هه‌ولێر-واشنتۆن له‌په‌یوه‌ندییه‌كی تهقلدییهوه بۆ بونیادنانی هاوپه‌یمانیی ستراتیژیی
فاكتهرو میكانیزمی جیاوازی له‌پشته‌وه‌یه‌و ههریهكهیهكان په‌یوه‌ندی به‌سه‌رده‌مێكی دیاریكراوه‌وه هه‌یه.جیاوازی دروستبوونی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌ر جۆره په‌یوه‌ندییه‌كی تر ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر بنه‌مای ستراتیژیی دروستبوون و هه‌ر ئه‌م خاڵه‌شه په‌یوه‌ندییه‌كان لێكدی جیاده‌كاته‌وه له‌ڕووی گرنگی و چییهتیهوه.له‌كیشوه‌ری ئه‌وروپا بۆ نموونه ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی ستراتیژیی ئهمریكاو توركیا بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می جه‌نگی سارد‌و گرنگی توركیا له‌رووی جیۆ-سیاسیی و جیۆ-ستراتیژییه‌وه وایكردبێت له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ستراتیژ بنه‌مای په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان بێت، ئه‌وا هه‌ر ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه له‌جیهانی عه‌ره‌بیدا بۆ په‌یوه‌ندی ئهمریكاو میسر فاكته‌ری تری له‌پشته‌وه‌یه.میسر له‌وكاته‌وه‌ی ئه‌نوه‌ر سادات بووه سه‌رۆك و كرانه‌وه به‌ڕووی ئه‌مریكای گرته‌به‌ر و سه‌ردانی قودس-ی كرد، ده‌توانرێت به‌خاڵی سه‌ره‌تای ئه‌و په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه دابنرێت كه تا ئێستا درێژه‌ی كێشاوه، واته بۆ ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندییه‌یان زامنكردنی پاراستنی ئاسایش و ئه‌منی ئیسرائیل و ئه‌و رۆڵه سه‌ركردایه‌تییه‌ی میسر ده‌یبینێ له‌جیهانی عه‌ره‌بیدا له‌گه‌ڵ قه‌تیسكردنی كار‌و كرده‌وه‌كانی ئیخوان موسلمین كه به‌دایكی بزووتنه‌وه ئیسلامییه سیاسییه‌كان داده‌نرێت، هه‌وێنی دروستبوونی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌یه.
له‌ئاسیا به‌گشتی و له‌پاكستان به‌تایبه‌تی مه‌سه‌له‌كه به‌جۆرێكی دیكه‌یه، نزیكی پاكستان له‌چین و ئێران و هیند، رۆڵی زاڵی پاكستان به‌سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌فغانستان و پێگه ستراتیژییه‌كه‌ی كه بووه‌ته ده‌رچه‌یه‌ك بۆ رزگاربوونی ئه‌مریكا له‌و كێشه‌وگرفتانه‌ی له‌ئه‌فغانستان رووبه‌رووی ده‌بێته‌وه، له‌گه‌ڵ یه‌كانگیربوونی سیاسه‌تی هاوبه‌شی شه‌ڕی دژه‌تیرۆر له‌نێوان پاكستان و ئه‌مریكادا، جۆره خاسیه‌ت و به‌رگێكی جیاوازی كردووه به به‌ری ئه‌و په‌یوه‌ندییه ستراتیژیانهدا.لهمروانگهیهوه فاكته‌ره‌كانی جوگرافیا‌و پێگه‌ی جیۆ-سیاسیی و ئه‌منی و شه‌ڕ دژی تیرۆر له ره‌گه‌زه سه‌ره‌كییه‌كانی دروستبوونی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ستراتیژیانهن كه له‌نموونه‌كانی سه‌ره‌وه‌دا باسكران كه له‌نێوان ئهمریكاو ئه‌و سێ ولاته‌دا هه‌یه.به‌لام ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌و فاكته‌رانه‌ی باسكران ئه‌و ولاتانه‌و ئه‌مریكای خستبێته یه‌ك فه‌له‌ك و به‌یه‌كه‌وه گرێیدابن ده‌بێت كورد كه‌نه‌ته‌وه‌یه‌كی بێدهوڵهتهو هه‌رێمێكه له‌عیراقدا پشت به‌چ فاكته‌رێك ببه‌ستێت بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندیی ستراتیژیی له‌گه‌ڵ واشنتۆندا؟