پرسه‌كانی جیهانگیریی
نه‌ما هاوڵاتییه‌ك به ته‌نیا بژی و له شوێنه دووره‌كان ئاگای له رووداو‌و كێشه‌و پێشهاته‌كانی تاك و كۆمه‌ڵی وڵاتێكی‌تر نه‌بی، ئێستا جگه له‌وه‌ی له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا زۆرترین زانیاری ده‌گوازرێته‌وه بۆ دوورترین شوێن، زۆربه‌ی زانیارییه‌كان له سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كییه‌وه وه‌رگیراون و تاڕاده‌یه‌كی زۆر راستترن.
میدیا‌و په‌یوه‌ندییه‌كان رۆڵێكی باڵا‌و گه‌وره‌یان هه‌یه له دروستبوون و گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتنی دیارده‌ی جیهانگیریی، چونكه ئێستا هۆكاره‌كانی په‌یوه‌ندی و میدیا گرنگترین شێوازی به‌ستنه‌وه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تییه، پێشكه‌وتنی هۆكاره‌كانی په‌یوه‌ندی جگه له‌وه‌ی خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی به مرۆڤایه‌تی به‌خشیوه لهئاسانكردنی گه‌یاندن و ئاگاداربوون له یه‌كتر، له‌هه‌مان كاتدا كۆمه‌ڵگه جیاجیاكانی مرۆڤایه‌تی به‌توندی پێكه‌وه به‌ستۆته‌وه‌و ئه‌وه‌ی به‌روونی ده‌رخستووه كه هه‌رچه‌نده له ره‌نگ و روخسار‌و زمان و شێوه‌شدا جیاوازبن، به‌ڵام دواجار هه‌موویان مرۆڤی هاورهگهزن. به‌هه‌مان شێوه كه‌ناڵه‌كانی میدیا كه له‌هه‌مان كاتدا هۆكاری گه‌یاندنن، رۆڵی زۆر گه‌وره‌یان هه‌یه له په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م دیارده‌یه و به‌ستنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كانی جیهان به یه‌كتر.
جیهانگیریی واتای ئه‌وه‌یه شته لۆكاڵهكان له‌ئه‌نجامی پرۆسه‌یه‌كدا به‌ره‌و ئاستێكی جیهانی ده‌چن. دوو روانگه‌ی جیاواز هه‌یه بۆ جیهانگیری. هه‌ندی كه‌س به پرۆسه‌ی ده‌بینن و ههندێكیتر به پرۆژه‌ی ده‌زانن. ئه‌وانه‌ی به پرۆسه‌ی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، پێیانوایه هه‌ستی هاوپه‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤه‌كان و ئاڵوگۆڕی كلتوور‌و سه‌رمایه‌و زانیاری ته‌كنه‌لۆژیاو زیاتر هتد.. بههۆكارهكانی جیهانگیریی ده‌زانن، كه پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیاو ئامرازه‌كانی په‌یوه‌ندی و گه‌یاندن وه‌ك ئینته‌رنێت، ته‌له‌فزیۆن، كه‌شتییه ئاسمانییه‌كان و... هتد رۆڵی تێدا ده‌گێڕن. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی پێیانوایه ئه‌مه پڕۆژه‌یه‌كی داڕێژراوه ده‌یه‌وی به ئامراز‌و شێوازی تازه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر جیهاندا بگری، لایه‌نگرانی ئه‌م بۆچوونه پێیانوایه ئه‌مه هه‌مان كۆڵۆنیالیزمی پێشووه ته‌نیا ئامراز‌و كه‌ره‌سته‌كانی گۆڕاون، له‌جیاتی ده‌ستتێوه‌ردانی راسته‌وخۆ به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ ده‌ست به‌سه‌ر بازاڕی وڵاتانی هه‌ژاردا ده‌گرن.
هه‌ستی لێكنزیكبوونه‌وه‌و لێكگه‌یشتن وایكردووه مرۆڤ رێگه‌یه‌ك بۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی جیهانی خۆی په‌یدا بكات، له‌م چاخه‌دا پڕۆسه‌ی جیهانگیریی ده‌رفه‌تی لێكحاڵیبوون و پێكه‌وه‌ژیانی ره‌خساندووه، ئامرازه‌كانی جیهانگیریی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیایه، كه له‌م چه‌مكه بهنێوبانگهدا هه‌میشه دێته ئارا ئامرازه‌كانی تێكنۆلۆژیا گوندی جیهانییان دروست كردووه، ئه‌وه به‌و مانایه نییه جیهان بچوك بۆته‌وه‌و بۆته ئه‌ندازه‌ی گوندێك، به‌ڵام به‌و مانایه‌یه كه ئاڵوگۆڕی زانیاری هێنده خێرایه و خه‌ڵك به‌زووترین كات له‌هه‌ر جێگایه‌كی ئه‌م جیهانه بی به سات و چركه لێی ئاگادار ده‌بی، ئه‌میش له ئامرازه‌كانی میدیای گشتی و په‌یوه‌ندی و گواستنه‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه، یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه سه‌ره‌كییه‌كانی جیهانگیریی كه‌مبوونه‌وه‌ی كاته، له كه‌مترین ماوه‌و له بچوكترین كاتدا گه‌وره‌ترین كاری مه‌به‌ست جێبه‌جی ده‌كات، له‌كه‌مترین ماوه‌دا هه‌واڵێك كه ته‌نانه‌ت له دوور ده‌ستترین شوێنه‌كان روویدابی به هه‌موو جیهاندا بڵاو ده‌بێته‌وه.
