نێچیرڤان بارزانی...ناسنامەی نیشتمانی ڕاستەقینە

نێچیرڤان بارزانی...ناسنامەی نیشتمانی ڕاستەقینە
2024-01-15T15:42:55+00:00
ئه‌حمه‌د عه‌بدولمه‌جید/ لەگەڵ هەر سەردانێکی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، بۆ بەغدا، هەست بە گەشبینی دەکەم، گەشبینی منیش لە وەوە سەرچاوە دەگرێت کە پەیوەندی بە کەسایەتی ئەم زاتەوە هەیە. لە ناو کەسایەتی ئەودا کوردێکی عێراقیيم بینی کە شایستەی مامەڵەکردن بوو لەگەڵ ئەم قۆناغە پڕ لە تەحەددا و پڕ لە بارودۆخی ترس و دڵەڕاوکێيەدا.

بارزانی لە سەردانەکەی ئەم دواییەیدا بۆ بەغدا کە هاوکات بوو لەگەڵ دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی شوێنگرەوەی سەرۆکی پێشووی، بارزانى هەستی منی بەهێزتر کرد کە ئەو باشترین نموونەيه کە دەتوانرا لە یەکلاکردنەوەی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتەکانی ناوەند و هەرێم پشتی پێ ببەسترێت. چونکە ئەو پیاوە پێی وایە که قەدەرى كوردە لەگەڵ ئەو دۆخە جیۆمێژووییەی عێراق کە چەندین سەدە درێژەی هەیە پێکەوە بژی، سەرەڕای پاشەکشە و کاردانەوە و دژایەتییەکانی.  

ئەو باشترینە چونکە جیاوازی ناکات لە نێوان ئەوانەی لێک نزیکن، وە  بەرز نابێتەوە یان خۆی بەرز ناکاتەوە بەسەر ئەوانەی لێک دوورن. لە هەمان کاتدا، وەک تاک و وەک گرووپ مامەڵە دەکات، وەک تاکێک کە لە ناسنامەیەکی نيشتمانيەوە دەست پێدەکات، مامەڵە دەکات، هەروەها وەک گرووپێک کە لە مانای هاوبەشی و چارەنووس و ویژدان و پرۆسەیەک تێدەگات کە دەتوانرێت دانوستانى لەگەلدا بکرێت و وەڵامی بدرێتەوە، واتە بۆ تێگەیشتنێکی ڕەها و ئەگەری پێداچوونەوە، هەمیشە لەسەر هاوبەشییەکان و سوودوەرگرتن لە هاوواتاکان بنیات ناوە.

من حەزم لەوە  دەکرد کە ئەو وەک سەرۆکی کۆماری فیدراڵ هەڵبژێردرێت، لە کاتی قەیرانی ئەو بۆشاییە دەستورییە کە دوای کۆتایی هاتنی خولی سەرۆک کۆماری پێشوو بەرهەم ساڵح هاته پێش، بەڵام چاوەڕوانی و خواستەکان ناگەنە ئامانج و هەمیشە بە ئومێدكردن بەدی نایەن، و زۆرجار کەسێک، تاقمێک، فراکسیۆنێک، یان هاوپەیمانییەک ڕەتیدەکاتەوە و ئەنجامەکەی زیانێکی گشتی نیشتمانییە کە هەمووان هەڵیدەگرن، مەبەستم هەموو پێکهاتەکانە. ئێستا کاتی ئەوە بەسەرچوو، بەڵام جەخت لەوە دەکەمەوە کە ئەم ویستە یان دیدگاى ئەگەرهەڵگرە وانەیەکه کە دووبارە نابێتەوە و ئەگەر دووبارە بێتەوە ئەوا عێراق دەبێته خاوەن بەختێکی گەورە.

 بارزانی لە سەرووی پۆست و پلەوپایەکانەوەیە، و لە کاریگەرییەکانیاندا خۆی لە سەرکێشی وسەرگەرمی دوور دەخاتەوە، ئەگەر ئەو جۆرە بوایە کە لە پەیوەندییەکانیدا لە ژێر ڕۆشنایی ئەوانەدا مامەڵە بکات، ئەوا رێگەکانی پەیوەندی لەگەڵ هاوپەیمانەکانی دوێنێ دەپچڕییەوە و هاوپەیمانی لەگەڵ کەسانێکی نوێدا دروست دەکرد، کەسایەتی بارزانی نەرێنی و پاسیڤ نییە، بەڵکو عەقڵێکی ستراتیژییە کە بە ئەنجامە گەورەکان بەڕێوەدەبرێت نەک دەرئەنجامە بچووک و کاتییەکان.

لە چوارچێوەی ئەم شیکارییەدا بۆم دەردەکەوێت کە ئەو پرسە هەڵپەسێردراوانەی کە سەرچاوەی هەڕەشەیەکی بەهێزن بۆ سەر بوونی عێراق، دەبێ بخرێنە دەستی وەها عەقڵێک، و بخرێنە متمانەی ئەو کەسانەی کە پڕۆژەی پێکەوە ژیانی ئاشتیانەیان هەیە و واقیعەکانی چارەنووسێکی هاوبەش قبوڵ بکەن.

