لێكچووه‌كانى په‌رده‌پووش كردنی پلانی ئه‌منی عێراق له مه‌ترسییه‌كانی ئه‌فغانستان
" ناونیشانی وتارێكه دێیڤید سانجێر له رۆژنامه‌ى وۆڵ ستریت جۆرناڵ نووسیوه و تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه كه سه‌رۆك ئۆباما به‌توندی دژى پلانی ئه‌منی و ته‌وژمی ناردنی هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق له ماوه‌ى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى بووه و ته‌نانه‌ت ئێستاش هه‌رگیز به‌شێوه‌یه‌كى گشتى و ئازادانه دانی به‌وه نه‌ناوه كه پلانی بووش له عێراق سه‌ركه‌وتوو بووه.به‌ڵام له كۆشكی سپى ئۆباما به یاریده‌ده‌رانى راگه‌یاندووه " پلانی ئه‌منی بووش له عێراق خه‌ریكه شتێكى باش لێده‌رده‌چێت ". و گه‌ڵێك له یاریده‌رانى ئۆباما له‌م رۆژانه‌دا حیسابی بۆ ته‌وژمی ناردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سه‌رده‌می بووش بۆ عێراق ده‌كه‌ن. ئێستاش ئۆباما بڕیارى ره‌وانه‌كردنی پتر له 30 هه‌زار سه‌ربازی زیاده‌ى ئه‌مه‌ریكی بۆ ئه‌فغانستان تا هاوینى داهاتوو داوه كه ئه‌م پلانه به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو ده‌رهاوێشته‌ى پلانه‌كانى بووش بووه كه هه‌وڵه‌كانى له عێراق سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێنا.له لایه‌ن خۆیانه‌وه ، یاریده‌رانى بووش كه له نزیكه‌وه چاودێرى سیاسه‌تى ئۆباما ده‌كه‌ن پێداگرى له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن باشترین هیوایان ئه‌وه‌یه كه مێژووناسان ئه‌م راستییه له مێژوو تۆمار بكه‌ن و متمانه‌ى زیاتر به سیاسه‌ته‌كانى بووش بده‌ن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌وان مێژووى شه‌ڕی كاره‌ساتئامێز ده‌نووسن.له ڕاستیدا ، لێكچووه‌كانی عێراق و ئه‌فغانستان گه‌یشتووه‌ته ئه‌م ڕاده‌یه‌ى كه خۆدی وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا رۆبێرت گه‌یتس ته‌نها وه‌زیرێك كه له سه‌رده‌می ئیداره‌ى بووشیش وه‌زیرى به‌رگرى بووه له به‌رده‌م كۆنگرێس دانى به‌وه نا كه " ئه‌مه دووه‌م پلانی ئه‌منی ئه‌مه‌ریكایه كه ئه‌و به‌رگرى لێده‌كات" ئه‌مه‌ش دووپات كردنه‌وه‌یه بۆ ئه‌و سیاسه‌ته‌ى كه جۆرج بووش به گرتنه‌به‌رى پلانێكی ئه‌منی سه‌ركه‌وتوو له عێراق رێگه‌ى خۆش كرد سه‌رۆك ئۆباما لاسایی پلانه‌كه‌ى بووش بكاته‌وه و ته‌نانه‌ت له‌و بارودۆخه‌دا كه بزووتنه‌وه‌ى تالیبان وه‌ك مه‌ترسییه‌كى گه‌وره بۆ سه‌ر ئاسایشى ئه‌فغانستان و پاكستان هه‌ژمار ده‌كرێت ، ئۆباما بڕیارى داوه هێزى زیاده ڕه‌وانه‌ى ئه‌فغانستان بكات.