ده‌كری گه‌وره‌ترین پرسه‌كانی جیهانگیریی له‌م سی خاڵه‌دا كورت بكه‌ینه‌وه:
1- كات: مرۆڤ هه‌میشه له هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی كاتدایه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له‌م پێناوه‌دا هه‌وڵیداوه به‌ڵام له سه‌رده‌می جیهانگیریدا، به‌هۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا وایلێهاتووه گواستنه‌وه‌و په‌یوه‌ندی و ئاڵوگۆڕی زانیاری له كه‌مترین كاتدا بگات.
2- شوێن: مه‌به‌ست له‌وه‌یه پێویست ناكات بۆ به‌جێگه‌یاندنی كارێك مرۆڤ شاخ و دۆڵ و چیا ببڕی و به‌رده‌وام له شوێنگۆڕكێدا بی، به‌ڵكو ئێستا هه‌ر له‌جێی سنوورداری خۆیه‌وه له هه‌موو پرسێكی نوی له جیهاندا ئاگادار بێ و، پرسه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌خۆی له‌كورتترین ماوه‌دا به‌هه‌موو جیهان بگه‌یه‌نی.3- كه‌ش (فه‌زا) : مرۆڤ ده‌توانی له رۆچنهیهكی زۆر بچوكه‌وه بڕوانێته جیهان، له هه‌مان كاتدا له هه‌موو ئاڵوگۆڕو پرسه جیهانییه‌كان هه‌ر له‌و كه‌شه بچوكهیدا به‌زووترین كات له شوێنی خۆیدا ئاگاداری بی.به‌هۆی ئه‌مانه‌وه كلتووره لۆكاڵهكان له ئاستی جیهانیدا خۆیان نمایش ده‌كه‌ن، بۆ نموونه كلتووری رۆژئاوایی له‌م رێگه‌یه‌وه توانیویه‌تی ببێته كلتوورێك هه‌موو جیهان بگرێته‌وه، ئامرازه‌كانی په‌یوه‌ندی و گه‌یاندن ته‌نیا قۆرخی وڵاتی سه‌نته‌ر یان له ناوه‌ندا نییه، بهڵَكو ئه‌و لایه‌ن و گرووپانه‌ش كه به ته‌واوی دژایه‌تی ئه‌م پڕۆسه‌یه ده‌كه‌ن گه‌وره‌ترین كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گرن.جیهانگیریی كتوپڕ په‌یدا نه‌بوو به‌ڵكو درێژبوونه‌وه‌ی قۆناغی رێنیسانسه، وه‌ك (گیدنز) ده‌ڵی: "به‌جیهانیبوون گه‌وره‌بوونه‌وه‌ی مۆدێرنیته‌یه". یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مۆدێرنیته‌ش رزگاربوونه له كۆتوبه‌ندی خورافات و، ده‌ستبه‌رداربوونه له میتافیزیك و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ لۆژیك و، مرۆڤپه‌روه‌ری و پابه‌ندبوون به به‌ها مرۆییه‌كان كه له سروشتی مرۆڤه‌وه سه‌رچاوه ده‌گری. ئه‌مه له‌كاتێكدا مرۆڤی رۆژهه‌ڵاتی هێشتا نه‌یتوانیوه ده‌ست له میتافیزیكی هه‌ڵبگرێت و لۆژیك ته‌وه‌ری بیركردنه‌وه‌ی بی، بۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌م پڕۆسه‌یه تووشی زۆر ناكۆكی هاتووه. به‌پێی بۆچوونی (گیدنز) هێشتا مۆدێرنیته نه‌یتوانیوه هه‌موو جیهان بگرێته‌وه‌و ورده ورده به‌ره‌و وڵاتانی په‌راویز ده‌كشێ، ورده ورده هه‌موو كه‌لێن و قوژبنه‌كانی جیهان ده‌گرێته‌وه. مه‌به‌ستی (گیدێنز) یشه، جیهانگیریی گۆڕان له هزردا دروست ده‌كات، واته جیهانگیریی سه‌رده‌مێكه بۆ سه‌ر له‌نوی دروستكردنه‌وه‌ی مه‌عریفه هزرییه‌كان، ئه‌و شته‌ی كه مۆدێرنیته ده‌یكات.