ڕەنگە ڕۆژێک بێت کە ببینین نێچیرڤان بارزانی ئەرکێک یان ڕۆڵێکی لەم جۆرە وەربگرێت، کە بە بەرپرسیارێتی مێژوویی دەیخاتە ئەستۆی، وەک کوردێکی عێراقی زامنکاری ناسنامە، بەبێ ئەوەی سازش لەسەر بنەمایەکی ئەخلاقی یان پەیوەندییەکی تۆکمە بکات. 

کەسایەتی نێچیرڤان بارزانی خاوەنی سیفەتی نیشتمانپەروەری کۆکەرەوەیە، کە لە زیاتر لە بۆنەیەکدا سیماکانمان بەدی کردووە و لە کوردستاندا چالاکیمان بینیوە کە لە دیدارە خولییەکانی لەگەڵ سەرکردەکانی حکومەتی فیدراڵیدا ڕەنگدانەوەی هەبووە و سەردانەکەی ئێستای بۆ بەغداش ڕەنگدانەوەی هەیە و لەم وەسفە لانەدات. ئەوەی پێشتر لەسەری وتمان، ئەمجارەیان بە هەمان شێوە بە پێداگیرییەوە دووبارەی دەکەینەوە، ڕەنگە دیدارەکەی لەگەڵ سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبى، فالح ئەلفەيیاز، دیاريترین بەڵگە بێت کە سەرکردەیەکی ستراتیژی وەک ئەو ئامادەیە خاڵەکان لەسەر سنوورەکان دابنێت، و ناترسێت یان دوودڵ نییە لە چارەسەرکردنی کێشە چارەسەرنەکراوەکان، کە ڕەنگە ببنە فتیلەی تەقاندنەوەی پەیوەندیی برایانە، بەو پێیەی کە هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی کە عێراق لە هیچ ململانێیەکی ناوچەکەدا تێوە نەگلێت. 

لە ڕێگەی لێهاتووی پێشوەختەکەی، بۆی دەریخست کە پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان ڕەنگە جیاوازیه شاراوە كان بتەقێنێتەوە و شتەکان بگەڕێنێتەوە بۆ چوارگۆشەی یەکەم. دڵنیام گەشتەکەی بۆ سەردانی سەرکردەکانی هاوپەیمانان ئەوە دەردەخات کە بەشێک لە سەردانەکەی ئێستای لە پێناوی ئەم ئامانجە بێت، بەتایبەتی کە پسپۆڕی چاندنی مین لە نێوان ناوەند و هەرێمدا زۆرن. 

 پێم وایە نێچیرڤان بارزانی جياوازه لەگەڵ ئەوانی تر، بەوەی دیلی میدیا و ڕاپۆرتە ڕەشەکان نییە، کە هەندێکیان، زانيارى دزەپێدەکەن بە مەبەستی ژەهراویکردن و دووڕوویی سیاسی.

ئەم ڕاپۆرتانە ڕەنگە لە ڕێگەی کەناڵە ئاست بەرزەکانەوە بێت، كه دڵسۆزی و ئامۆژگاری باش پیشان دەدەن، لە کاتێکدا ئامانجیان دروستکردنی گرژییە لە نێوان براکان و ڕاکێشانیان بەرەو نادیارى. بەڵام بارزانی، تا ئەو ڕادەیەی کە ئەمە بەدی دێت، پێداچوونەوە و لێکۆڵینەوە و بنیاتنانی بڕیار و قەناعەتەکانی لەسەر بنەمای متمانە و نییەتی دڵسۆزانە و بەرژەوەندی گشتی دروست دەکات و ئەمەش دەگەڕێنمەوە بۆ بونياده کۆمەڵایەتی و دەروونییەکەی، کە وایکرد هەرێم بتوانێت بگاتە بازدانێکی گەورەی گەشەپێدان، لە ماوەی یەک دەیەدا. 

 وەک پێشتر بینیم، سەرکەوتنی هێورکردنەوەکە بۆ ئەو دەگەڕێنمەوە كه لە دوای هەر گرژيێکی نێوان هەرێم و باقی ناوچەکان، بە دراوسێکانیشەوە، کە نەدەکرا بەدی بهاتبا، بەردەوام بوایە، بەڵکو ڕەنگە پەرەی پێبدرێت، مەگەر بە بوونی کەسایەتییەکی وەک بارزانی كه تایبەتمەندى بە حیکمەت و مەیلێکی گەشبینی دڵسۆزانە و ئامادەیی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئیرادەی ئاشتبوونەوە و تێپەڕاندنی ڕابردوو، وڕەتکردەوەی بیرۆکەی کێبڕکێکردن  بۆ بەدەستهێنانی غەنیمەت و بەفیڕۆدانی مافی هاووڵاتییان. ئەم خاڵه بۆ نموونه له دیدارەکەیدا لەگەڵ سەڕۆکی کۆماردا ئاماده بوو، که تیایدا داوای لێکنزیکردنەوەی بۆچوونەکانی لایەنه سیاسییەکان و زامنکردنی مافی هەموو هاووڵاتییان به هاووڵاتیانی هەرێمیشەوە.

ئێمە پێویستمان بە کەسایەتییەکە وەکوو کەسایەتی نێچیرڤان بارزانی هەیە، کە لە هەولێر خەمی هاووڵاتیانی باقی پارێزگاکان هەڵدەگرێت، لە بەغداش هەڵگری ئاوات وخواستی هاووڵاتیانی هەرێمه... ئاواتى خۆشەویستی و ژیانی شایستە.

وەرگێڕانی: ماجد سورەمیری

Shafaq Live
Shafaq Live