستان. ئه‌مرِۆ ده‌بینین سه‌دان كۆمپانیا‌و وه‌به‌رهێنه‌رى ناوخۆیى و بیانى له هه‌رێمى كوردستان كار ده‌كه‌ن.
بۆ مسۆگه‌ركردنى ئاینده‌ى هه‌رێم له هه‌موو بواره‌كاندا، حكومه‌تى هه‌رێم خولى راهێنانى زۆرى له ناو هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم دابین كردووه. وێرِاى دابین كردنى زه‌ماله‌ى خوێندن بۆ قوتابى و خوێندكارانى هه‌رێم له ده‌ره‌وه.
بۆ رێزگرتن له مافه‌كانى مرۆڤ و ئازادییه‌كان و، بونیاتنانى سیسته‌مێكى دادوه‌رى پرِۆڤیشناڵى سه‌ربه‌خۆ، حكومه‌تى هه‌رێم هه‌وڵى جیددى داوه، بۆ جیاكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌لاَتى دادوه‌رى.
من گومانم نییه خه‌ڵكى، به ئیجابى ده‌رِواننه چه‌ند ساڵى یه‌كه‌مى، ته‌مه‌نى پرِ به‌خششى كابینه‌ى یه‌كگرتووى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان. برِوام وایه ئه‌م یه‌كگرتنه، ده‌رفه‌تێك بوو تا هه‌موو خه‌ڵكى كوردستان، لێك نزیك ببنه‌وه و، پێكه‌وه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندى بالاَى هه‌رێم كار بكه‌ن.
ره‌وشى ئارام و پێكه‌وه ژیانى ئاشتیانه‌ى هه‌رێمى كوردستانیش له‌ئاكامى بوونى ئه‌و متمانه زۆره‌یه كه له نێوان هه‌موو پێكهاته‌كاندا هه‌یه.
هه‌موولایه‌ك گه‌یشتینه‌ته ئه‌و برِوایه‌ى، به یه‌كگرتن ده‌توانین ده‌ستكه‌وتى گه‌وره‌تر بۆ خه‌ڵكى كوردستان به‌ده‌ست بهێنن. ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وتێكه، مایه‌ى شانازى هه‌موو لایه‌كه.
ئێمه ده‌بێ دڵنیا بین له‌وه‌ى داهاته‌كانمان به شێوه‌یه‌كى كاریگه‌ر و ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندى و مه‌به‌ستى گشتى به‌كار دێت.
له‌م ماوه‌یه‌ى دواییدا، بۆ پێشخستنى سیسته‌مى كارگێرِى و حوكمرِانیمان، به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ به‌تواناترین راوێژكارانى بوارى كارگێرِى له جیهان، كارمان كرد بۆ دانانى ستراتیژییه‌تێكى رێك و پێك.
ئێمه له كاتێكدا شانازى به ده‌ستكه‌وته‌كانمان ده‌كه‌ین، ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین رِێگایه‌كى سه‌خت و دژوارمان له پێشه. هه‌نگاوه‌كانمان دروست و چه‌سپاون. به‌لاَم پێشكه‌وتن به شه‌و و روَژێك به‌دى نایه‌ت. ئه‌وه پروَسه‌یه‌كه هه‌وڵ و كات و پشوو درێژى ده‌وێت. له هه‌مووشى گرنگتر، پشتیوانى میلله‌ت و هه‌ماهه‌نگى نێوان هاولاَتیان و حكومه‌تى ده‌وێت بۆ به‌دى هێنان و مسۆگه‌ر كردنى ئه‌م سه‌ركه‌وتنانه.
ده‌بێ كارى زیاتر بكه‌ین، له پێناو ئاماده‌كردنى گه‌نج و لاوه‌كانمان، بۆ به‌رپرسیارییه‌تى دوارِۆژ. ده‌بێ له‌م رووه‌وه سه‌ركرده‌و به‌رِێوه‌به‌ر و رۆشنبیر و مامۆستا و ئه‌ندازیار و دكتۆر و كه‌سانى شاره‌زا و لێهاتوو پێ بگه‌یه‌نین بۆ مسۆگه‌ركردنى ئاینده‌مان.
