له یلا قاسم

له یلا قاسم
2009-05-16T08:32:17+00:00
چالاکێکی سیاسیی کورد بوو که ڕژێمی به عسی عێراق له به غدا له سێدارەی دا. له یلا قاسم وەک یه که م کچی شه ھیدی خه باتی کورد دەناسن.

له یلا قاسم، کچه تێکۆشه ری کورد، ساڵی ١٩٥٢ له گوندی بامیلی سه ر به شاری خانه قین له خێزانێکی ھەژار و نیشتمانپه روەری کورد له ‌دایکبووە. قاسم حه سه نی، باوکی له یلا، کرێکاری کۆمپانیای پاڵاوگه ی نه وتی ئه لوەند بوو. دوای ئه وەی قاسم خانه نشین کراوە، ساڵی ١٩٧١ له خانه قینه وە ماڵیان گواستۆته وە بۆ به غدا. ھەموو خوشک و براکانی له یلا (سه بیحه، سه لام، سه فا، سه لاح) خه ریکی خوێندن بوون. سه رباری خوێندن ھەریه که یان له پای خوێندنه که یان بۆ بژێوی ژیانی خێزانه که یان کاریان کردووە.

له یلا قاسم بۆ یه که م جار له ساڵی ١٩٥٨ له شاری خانه قین چووەته به ر خوێندن و قۆناغه کانی سه رەتایی و دواناوەندی له م شارە ته واو کردووە. له یلا له ساڵی ١٩٧١دا له به شی کۆمه ڵناسی/ کۆلێژی ئادابی زانکۆی به غدا وەرگیراوە. له یلا که ھەر له ته مه نی منداڵییه وەی ھەژاری و نه داری چه شتبوو، له لایه کیش و زوڵم و زۆرداری ڕێژیمی عێراق له سه ر گه لی کورد، بیری ئازادیخوازانه و خه بات و تێکۆشانی له لای له یلا قاسم دروستکردبوو.

له یلا ھەر زوویش ئاشنایه تی له گه ڵ بزووتنه وە و ڕێکخستنه کانی نه ته وەکه یدا په یداکردبوو. ساڵی ١٩٧٠ له ڕێگای سه لام قاسمی برا گه ورەکه یه وە پێوەندی به بزاڤی سیاسیی نه ته وەکه یه وە کردووە و له نێو ڕیزەکانی 'یه کێتیی قوتابیانی کوردستان' خه بات و تێکۆشانی به ڕێوەبردووە. له یلا قاسم له نێو قوتابییه کوردەکانی زانکۆی به غدا ڕۆڵێکی کاریگه ری ھەبووە له وشیارکردنه وە و ڕێکخستنیان. له کاتێکدا که دەگوترا ژن ناتوانێت شانبه شانی پیاوان له شار و له شاخ و له دێھاته کاندا خه بات بکات، له یلا به پێچه وانه وە شانبه شانی قوتابییه کوڕەکانی کورد خه باتێکی به رفراوانتری به ڕێوەدەبرد و دژ به نایه کسانی مافه کانی ژنان و پیاوان بوو، به تایبه تیش که بۆ خودی خۆی له بواری کۆمه ڵناسیدا دەیخوێند و له ڕاستییه کانی کۆمه ڵگه ی کورددا تێگه یشتبوو.

له یلا قاسم له گه ڵ یه کێک له ھاوڕێکانی خۆی به ناوی جه واد ھەمه وەندی که به یه که وە خه بات و چالاکییان دەکرد، زۆر یه کتریان خۆشدەویست. ئه گه رچی له یلا خوێندکاری زانکۆ و جه وادیش کرێکاری یه کێک له کارگه کانی به غدا بوو، وەلێ خۆشه ویستییه کی بێسنووریان له نێواندا ھەبوو. له یلا ھەر به ڕێگه ی جه وادیشه وە بۆ ماوەیه ک له ناوچه کانی باشووری کوردستان چووە نێو ڕیزەکانی پێشمه رگەوە. ئامانجی له یلا قاسم له مه دا زیاتر ناسینی ڕەوشی سیاسی کورد و به شێوەیه کی باشتر به ڕێوەبردنی خه باتی ڕێکخستن بوو له نێو شارەکاندا.