به‌ڵام له ئه‌نجامی لێكۆلینه‌وه و گه‌ران له ژێر رووى ستراتیژییه‌كه ئێستا روون بووه‌ته‌وه كه به‌رێز ئۆباما پێی له‌سه‌ر ستراتیژییه نوێیه‌كه‌یدا گرتووه ، له لایه‌كی دیكه‌وه زه‌نگی مه‌ترسیدار له لایه‌ن هه‌ندێ له یاریده‌ران و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانیه‌وه له‌باره‌ى ستراتیژیه‌كه لێده‌درێت ، و وا لێكده‌ده‌نه‌وه كه گه‌ڵێك له هه‌ڵومه‌رجه‌كان كه بۆنه‌ته هۆی سه‌رخستنى پلانی ئه‌منى ئه‌مه‌ریكا له عێراق له لایه‌ن ژه‌نه‌راڵ دێیڤید پێترایه‌س فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى ئه‌و كاتى ئه‌مه‌ریكا له عێراق ئێستا له ئه‌فغانستان بوونیان نییه و جێبه‌جێ ناكرێن.هه‌رچه‌نده یه‌كێك له ستراتیژیه‌كان كه كۆشكی سپی له تاوتوێ كردنی تێوه ده‌گڵێت و كاتێكی زۆرى بۆ خستنه ڕووى راستییه‌كه‌ى ده‌خاته ڕوو ته‌نها شتێكی هاوبه‌ش پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه ئه‌ویش بریتییه له هه‌بوونی لمێكی زۆر له‌هه‌ردوو وڵات‌دا.هێشتا لێكچووه‌كان له ته‌وژمه‌كاندا به‌رچاو و دیارن. زیادكردنی ڕه‌هاى هێزه یه‌ده‌كه‌كان هه‌مان یه‌ك شت ده‌سه‌ڵمێنن كه 30 هه‌زار سه‌ربازه. ژماره‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا كه بۆ عێراق زیاد كرابوون 500و28 سه‌رباز بووه ، هه‌رچه‌نده تیمی ئۆباما ده‌ڵێن كه ئه‌م پلانه به‌م شێوه‌یه روو نادات و گۆڕانی تێیدا ده‌كرێت.كاتی ره‌وانه‌كردنی هێزه‌كان له دۆخی عێراقدا شه‌ش مانگ بوو ، كاتێك پێنتاگۆن وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا بۆ یه‌كه‌م جار دوو مانگ به‌ر له ئێستا له‌گه‌ڵ ئۆباما كۆبووه‌وه و پلانێكی خسته ڕوو كه 18 مانگ ده‌خایه‌نێت. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ، ئۆباما رووى له ژه‌نه‌راڵ دێیڤید پێترایه‌س كرد كه ئێستا سه‌رۆكی فه‌رمانده‌ى ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكایه و كاتی خۆی له سه‌رده‌می راگه‌یاندنى پلانی ئه‌منى عێراق فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بووه ، و پرسیارى ئاراسته كرد كه چ شتێك پێویستى به‌كاتێكى زۆر هه‌یه ؟ و شتى هه‌ره سه‌خت له‌باره‌ى ئه‌م ستراتیژیه‌وه چییه ؟ ده‌سه‌ڵاتدارانى كۆشكی سپى مكۆڕن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه خۆدی به‌رێز ئۆباما بووه كه پێداگرى له‌سه‌ر بیرۆكه‌ى لێشاوى ناردنی هێزه‌كان بو ئه‌فغانستان كردووه هه‌رچه‌نده له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دانی به هه‌ڵه‌كه‌ى نابوو كه له‌كاتی ئه‌نجامدانى هه‌ڵمه‌تى سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى به‌توندی ڕه‌خنه‌ى له پلانی ئه‌منى جۆرج بووش گرتبوو.هه‌ردوو پلانه ئه‌منییه‌كه واته پلانی ئه‌منى بووش له‌باره‌ى عێراق و ستراتیژى نوێی ئۆباما له‌باره‌ى ئه‌فغانستان مه‌به‌ستیان ره‌تكردنه‌وه‌ی یاخیگه‌رییه كه ناوچه‌یه‌كى به‌رفراوانى ئه‌فغانستان و پاكستانى له ژێر كۆنترۆڵدایه و هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشى هه‌ردوو وڵات دروست ده‌كات و قوربانییه‌كى زۆرى به‌دواوه بووه بۆیه سه‌رۆك ئۆباما كاتی و بوشایی كڕی بۆ ئه‌وه‌ى مه‌شق و ڕاهێنان به هێزه ناوخۆییه‌كانى ئه‌فغانستان بكات بۆ ئه‌وه‌ى دواى به‌جێهێشتنى ئه‌فغانستان هێزه ئه‌منییه‌كانى ئه‌فغانستان بتوانن دۆسیه‌ى ئه‌منى وڵاته‌كه‌یان له ئه‌ستۆ بگرن.
هه‌رچه‌نده هیچ كام له‌م دوو پلانه ئه‌منییه سه‌ركه‌وتنی ڕه‌هایان به‌ده‌ست نه‌هێنا .ئه‌م پلانانه بۆ سه‌ركه‌وتن په‌یدا نه‌بوون به‌ڵكو به‌مه‌به‌ستى پێچه‌وانه كردنه‌وه‌ى باردۆخه‌كان رێكخراون. شتێكی سه‌ره‌نج راكێش ئه‌وه‌یه كه یه‌كه‌م جار كه ئۆباما جڵه‌وى ده‌سه‌ڵاتى كوشكی سپی گرته ده‌ست ستراتیژی ئه‌فغانستان له پێشه‌نگی كاره‌كانی سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا دانابوو ، له‌كاتێكدا بووش هه‌موو هه‌وڵه‌كانى خۆی بۆ سه‌رخستنی شه‌ڕى عێراقى دابوو.