هه‌ڵبژاردن و هه‌ڕه‌شه
به‌ربه‌سته سیاسی و ته‌كنیكیانه‌ی بۆ هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك له وڵاتانی تازه پێگه‌یشتوو و ئه‌وانه‌ی له قۆناغی گواستنهوهدان بۆ سیسته‌می دیموكراسی و فره‌یی، دێته‌سه‌ر رێ. به‌وه‌ی عیراق له ساڵی (2003)ه‌وه توانیویه‌تی هه‌نگاو بۆ هه‌ڵبژاردن بنێت به به‌شداری چه‌ندین كیانی سیاسی، بۆیه ئاساییه به‌و ئه‌زموونه كه‌مه چه‌ند ساڵییه‌ی هه‌یه، هه‌ڵبژاردنێك ئه‌نجامبدات پرسیاری له‌سه‌ر بكرێت و گومانیشی له‌باره‌وه بخرێته‌ڕوو.
گومان و پرسیاره‌كان له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراقه‌وه دابه‌ش ده‌بن بۆ چه‌ند ئاستێك:
یه‌كه‌م: گومان له‌ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی، واته بوون و پشتگیریی ماددی و مه‌عنه‌وی ده‌وڵه‌تانی هه‌رێمیی و ئه‌مریكا بۆ چه‌ند لایه‌ن و هێزێك به‌مه‌به‌ستی سه‌ركه‌وتنیان له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا.
دووه‌م: گومانی هه‌ندێك هێز و لایه‌ن به‌تایبه‌ت سوننه‌كان و لیستی ئیئتیلافی نیشتیمانیی له لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامانی وڵات بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كاربێنێت.
سێیه‌م: گومان له‌وه‌ی سعودیه و هه‌ندێك له ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كان ده‌یانه‌وێت له‌رێگه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه شه‌ڕی خۆیان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران بكه‌ن و نفوس و هه‌یمه‌نه‌ی ئێرانی كه‌م بكه‌نه‌وه. بێگومان هه‌ریه‌ك له‌م ئه‌گه‌ر و گومانانه جۆرێك له مه‌ترسی دروست ده‌كه‌ن و هه‌ر له‌ئێستاوه خه‌ریكه گومان له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی نه‌زیه و شه‌فاف دێنێتهكایهوه.
به‌وه‌ی عیراق وڵاتێكی فره پێكهاته‌یه، بۆیه ده‌كرێت سه‌ركه‌وتنه‌كانیش رێژه‌یی بن، واته ناكرێت یان ناگونجێت لایه‌نێك بیه‌وێت به‌ته‌نها حوكمی وڵات بكات، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدییه بۆ سه‌ر شوناس و پرۆسه‌ی سیاسی وڵات و هه‌ر لایه‌نێك بیه‌وێت ئه‌مه بكات، ئه‌وا رووبه‌ڕووی كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی زۆر ده‌بێته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی جددی دروست ده‌كات بۆ سه‌ر ئاینده و ئێستای پرۆسه‌ی سیاسی.
بڕیاره‌كه‌ی لیژنه‌ی لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ری بۆ دوورخستنه‌وه‌ی سه‌دان كاندیدی لایه‌نه عیراقییه‌كان له به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌بیانووی بوونی په‌یوه‌ندی و به‌شداری كردنیان له چالاكییه‌كانی حزبی به‌عسی له‌سه‌ركار لابراو "كه دواتر هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه به بڕیارێكی دادگه‌ی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی عیراقی"، خه‌ریكبوو مه‌ترسی جددی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی دروست بكات. لایه‌نی بڕیار له‌سه‌ردراو"به‌عسییه كۆنه‌كان" ئه‌مه‌یان به‌بڕیارێكی سیاسی-شیعی ده‌زانی و خۆیان بۆ ئه‌وه مه‌ڵاس دابوو ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كه جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌وا هه‌وڵ بۆ ئه‌وه بده‌ن پرۆسه‌ی سیاسی ئیفلیج بكه‌ن و گومان بخه‌نه سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی.
هه‌روه‌ها لایه‌نی شیعی ئه‌مه‌یان وه‌ك جێبه‌جێ كردنی مادده‌یه‌كی ده‌ستووری ده‌زانی و پێیانوابوو نابێت كادیره باڵاكانی حزبی به‌عس به‌شداری پرۆسه‌ی سیاسی بكه‌ن و له‌و رێگه‌یه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه نێو داموده‌زگاكانی حكومه‌ت و به‌تایبه‌ت ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق.
شیعه‌كان به‌شداری كردنی به‌عسییه‌كان له هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ی سیاسی به مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه ده‌زانن بۆ سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی و دیموكراتیزه‌كردنی كۆمه‌ڵگای عیراقی. لایه‌نی كوردیی هه‌ڵوێستی وابوو ئه‌و سوننیانه‌ی به‌شداری تاوانه دڕندانه‌كانی حزبی به‌عسیان كردووه پێویسته بێبه‌ش بكرێن له‌به‌شداری پرۆسه‌ی سیاسی. كاتێكیش ئه‌و بڕیاره له‌لایه‌ن دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی عیراقیه‌وه هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند په‌له كراوه له ده‌ركردنی بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه.
كه‌واته خواستی راسته‌قینه چییه؟ عیراق چۆن ده‌كه‌وێته سه‌ر راسته رێگایه‌كه؟ كورد پێویسته چی بكات؟
به‌نیسبه‌ت كورده‌وه هه‌ڵوێستی راست و ره‌وان پێویسته، تا ئه‌وكاته‌ی عیراق و هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ی سیاسی بۆ كورد مه‌ترسی نه‌بن و سیسته‌می ته‌وافوقی په‌یڕه‌و بكرێت له حوكمڕانی وڵات‌دا، مانه‌وه قازانجه به له‌به‌رچاوگرتنی واقیعی سیاسی ناوخۆیی و هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی، به‌پێچه‌وانه‌وه ناكرێت هه‌یكه‌لی حوكمڕانی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی بێت بۆ سه‌ر كورد و مافه‌كانی و بهخشكهیش خۆمانی لێ ببوێرین.
ناكرێت بێ ئیراده بین له‌به‌رانبه‌ر هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كدا بۆ سه‌رمان، به‌شداری جددی و هه‌ڵوێستی كاریگه‌ر، شهریكایهتی راسته‌قینه، زه‌مانه‌تی پاراستنی مافه‌كانمان و ته‌ئكید كردنه‌وه له ئه‌نجامدانی هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن كه هه‌ڕه‌شه دروست نه‌كات بۆ سه‌رمان، چونكه ناكرێت به‌جۆرێك بژین هه‌میشه دڵه‌ڕاوكێ و مه‌ترسی به‌رۆكمان به‌رنه‌دات.