لێدوانه‌كانی شه‌هرستانی له‌باره‌ی یاسای نه‌وت و غاز
سه‌رمایه‌گوزاری له‌و كه‌رته‌دا بكه‌ن، وتیشی سیاسه‌تی ناوه‌ند له‌باره‌ی گرێبه‌سته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم نه‌گۆڕه‌و ئه‌و نه‌وته‌ش كه له‌مانگی داهاتوه‌وه له كێڵگه‌ی (تاوكێ‌و ته‌ق ته‌ق)ه‌وه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێت، داهاته‌كه‌ی ده‌چێته سندوقی گه‌شه‌پێدانی عیراقه‌وه‌و دواتر به‌سه‌ر هه‌موو عیراقدا دابه‌ش ده‌كرێته‌وه.
هه‌روه‌ك تیشكی خسته‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌ت بۆ گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی نه‌وت، كه داوای له‌چه‌ند كۆمپانیایه‌ك كردوه به‌ئامانجی زیادكردنی ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عیراق، به‌شداری له‌و كێبركێیانه‌دا بكه‌ن كه بۆ به‌ده‌ستهێنانی گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت.
له‌باره‌ی ئامانجه‌كانی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ش كه بڕیاره ڕێكخراوی ئۆپیك له (28)ی ئه‌م مانگه‌دا له (ڤیه‌ننا) ڕێكی بخات، وه‌زیری نه‌وتی عیراق وتی:
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا دۆخی بازاڕه‌كانی نه‌وت‌و ئاستی بڕی خراوه‌ڕووی نه‌وت تاوتێ ده‌كرێت‌و ئه‌گه‌ر زانیمان بڕی خراوه‌ڕوو له‌قه‌باره‌ی خواست زیاتره، پێده‌چێت بڕیار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌وت بده‌ین،
به‌لاَم ئه‌گه‌ر نرخه‌كه‌ی به‌ره‌وو به‌رزبونه‌وه بڕوات ئه‌وا وه‌كو خۆی ده‌مێنێته‌وه، هه‌روه‌ك ئاشكراشیكرد، كه ولاَتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له (70) دۆلاردا جێگیربكه‌ن، چونكه زیان به‌ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌كانی به‌وه‌به‌رهێنان‌و گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی نه‌وت ده‌دات، به‌وه‌ی تێچوی ئه‌و پڕۆژانه له‌ئێستادا پاره‌یه‌كی زۆری ده‌وێت.
(شه‌هرستانی) ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، عیراق ئاستی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت كه‌مناكاته‌وه به‌وه‌ی عیراق له‌سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و بنیاتنانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووریدایه‌و بۆ ئه‌مه‌ش پێویستی به‌بودجه‌یه‌كی قه‌به هه‌یه، ئه‌گه‌ریش نه‌توانێت ئه‌و بودجه‌یه دابین بكات‌و له‌ساڵی داهاتوودا بودجه كورت بهێنێت ئه‌وا عیراق ناچاره ئه‌و یه‌ده‌گه‌ی له دراوی بیانی هه‌یه‌تی به‌كاری بهێنێت‌و قه‌رزی درێژخایه‌ن له‌ولاَتانی جیهان‌و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان وه‌ربگرێت.
ئاماده‌كردنی: هه‌رێم حسێن