له یلا قاسم و جه واد ھەمه وەندی ھەردووکیان ھاوبیر و کۆک بوون له پرسه کاندا له پێناو سه رکه وتنی دۆزی گه له که یاندا. له یلا به خه بات و تێکۆشانی خۆی سه لماندی که ژنانیش شانبه شانی پیاوان دەتوانن خه بات و تێکۆشان بۆ ئازادی گه له که یان به ڕێوەببه ن.

له سه رەتای ساڵه کانی ١٩٧٠ که گه لی کورد له باشووری کوردستان به قۆناخێکی ھەستیاردا تێپه ڕ دەبوو، له یلا قاسم و جه واد و ھاوڕێکانیان سه رباری نکۆلیکردنی ڕێژیمی به عس له ھەبوونی گه لی کورد، ئه وان سوور بوون له خه بات و تێکۆشان بۆ به دەستھێنانی مافه کانی گه له که یان. ھەروەھا له یلا و جه واد له سه رەتای ساڵی ١٩٧٤ به یه که وە لێکۆڵینه وەیه کی زانستییان له سه ر کۆمه ڵگه ی کورد ئه نجامدابوو و له دەرفه تێک دەگه ڕان که بڵاوی بکه نه وە. به ڵام به ھۆی تێکچوونی گفتوگۆکانی نێوان سه رکردایه تی کورد و ڕێژیمی عیراق و دەستپێکردنه وەی شه ڕ و پاشانیش به ھۆی گیرانی له یلا قاسم و جه واد و ھاوڕێکانی تریان دەستنووسی لێکۆڵینه وەکه شیان له لایه ن سیخوڕەکانی حکومه تی عیراقه وە له ناوبردرابوو.

له ئاداری ١٩٧٤دا دوای دەستپێکردنه وەی شه ڕ و ھێرشکردنه وەی ڕێژیمی عێراق بۆسه ر ناوچه کانی کوردستان، ڕێژیمی به عس دەستیکرد به کۆچبه رکردنی ھەزاران کورد و بۆردومان کردنی ھەر دوو شاری قه ڵادزێ و ھەڵه بجه و ڕاوەدوونان و گرتنی ڕۆشنبیران و قوتابیان و ئازادیخوازانی کورد. ھەر له و کاته دا ھەزاران که سیش له تاکه کانی کۆمه ڵ بۆ به رگریکردن له مافی نه ته وەکه یان ڕوویان له شاخه کان کرد و چه کی پێشمه رگه یاتییان ھەڵگرت. له و کاته دا له یلا قاسم و جه واد ھەمه وەندی و نه ریمان فوئاد و ھەندێک له ھاوڕێکانی تریان پێیانوابوو خه باتکردن ته نیا له شاخ به س نییه، به ڵکو خه بات و تێکۆشان له شارەکاندا و له نێو جه رگه ی دوژمندا پێویستیه کی زۆر گرنگی ئه و قۆناخه یه، بۆیه ڕوویان نه کردە شاخه کان و له به غدای پایته ختی عێراق بۆ درێژەدانی خه بات و تێکۆشان مانه وە.