ئێمه پێویسته بایه‌خ به به‌سالاَچوان و مندالاَن و بێ سه‌رپه‌رشتان و كه‌م ئه‌ندامان و خێزانه هه‌ژاره‌كان دراوه. بایه‌خ به گه‌نج و لاو و قوتابى و خوێندكار و ژنان و ئافره‌تان ومامۆستا و فه‌رمانبه‌رو كاسبكار‌و خاوه‌ن پیشه جۆراوجۆره‌كان بده‌ین.
هه‌رچه‌نده ئه‌و بایه‌خ دانه، له ئاست خواستى ئێمه‌دا نه‌بووه، به‌لاَم دڵنیابن بناغه‌یه‌كى پته‌ومان دارِشتووه، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو تاكێكى ئه‌م كۆمه‌ڵگایه، هه‌ست به ئاسووده‌یى و دڵنیایى بكات له نیشتیمانى خۆى. ئێمه تواناى خۆمان له بوارى پێش خستنى كه‌رتى په‌روه‌رده و فێركردن خستۆته گه‌رِ.
ده‌مه‌وێ ئاماژه به تێرِوانینى خه‌ڵك بكه‌م له هه‌موو شوێنێك، له هه‌ولێر له سلێمانى له دهۆك له هه‌موو قه‌زاو ناحییه‌كان. له‌رِووى گه‌شبینى و دڵنیایى به‌رامبه‌ر به ئاینده، خه‌ڵكى گۆرِاوه‌و ئومێدیان به ئاینده زۆره، به‌چاوى خۆیان په‌ره‌پێدان ده‌بینین، هه‌روه‌ها ئاسووده‌یى و گه‌شبینى جێگه ترس و نائومێدى گرتۆته‌وه له‌م ولاَته.
ئێستا كاتێكى گرنگه بۆ خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان، چونكه به یه‌كه‌وه ده‌توانین زۆر ده‌ستكه‌وتى گه‌وره به‌دى بێنین. هیوادارم هه‌مووتان پشتگیرى له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن، تا ئه‌م ئه‌زموونه زیاتر به‌ره‌وپێش بچێت و ده‌ستكه‌وته‌كانمان بپارێزین.
ده‌ستكه‌وتى وامان به‌دى هێناوه، كه جاران وه‌ك خه‌ون ده‌هاته به‌رچاو. با به‌رده‌وام بین له‌به‌ره‌و پێشچوونمان و له پشتگیرى كردن له حكومه‌تێك، كه ئاینده و خۆشگوزه‌رانى هاولاَتیانى لا مه‌به‌سته. با پێكه‌وه كار بكه‌ین له پێناو ئه‌و گۆرِانه‌ى كه ده‌ستمان پێكردوه و گوزارشت له خواستى میلله‌ته‌كه‌مان ده‌كات و دڵنیام سوودى ده‌بێت بۆ هه‌موومان.
ئێمه ده‌خوازین هه‌ڵبژاردن له‌به‌رچاوى چاودێرانى نێوده‌وڵه‌تى و میدیاى ناوخۆ و بیانى و به سه‌رپه‌رشتى كۆمسیۆنى بالاَى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌رِێوه‌بچێت و ویست و ئاره‌زووى گه‌لى كوردستان بۆ دیموكراسییه‌ت و ئازادى بیرورِا به‌جیهان بناسێنین.
دڵنیام پاڵێوراوانى لیستى كوردستانى ئاماده‌ن به جیددى كار بكه‌ن بۆ سه‌رخستنى ئه‌م پرۆسه‌یه.
دووباره به شانازییه‌وه پشتگیرى ته‌واو له لیستى كوردستانى ده‌كه‌ین، دڵنیام ئه‌م به‌رِێزانه ده‌توانن به باشترین شێوه نوێنه‌رایه‌تیمان بكه‌ن له ئاینده.
هه‌ر شاد و سه‌ركه‌وتوو بن... زۆر سوپاس
سه‌رچاوه:PNA