نوێنه‌ری راسته‌قينه‌ی كوردی فه‌يلی كێيه‌؟

نوێنه‌ری راسته‌قينه‌ی كوردی فه‌يلی كێيه‌؟
2010-08-01 15:10

فه‌يلی له‌و حكومه‌ته‌دا ، وه‌هه‌ندێ له‌چاودێرانيش ئاماژه‌نه‌كردنی كوتله‌سياسيه‌كان له‌دانووسانه‌كانياندا به‌دۆسيه‌ی كوردی فه‌يلی ده‌گێرنه‌وه‌ بۆ هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافيان .له‌وباره‌يه‌وه‌ دكتۆر تالب موراد راوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لێدوانێكيدا بۆ ماڵپه‌ری شه‌فه‌ق رايگه‌ياند كه‌ تاوه‌كو ئێستا نوێنه‌رێكی راسته‌قينه‌ی كوردی فه‌يلی كه‌ ببێته‌ ئه‌وسوپه‌رمانه‌ی  مافه‌ زه‌وتكراوه‌كانيان بۆبگێرێته‌وه‌ وببێته‌ به‌ديهێنه‌ری ئاواته‌كانيان له گفتووگۆكانی  پێكهێنانی ‌حكومه‌تی داهاتووی عێراقدا نيه‌ .ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات له‌به‌ر هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافيان كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان نيشته‌جێن له‌به‌ر ئه‌وه‌ شاندی دانووستكاری ئيئتلافی فراكسيۆنه‌ كورديه‌كان ناتوانێت به‌و روونييه‌ دۆسيه‌ی كوردی فه‌يلی  بكاته‌ يه‌كێك له‌و داواكاری و مه‌رجانه‌ی كه‌بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت خستوويه‌تيه‌ به‌رده‌م كوتله‌عێراقيه‌كانی ديكه‌ ، ووتيشی مه‌خابن سه‌رباری ئه‌ورۆڵه‌ گرنگه‌ی كوردی فه‌يلی له‌خزمه‌تی به‌ره‌ی رزگاری گه‌لی  كورد و  به‌شداری كردنیان له‌ زۆربه‌ی شۆرشه‌كانی كوردستاندا ئێستا ئاوا پشتگوێ ده‌خرێن و ئاوڕيان لێنادرێته‌وه‌.هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه‌تا ئه‌م ساته‌ش رووفاتی زۆرێك له‌ هاوڵاتيانی كوردی فه‌يلی له‌ گۆره‌به‌كۆمه‌ڵه‌كاندان و ده‌رنه‌هێنراونه‌ته‌وه‌ ئه‌و خه‌مسارديه‌شی گه‌رانده‌وه‌ بۆ هه‌موو كوتله‌ سياسيه‌كانی كه‌له‌گۆره‌پانی سياسی عێراقدان .له‌لايه‌كی ديكه‌وه‌ و له‌لێدوانێكیدا به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی به‌غدای يه‌كێتی نشتيمانی كوردستان رايگه‌ياند كه‌ كێشه‌ی كوردی فه‌يلی ئه‌وه‌نده‌ كێشه‌يه‌كی گشتگيرو گرنگه‌ وشايه‌نی چاره‌سه‌ره‌ بووه‌ته‌ تۆپی سه‌ره‌كی له‌گۆره‌پانی سياسی عێراقدا ، به‌ڵام لايه‌ن ياخود كه‌سێك نيه‌ ببێته‌ ياريزانێكی باش و نوێنه‌ری راسته‌قينه‌يان بۆيه‌ده‌ڵێم پێكهێنانی حكومه‌تێكی فيدراڵی ديموكراسی و پابه‌ند به‌ده‌ستوورو مافه‌كانی مرۆڤ ده‌بێته‌ نوێنه‌ری راسته‌قينه‌ی كوردانی فه‌يلی ، له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌يدا سه‌عدون فه‌يلی ته‌ئكيد له‌وه‌ده‌كاته‌وه‌ كه‌ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی سه‌دوچلی ده‌ستووری هه‌ميشه‌ی عێراقی فيدراڵ ده‌بێته‌ هۆی نه‌هێشتنی ياخود كه‌مبونه‌وه‌ی سته‌ملێكراوی كوردانی فه‌يلی، ووتيشی هيواداربووين كه‌ ئه‌گه‌ر كێشه‌و دۆسيه‌ی كوردانی فه‌يلی ببوايه‌ته‌ يه‌كێك له‌داواكاری و باسه‌ گرنگه‌كانی وه‌فدی دانووسكاری كوردی له‌به‌غدا له‌گه‌ڵ ليسته‌كانی ديكه‌دا ئه‌وكات ئه‌وه‌ ده‌بووه‌ ته‌واوكه‌ری پرۆژه‌ی كوردايه‌تی .