بۆ كورد له‌ساته وه‌ختی ئێستادا له‌هه‌مووكات زیاتر ئه‌گه‌ری دروستبوونی په‌یوه‌ندییه‌كی ستراتیژیی له‌ئارادایه ئه‌میش به‌حوكمی چه‌ند ره‌هه‌ندێكی جیاواز، خۆ ئه‌گه‌ر سه‌ره‌داوه‌كانی ئه‌و په‌یوه‌ندییه به‌ده‌ریش نه‌كه‌وتبن ئه‌وا زه‌مینه‌سازی بۆ كراوه، له‌ئه‌ستۆگرتنی كارێكی له‌و جۆره‌ش له‌سه‌روه‌ختی ئێستادا بۆ كورد گران نییه به‌قه‌د ئه‌وه‌ی سه‌خته بۆ پێكهاته‌و لایه‌نه‌كانی تری عیراق.ئه‌گه‌ر كورد بتوانێت په‌یوه‌ندی ستراتیژی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا دابمه‌زرێنێت ئه‌وا ده‌بێته یه‌كه‌م هه‌رێمی سهربهدهوڵهتێكی خۆرهه‌لاتی ناوه‌ڕاست له‌بونیادنانی ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌دا.هه‌رچه‌نده ئیداره‌ی ئێستای ئه‌مریكا به‌حوكمی سیاسه‌تی دیموكراته‌كان و ئه‌و دروشمانه‌ی ئۆباما هه‌ڵگریه‌تی بۆ جیهانێكی پڕ له‌دیموكراسی و ئاشتی، له‌ناو ئیدارهكهشدا تێگه‌یشنێكی تر هه‌یه بۆ مه‌سه‌له‌ی كورد به‌تایبه‌تی و بۆ عیراق به‌گشتی، له‌وه‌ته‌ی ئۆباماش بووه‌ته سه‌رۆكی ئه‌مریكا زۆرترین كاربه‌ده‌ستی ئه‌و ولاته سه‌ردانی هه‌رێمیان كردووه.ئه‌م حه‌قیقه‌ته هه‌رچه‌نده له‌ئێستادا ئه‌گه‌ر زۆرێك لهوسیاسیانهی لهنسكۆی 1974دا پله‌و پایه‌یان هه‌بووه‌و ئاگاداری ورده‌كاری ئه‌و رووداوه بوون كه‌به‌شێكی په‌یوه‌ندی به سیاسه‌تی ئه‌و كاته‌ی ئه‌مریكاوه هه‌بووه، له‌گه‌ڵ هه‌ندێك رۆژنامه‌نووس كه خوێندنه‌وه‌یه‌كی ساده‌و كاڵ و كرچیان بۆ نزیكبوونه‌وه‌ی كورد‌و ئه‌مریكا هه‌یه، بوونی په‌یوه‌ندی له‌نێوان هه‌ولێرو واشنتۆندا به‌مه‌حاڵ و ئه‌گه‌ری ناواقیعی ده‌بینن، به‌لام ئه‌مه له‌و راستیه كه‌م ناكاته‌وه كه ئێستا باشترین كات و سه‌رده‌می بوونی په‌یوه‌ندیه له‌نێوان هه‌رێم و ئه‌مریكادا.مێژوونووسان و خه‌ڵكانێك كه گرنگی به‌م بابه‌ته ده‌ده‌ن، كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی كورد‌و ئه‌مریكا دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر(3)قۆناغی جیاواز له‌سه‌ده‌ی رابردوودا، قۆناغی یه‌كه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كاتی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان واته ئه‌و كاته‌ی سه‌رۆك ویڵسۆن به‌یاننامه(14) خاڵییه‌كه‌ی بۆ پشتگیری نه‌ته‌وه بێ ده‌وڵه‌ته‌كان راگه‌یاند، قۆناغی دووه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی(1972)و كاتی جه‌نگی سارد، قۆناغی سێیه‌میش له‌دوای(1991) و جه‌نگی دووه‌می كه‌نداوه‌وه ده‌ست پێده‌كات.ئه‌گه‌ر قۆناغی یه‌كه‌م په‌یوه‌ندییه‌كی دوورمه‌ودای كاڵ و كرچ و مه‌به‌ست لێی رازیكردنی كه‌مه نه‌ته‌وه‌كانی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی بووبێت، له‌قۆناغی دووه‌مدا بێشك بۆ قایمكردنی به‌ره‌ی جه‌نگی سارد بووه له‌دژی سۆڤیه‌ت و هه‌ندێك ولاتی ناوچه‌كه، هه‌روه‌ك له سێیه‌م قۆناغدا كه له‌دوای(2003)ه‌وه ده‌گات بهترۆپێك ئامانجی سه‌ره‌كی بۆلاوازكردنی سه‌دام و له‌دوای پرۆسه‌ی رزگاریش بۆ بونیادنانه‌وه‌ی عیراق بووه له‌هه‌موو رووه سیاسیی و ئابوورییه‌كانه‌وه.قۆناغی دوای(2003) گرنگترین قۆناغی مێژووی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوولایه، ئه‌م قۆناغه ده‌كرێت هه‌وێنی دروستبوونی په‌یوه‌ندی ستراتیژی بێت ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵێك فاكته‌ر ره‌چاوبكرێت.
