عیراق چۆن بنیات ده‌نرێته‌وه ؟
عه‌لی حسێن فه‌یلی/ پاش نه‌مانی به‌عس ، كوردستانیه‌كان دوای ئه‌و په‌یامه‌ی رێزدار مه‌سعوود بارزانی كه‌وتن كه له 14/6 / 2005 و كاتی سویند خواردنی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم وتی؛ له‌به‌رئه‌وه‌ی پرسی مافه‌كانی میلله‌تی كورد‌و پرسی دیموكراسی له‌عیراق دوو پرسی گرێدراوی یه‌كترن و جیاناكرێنه‌وه.. له‌داهاتووی عیراقیشدا هیچ پیلان و نه‌خشه‌یه‌ك بۆ كهلهبهرخستنی نێوان ئه‌و دوو گه‌له چه‌وساوه‌یه سه‌رناگرێت. پاشان سه‌لما كه له‌وه ده‌چێ به‌عس زۆر كاری كردووه بۆ شێواندنی ژێرخانی بیركردنه‌وه‌و عه‌قڵییه‌تی كۆمه‌ڵگای عیراقی ، چونكو په‌یمان شكێنیهكانی به‌غدا و پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی له مافه‌كانی كورد و بنه‌ماكانی دیموكراسی، ته‌نانه‌ت میانه‌ڕه‌وی كوردیشی بۆ ئاشته‌وایی و مه‌رجی پێكه‌وه ژیان پاشگه‌ز كرده‌وه.
رووداوه‌كانی ساڵانی رابردوو تێگه‌یشتنی كوردستانی له‌به‌رامبه‌ر به‌غدا و به‌تایبه‌تی ده‌سه‌ڵاتی شیعه به‌ته‌واوی گۆڕیوه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی زۆربه‌ی رۆشنبیر‌و سیاسییه میانه‌ره‌وه‌كانی كورد كه نه‌یانده‌ویست باوه‌ڕ بێنن كه نابێت هێنده دڵ گه‌رم بن به به‌غدا، دوای ئه‌و رووداوانه ده‌خوازن پێ له‌جه‌رگی خۆیان بنێن و پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌ی ساڵانێك له‌سه‌ری پێداگربوون , ئه‌مڕۆ به راشكاوانه ده‌ریده‌بڕن كه ئه‌و تێگه‌یشتنه‌یان هه‌ڵه بووه، یان تا ئاستی ئه‌وه‌ی به كرده‌وه‌ش هاوشێوه‌ی نه‌ته‌وه‌خوازی كورد مه‌یل و خواستیان به‌ره‌و چاره‌سه‌ری دیكه چووه .
بێده‌نگی چه‌ندین ساڵه به‌رامبه‌ر كێشه چاره‌سه‌رنه‌كراوه‌كان ، به‌رده‌وامی داوه‌ته كێشه‌ی ساڵانه‌ی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و بووه به سزای (سیزیف) بۆ كوردستانیه‌كان و میراتی به‌جێماو بۆ حكومه‌تی نوێ به سه‌رۆكایه‌تی كازمی.
سیاسه‌تی به‌غدا دۆخێكی نوێی هێناوه‌ته ئارا و یه‌ك له نیشانه‌كانی بڕینی سه‌رله‌نوێی مووچه‌ی هه‌رێم، به هه‌ر پاساوێك سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییه‌یه كه كوردستانی له‌وه به ئاگا هێناوه‌ته‌وه كه ئه‌و نه‌یارییه‌ی حكومه‌تی عیراقی له به‌رامبه‌ر ئه‌واندا هه‌یه‌تی ڕۆژ به‌ڕۆژ زیاتر ده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌ك دوای ئه‌م ڕووداوه، ئه‌مجاره‌یان كوردستان زۆر به‌جدی تر ده‌بێ به دوای وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا بگه‌ڕێت كه ئه‌و هه‌موو دوژمنایه‌تیه له پای چییه و تا كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێ ؟ چه‌شنی سیاسه‌ته‌كانی دژ به كورد له به‌غدا كێ دیاری ده‌كات و سنووره‌كه‌ی به‌ره‌و چ ئاقارێك ده‌چێ ؟
به‌دیدی به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی عیراق وه‌ك خۆی بمێنێ ، ده‌بێ وه‌ك بیرمه‌ندێكی خۆرئاوایی (ژاك دێریدا) ده‌ڵێت: له‌پێناو به‌دیهێنانی دادگه‌ری من باوه‌ڕم به پێویستی به‌كارهێنانی توندوتیژی هه‌یه!! ده‌كرێ هه‌موو رێكاره‌كان رهچاوبكرێ.