سه‌عدون ووتيشی كوردی فه‌يلی پێكهاته‌يه‌كی گرنگی عێراقن بۆيه‌ داوام له‌هه‌موو لايه‌نه‌سياسيه‌كان ئه‌وه‌يه‌ دوور له‌چاوی ئينتيماو بيروبۆچون كه‌ دان به‌سته‌ملێكراوی كوردانی فه‌يليدا بنێن له‌به‌رئه‌وه‌ی دۆسيه‌ی عێراق ته‌نها يه‌ك دۆسيه‌يه‌و بۆ هيچ كه‌س و لايه‌نێك  نيه‌ كه‌ جياوازی تێدا بكات  .پاشان عه‌لی حسێن فه‌يلی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌لێدوانێكيدا بۆ شه‌فه‌ق رايگه‌ياند كه‌ دۆسيه‌ی كوردانی فه‌يلی به‌ده‌ر  نييه‌ له‌ هاوكێشه‌سياسيه‌كانی عێراقدا به‌ڵكو ده‌توانين به‌يه‌كێك له‌ده‌گمه‌نترين دۆسيه‌كانی دابنێين،  له‌به‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی كه‌به‌رامبه‌ريان ئه‌نجامدراوه‌.هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌بينين كه‌ زۆربه‌ی لايه‌نه‌سياسيه‌كانی نزيك له‌كوردی فه‌يلی ئيتر ئايا له‌رووی مه‌زهه‌به‌وه‌ ياخود نه‌ته‌وه‌وه‌ بێت ئه‌وان زياتر هه‌ست و سۆزيان هه‌يه‌ له‌گه‌ڵ كوردانی فه‌يليدا تاوه‌ك هه‌ركه‌س و لايه‌نێكی ديكه‌.فه‌يلی ته‌ئكيدی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ دۆسيه‌ی كوردانی فه‌يلی وه‌كو ته‌واوی ئه‌و دۆسيه‌و كێشه‌وگيروگرفته هه‌ڵواسراوانه‌ی ‌عێراقه‌ كه‌تووشی هه‌ڵكشان و داكشان بووه‌  وه‌ناشڵێين كه‌ به‌يه‌كجاری له‌بير كراوه‌ ياخود به‌مه‌به‌ست هه‌وڵی پشتگوێخستنی ده‌درێت وه‌ئه‌مه‌ په‌يوه‌سته‌به‌ دۆسيه‌ی چاره‌نووسی عێراق به‌گشتی كه‌ ئاينده‌ی ئه‌م ووڵاته‌دياری ده‌كات ‌ بۆيه‌ شتێكی سرووشتيه‌ ‌ له‌رووانگه‌ی لايه‌نه‌ سه‌ره‌كيه‌كانه‌وه‌ له‌م ئان و ساته‌دا  دۆسيه‌ی كوردی فه‌يلی  وه‌ك پێويست ئاوڕی لێنه‌درێته‌وه‌ . ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ تيشكيشی خسته‌ر سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ په‌رله‌مانی رابردووی عێراقدا  چه‌ندان نوێنه‌ری كوردی فه‌يلی  هه‌بوون به‌ڵام سه‌ربه‌ لايه‌نی سياسی جياواز بوون، به‌ته‌نها خاڵی هاوبه‌شی نێوانيان ئه‌وه‌بوو كه‌ كوردی فه‌يلی بوون هه‌ر چه‌ند گه‌يشتينيان بۆ په‌رله‌مان خۆی له‌خۆيدا ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره‌ بوو به‌ڵام ئه‌وانيش به‌ته‌نها نه‌يانتوانی كه‌مافی پێشێلكراوی ئه‌م پێكهاته‌يه‌ بگێرنه‌وه‌ چونكه‌ ئه‌وه‌ سته‌مێكی سياسی و حكوميه‌، وه‌نابێت ئه‌وان راسته‌وخۆ به‌كه‌مته‌رخه‌می سه‌ره‌كی تاوانبار بكه‌ين ،وه‌ نابێت ئه‌وه‌ش‌ له‌بير بكه‌ين هه‌ندێك لايه‌نی سياسی گه‌وره‌ش ته‌نانه‌ت به‌لايه‌نه‌ كورديه‌كانيشه‌وه‌  نه‌يانتوانی كه‌ گشت داواكاری و ئامانجه‌ سياسيه‌كانيان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.

00:00
00:00
Shafaq Live