له گه ڵ به رفراوانبوونی شه ڕەکان له ساڵی ١٩٧٤دا، دەزگا ھەواڵگرییه کانی ڕێژیمی به عس به ردەوام و زۆر به توندی چاودێری یه ک‌به یه کی تاکه کانی کوردییان دەکرد. بۆیه ئه وەندەی نه برد له ڕۆژی ١٩٧٤/٠٤/٢٨دا له یلا قاسم و چوار له ھاوڕێکانی (جه واد ھەمه وەندی، نه ریمان فوئاد مه ستی، حه سه ن حه مه ڕەشید و ئازاد سلێمان میران) له ئه نجامی ھەڵمه تێکی به رفراوانی ھێزەکانی ئاسایش و سه ربازی ڕێژیم له به غدا دەستگیرکران. ڕۆژنامه ی الصورەی زمانحاڵی ڕێژیمی به عسی دەسه ڵاتدار و ڕادیۆ و ته له ڤزیۆنی نێوخۆیی عێراق، له یلا قاسم و ھاوڕێکانی وەک تێکدەر و گێڕەشێوێن و تیرۆریست به ناو کرد، به ڵام له گه ڵ ھەموو ئازار و ئه شکه نجه یه کیشیان بچووکترین کردەوەشیان له سه ر ئاشکرا نه بوو.

له یلا قاسم کچێکی چاونه ترس و زیرەک بوو؛ له ڕووی وەڵامی پرسیارەکانی به ڕێوەبه ری دەزگای ھەواڵگری به عسدا بێ باکانه ڕایگه یاندبوو: "به کوشتنی من ھەزاران کورد له خه وی نه زانی وشیار دەبنه وە، زۆر خۆشحاڵ و سه ربه رزم که گیانم فیدای ڕێی ڕزگاری کوردستاندا دەکه م." ھەموو ئازار و ئه شکه نجه یه ک نه یتوانی بڕیاری په شیمانی به له یلا دەربڕێت.

ڕێژیمی به عس به مه به ستی چاوترساندنی لاوان و قوتابیان و چینی ڕۆشنبیری کورد یه کسه ر دوای دەستگیرکردنیان دادگایه کی نادادوەرانه ی دژ به له یلا قاسم و ھاوڕێکانی به ڕێوەبرد و بڕیاری له سێدارەدانیانی بۆ دەرکرد. ھێشتا دوو ھەفته به سه ر دەستگیرکردنیان تێنه په ڕیبوو، که کاتژمێر ٧ی سه رله به یانی ڕۆژی ١٩٧٤/٠٥/١٢ له یلا قاسم و ھەر چوار ھاوڕێکه ی له سێدارەدران. سه لام قاسمی، برای له یلا قاسم، به ماوەیه ک دوای له سێدارەدانی له یلا ھەر له به غدا له لایه ن به عسییه کانه وە کوژرا. تاوانی سه لام قاسم ته نیا ئه وە بووە که وێنه ی له یلای خوشکی ناردبوو بۆ دەستی قوتابیانی کورد و ئه ندامانی یه کێتیی قوتابیانی کوردستان له دەرەوەی وڵات. دایک و باوکی له یلا قاسمیش به ھۆی له دەستدانی دوو ڕۆڵه یان، ھەر زوو به کۆست و خه مێکی گه ورەوە سه ریان ناوەته وە و کۆچی دواییان کردووە.

ھەواڵی له سێدارەدانی له یلا قاسم به کوردستاندا بڵاو بۆوە. ھەروەھا ھەندێک له چاپه مه نییه کانی ئه وساکه ی جیھان ھەواڵی له سێدارەدانی له یلا قاسمیان وەک له سێدارەدانی یه که م ژن له مێژووی سیاسی عێراقدا بڵاوکردۆته وە. بێگومان له سێدارەدانی کچه کوردێک به دەستی ڕێژیمی عێراق کاریگه رییه کی گه ورەی کردە سه ر لاوانی ئه و سه ردەمه ی کورد، که ئه مه یش بووە ھۆی ئه وەی به ھەزاران لاوی کورد په یوەست بن به دۆزی گه له که یان و ڕوو له چیاکان بکه ن.

له یلایه ک له سێدارە درا، به ڵام ھەزاران له یلا له دایکبوون. دوای له یلا قاسم له سه رتاپای کوردستان ھەزاران منداڵی کورد به ناوی له یلاوە ناونران. له یلا قاسم بوو به چیرۆک و داستان و ھەڵبه ستی شاعیرانی گه ورەی کوردی وەک جگه رخوێن و زۆری تر.

Shafaq Live
Shafaq Live