به‌ده‌ر له‌و باكگراونده مێژووییه، له‌مه‌سه‌له‌ی دروستكردنی په‌یوه‌ندی ستراتیژیدا كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كی به‌ستنه‌وه‌ی هه‌ردوولا به‌دوو پرنسپی سه‌ره‌كییه‌وه ناكرێت نادیده بگیرێت كه بوونی به‌رژه‌وه‌ندی و زیانی هاوبه‌شه.
له‌نێوان كورد‌و ئه‌مریكادا هه‌ردوو پره‌نسیپ بوونیان هه‌یه، به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ردوولا بوونی عیراقێكی ته‌وافوقی دیموكراسییه كه ده‌ستوور بزوێنه‌ره‌ی سه‌ره‌كی سیستمی حوكمڕانیه‌كه‌ی بێت،ئه‌م پره‌نسیپه ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌مریكا به‌قازانج بشكێته‌وه له‌وه‌دا كه توانیویه‌تی عیراقێكی دیكتاتۆری بكاته عیراقێكی دیموكراسی ئه‌وا بۆ كوردیش به‌قازانج دهشێكتهوه له‌و رووه‌وه كه‌مه‌به‌ست و مه‌رامی تری نییه جگه له‌وه‌ی كاراكته‌رێكی ناو شانۆی سیاسیی عیراقێكی نوێیه و سه‌رخه‌ری ئه‌و عیراقه نوێیه، ئه‌مه وه‌ك لایه‌نی سیاسی، وه‌ك لایه‌نی ئابووریش هه‌م ئه‌مریكا به‌رژه‌وه‌ندی له‌وه‌دایه زۆرترین كۆمپانیای ولاته‌كه‌ی له‌م هه‌رێمه ئارام و جێگیر‌و پێشكه‌وتووه‌دا وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، هه‌م كوردیش پێویستی به‌ئاوه‌دانی زیاتر‌و سوود وه‌رگرتنه له‌ئه‌زموونی پێشكه‌وتووی ئه‌مریكا له‌هه‌موو بواره‌كاندا.
له‌رووی ئه‌منی و سه‌ربازیشه‌وه ئه‌مریكا پێشڕه‌وی شه‌ڕی دژه تیرۆر ده‌كات و كوردیش كاراكته‌رێكی به‌ره‌ی ئه‌م شه‌ڕه‌یه.له‌لایه‌نی زیانی هاوبه‌شیشه‌وه بایی ئه‌وه‌نده هه‌یه كه هه‌ردوولا به‌یه‌كه‌وه گرێبدات، په‌ككه‌وتنی پرۆسه‌ی سیاسی له‌عیراقدا ده‌ره‌نجام به‌شكست بۆ ئه‌مریكا و كورد ته‌واو ده‌بێت، ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی تیرۆر‌و گروپه توندڕه‌وه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌دات لهناوچهكهداو هه‌ڕه‌شه‌ش ده‌بێت له‌سه‌ر ئارامی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ر ده‌ستدرێژی و شێواندنی ئارامییه‌كی هه‌رێم عیراقیش ناجێگیر ده‌كات و به‌زیانی هه‌ردوولا ته‌واو ده‌بێت.
بۆ داهاتوو زیاتر پته‌وكردنی نێوانی هه‌ردوولاش، به‌به‌راوردكردنی بارودۆخی ئه‌و قۆناغانه‌ی په‌یوه‌ندی كورد‌و ئه‌مریكای تێدا دروستبووه كه له‌گه‌ڵ ئێستادا جیاوازییه‌كی زۆری تێدا به‌دیده‌كرێت، بوونی پلانی ستراتیژی بۆ له‌مه‌ودوا سیاسه‌تێكی زیرهكانهیهو ده‌بێت كاری پێبكرێت.پلانی ستراتیژی بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه به‌و مانایه‌ی كه پلانێكی دوورمه‌وداو نزیك مه‌ودا هه‌بێت، دوورمه‌ودا بێت له‌و روانگه‌یه‌ی كه بتوانێت خوێندنه‌وه بكات بۆ پته‌وكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه له‌ماوه‌ی(10)یان(15) ساڵی داهاتوودا، نزیك مه‌وداش بێت به‌پشت به‌ستن به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و واقیعه‌ی كه بتوانرێت چۆن له‌ماوه‌ی كه‌متر له(5)ساڵدا په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ره‌و باشتر ببرێن به‌هه‌موو توانایه‌كه‌وه، له‌هه‌ردوو حاڵه‌تی پلانی دوورمه‌وداو نزیك مه‌وداشدا ده‌بێت گۆڕانه ناوخۆیی و ده‌ره‌كیه‌كان له‌به‌رچاو بگیرێن.