نیویۆرك تایمز: سوپای‌ عیراق له‌ دۆخێكی ناجێگیردایه‌ و دیار نییه‌ پشتگیری كێ ده‌كات

نیویۆرك تایمز: سوپای‌ عیراق له‌ دۆخێكی ناجێگیردایه‌ و دیار نییه‌ پشتگیری كێ ده‌كات
2010-04-19T11:14:30+00:00

له‌ دۆخێكی ناجێگیردایه‌ و دیار نییه‌ پشتگیری و لایه‌نگری له‌كێ ده‌كات.

رۆژنامه‌ی‌ "نیویۆرك تایمز" له‌ راپۆرتێكدا، كه‌ رۆژنامه‌نووس "تیم ئارانگۆ" ئاماده‌ی‌ كردووه‌، به‌ئاماژه‌كردن به‌وه‌ی‌ كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ عیراق توانییان له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ عیراقدا له‌ 7ی‌ ئازاری‌ رابردوو، به‌بێ پاڵپشتی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا، ده‌ستكه‌وتێكی‌ گرنگ به‌ده‌ستبهێنن، به‌ڵام له‌ ئێستادا به‌هۆی‌ گفتوگۆكردنی‌ نێوان لیسته‌كانه‌وه‌ بۆ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ داهاتووی‌ عیراق ‌و نادیاری‌ ئه‌نجامی‌ گفتوگۆكانه‌وه‌، سوپای‌ عیراق له‌باره‌ی‌ ئاینده‌ی‌ خۆیه‌وه‌ تووشی‌ دڵه‌ڕاوكێ بووه‌.

به‌پێی رۆژنامه‌ی‌ "نیویۆرك تایمز"، ده‌ركه‌وتنی‌ سه‌ره‌تاكانی‌ مانه‌وه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتدا ‌و رێگه‌ نه‌دان به‌ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ئاشتیانه‌ی‌ ده‌سه‌ڵات، ترسی‌ لای‌ سوپای‌ عیراق درووستكردووه‌.

ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ له‌ زاری‌ "ئانتۆنی‌ كوردسمان" ئه‌ندامی‌ ناوه‌ندی‌ توێژینه‌وه‌ ستراتیژی‌ ‌و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌، "كێشه‌كه‌ له‌و گفتوگۆیانه‌دایه‌ كه‌ له‌باره‌ی‌ حكومه‌تی‌ داهاتووی‌ عیراقه‌وه‌ ئه‌نجامده‌درێن، هێزه‌ چه‌كداره‌كان سه‌ر به‌ كێ ده‌بن، سه‌رۆك وه‌زیران، یان ده‌ستوور یان چی‌؟".

راپۆرته‌كه‌ پێیوایه‌، مه‌ترسییه‌كان دوای‌ كاره‌ توندوتیژییه‌كان سه‌ریانهه‌ڵداوه‌، كه‌ جارێكی‌ تر یاده‌وه‌ری‌ به‌ره‌و رۆژانی‌ جه‌نگی‌ تائیفی‌ پاڵ ده‌نێت.

ئه‌وه‌شی‌ خستووه‌ته‌ڕوو، ئاماژه‌كردنی‌ نوری‌ مالیكی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق به‌ به‌رپابوونی توندوتیژی‌ ‌و جه‌ختكردنه‌وه‌ی ئه‌و له‌سه‌ر دووباره‌ هه‌ژماركردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگه‌كان، نیگه‌رانی‌ لای‌ عیراقییه‌كان درووستكردووه‌.

جگه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌یاد عه‌لاوی‌ سه‌رۆكی‌ لیستی‌ ئه‌لعیراقییه‌ ‌و براوه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مان جه‌ختی‌ له‌وه‌كرده‌وه‌، ئه‌گه‌ر پۆستی‌ سه‌رۆك وه‌زیران وه‌ربگرێت، ئه‌وا ریزه‌كانی‌ سوپا ‌و پۆلیس له‌ "تیرۆریستان" ‌و ره‌گه‌زپه‌رستی‌ پاك ده‌كاته‌وه‌.

راپۆرته‌كه‌ی‌ رۆژنامه‌ی‌ "نیویۆرك تایمز" له‌زاری ئه‌حمه‌د عه‌بود مولازمی‌ سوپاوه‌ بڵاویكرده‌وه‌، "له‌به‌ر مه‌ترسی‌ كێشه‌ی‌ لایه‌نداری‌ سوپا، له‌ داهاتوودا پێویستمان به‌ هاوكاری‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا ده‌بێت".

ئه‌گه‌رچی‌ له‌ ساڵانی‌ رابردوودا نزیكه‌ی‌ 60 هه‌زار ئه‌ندامی‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان لابران، بۆ ئه‌وه‌ی‌ ته‌نها لایه‌نگری‌ بۆ عیراق بێت، به‌ڵام هێشتا لێكۆڵه‌ره‌وان پێیانوایه‌، ئه‌ندامانی‌ پۆلیس له‌ ریزی‌ پێشه‌وه‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌دان كه‌ له‌ ته‌قینه‌وه‌كاندا تۆمه‌تبار ده‌كرێن و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ عیراق هێشتا ناتوانن له‌م كاته‌دا به‌ ته‌نها ئاسایشی‌ عیراق بپارێزن.

Shafaq Live
Shafaq Live