ده‌كرێ هه‌ڵمه‌تی دژایه‌تی حكومه‌تی به‌غدا بۆ كوردستان له دۆخی ئه‌م سه‌رده‌مه به‌وه لێكدرابێتهوه كه رقیان له ئاوه‌دانی و ئاسایشی كوردستانه و ئه‌م دژایه‌تی و سزادانه له‌لایه‌ن حكومه‌تێكی تایبه‌ته‌وه نییه، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت له لایه‌ن ئه‌و هاوڵاتیانه‌ش پشتیوانی ده‌كرێ كه عیراق ته‌نیا به موڵكی یه‌ك نه‌ته‌وه ده‌زانن، واته له هه‌ناوی ئه‌و كومهڵگایهوه سه‌رچاوه‌ی گرتوه كه هه‌میشه بیانوویه‌كی بۆ سته‌م دژ به باقی نه‌ته‌وه‌كان له‌هه‌گبه‌دایه. (هه‌ژموون و باسی عروبه ته‌نانه‌ت بۆ خودی ئانارشیسته‌كانی عه‌ره‌ب ره‌ونه‌قی جارانی نیه به‌ڵام هێشتا بۆ ورووژاندنی شه‌قام دژ به خواستی نه‌ته‌وه‌ی غه‌یری عه‌رب چه‌كێكی كاریگه‌ره). له دوا پێشهاتیشدا سه‌لما ئه‌م هۆكارانه هه‌ر له ئارادا ماون، به هۆی ئه‌و ویسته‌ی به‌غدا بۆ ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی هه‌موو جومگه‌كان ، ئه‌و دژایه‌تی و ڕقانه‌ش هه‌م ماون، هه‌م فره‌تر بوونه. به‌دیدی خه‌ڵكانێك هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و به‌ربه‌ره‌كانی و دژایه‌تیه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه حكومه‌تی به‌غدا ته‌نیا باوه‌ڕی به سه‌نتراله و بۆ هێنانه‌دی ئه‌و ئامانجه ، هیچ كات له گه‌ڵ پێشكه‌وتنی سیاسی و ئابووری ته‌نیا هه‌رێم له عیراقدا نییه كه ئه‌ویش هه‌رێمی كوردستانه .
هه‌موو ئه‌وه‌ی ئێستا رووده‌دات، ئه‌وه‌شی له‌ماوه‌ی رابردوودا له سه‌رده‌می حكومه‌ته‌كانی پێشوو روویداوه، به‌رووخاندنی په‌یوه‌ندیه ئاساییه‌كان كۆتایی هاتووه، له‌و خاڵه گرنگه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه پێیده‌ڵێن عیراق ده‌ستوورێكی هه‌یه كه فیدرالی تیادا جێگیركراوه به‌ڵام هیچ حكومه‌تێك باوه‌ڕی به چه‌مكی فیدرالی نییه. ئایا كورد له داواكانی پاشگه‌ز ده‌بێ یان حكومه‌تی كازمی شتی نوێ و چاره‌سه‌ری گونجاوی پێیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه هه‌روه‌ك ئه‌وانی پیشوو باسی چاره‌سه‌ر له‌سای ده‌ستوور ده‌كات؟!
له رابردوودا هه‌ر ئه‌و تێگهیشتنو بیركردنه‌وانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب وایكردوه كوردیش سه‌بر سه‌بر، بێنه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ناكرێت ئه‌وانیش به‌دیار هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی رووده‌ن دابنیشن‌و هیچ نه‌كه‌ن.
له ئیستادا پرسیار ئه‌وه‌یه كه راسته سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌ردوولا باس له چاره‌سه‌ری ئاشتیانه ده‌كه‌ن به‌ڵام بۆ له‌مه‌ولا ، جیلی ئایندهی سه‌ركرده‌كانی میراتگری ئه‌م كێشه چارهسهرنهكراوانه چ سیاسه‌تێك ده‌گرنه‌به‌ر؟
هه‌موو ئه‌و تێگه‌یشتنانه به‌رهه‌می سه‌د ساڵ پێكه‌وه ژیانی ناخواستهیه ، ریفراندۆمێكی سه‌رده‌میانه و ئاسایی و یاسایی به میلله‌تێكی سته‌م دیده ره‌وا نه‌بینی . پاش ئه‌م ڕوداوانه‌ی دوایی كه دۆخی سیاسی ، كۆر‌ونا و یاده‌وه‌ری كزی كوردستانیه‌كان رێگه‌ی ده‌ربازبوونی بۆ هێشته‌وه، تێگه‌یشتنی هه‌رێم و به‌غدا ده‌كه‌ونه به‌رامبه‌ر یه‌ك و گره‌وه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌بێت ئایا هه‌ردولا له روانگه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان وه‌ك یه‌ك بیر ده‌كه‌نه‌وه‌و وه‌ك یه‌ك رووبه‌ڕوی یه‌كتر ده‌بنه‌وه؟! سه‌رۆك وه‌زیران كازمی چۆن بیرده‌كاته‌وه‌و چۆن ره‌فتار ده‌كات زۆر ناخاێنێ كه په‌یام و سیاسه‌ته‌كانی له گوتاره‌وه بۆ كردار ده‌گوازرێته‌وه و شوێنهاتهكانی له‌سه‌ر دۆخی ئێستای عیراق و هه‌رێم به زه‌قی ده‌رده‌كه‌وێ.
ئاسان نییه، لێ كاتێك ئه‌و له وڵاتێكی وه‌ك عیراق ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیران ، ده‌توانێ له جیات سه‌رۆكه‌كانی پێشووتر له خۆی ، سیاسه‌تی هه‌میشه‌یی ناچاره‌سه‌ر وه‌لابنێ و ئه‌و باوه‌ڕه به‌هێزتربكات ك ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر بنچینه‌ی فیدرالیزم و دیموكراسی و فره‌لایه‌نی و دادگه‌ری ، له جیات بڕیاری بڕینی مووچه، بیر له‌شتی گرنگتر بكرێته‌وه .