كيمياوی گۆر به گۆر كێ بو؟
به‌هۆی بۆردومانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه به چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی كیمیاوی، به عه‌لی كیمیاوی ناسرا، وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری حزبی به‌عسی ئیشتراكی رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بوو له سه‌ركوتكردنی گه‌لانی عێراق و دوای روخانی حكومه‌تی به‌عس و ده‌ستگیر كردنی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه، دواجار به بڕیاری دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق له سێداره درا.عه‌لی كیمیاوی له دایك بووی ساڵی 1941ی گوندی عۆجه‌ی سه‌ر به پارێزگای تكریته‌و ئامۆزای سه‌دام حسێنی سه‌رۆكی پێشووی عێراقه.له‌به‌ر گوێڕایه‌ڵی و دڵسۆزی بۆ سه‌دام، ساڵی 1995 كراوه به به‌رپرسی دۆسیه‌ی كوشتنی هه‌ردوو زاوه‌كه‌ی سه‌دام به‌ناوی (حسێن كامل و سه‌دام كامل). ئه‌ویش له داوی هه‌ڵاتنیان بۆ ئوردن و مانه‌وه‌یان له عه‌مان، به فێڵێكی سیاسی و دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان، له‌نێو ماڵه‌كانیان و به‌سه‌رپه‌رشتی عه‌لی كیمیاوی كوژران.له دوای جێبه‌جێكردنی هه‌ر فه‌رمانێكی تایبه‌تی سه‌دام، عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید پله‌و رێزی زیاتر ده‌بوو، به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكی كه‌مدا زۆرترین پله‌و پایه‌ی پێبه‌خشراوه.
عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید وه‌ك پۆستی یه‌كه‌می ده‌كرێته ره‌ئیس عوره‌فا له پۆلیسی كه‌ركوك و له حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا ده‌بێته راوێژكاری وه‌زیری به‌رگری پێشوی عێراق (حه‌مادیی شه‌هاب) و ئه‌ندامی حیزبی به‌عسی ئیشتراكی.دواتر ده‌بێته ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش (مه‌جلیسی سه‌وره) و له‌نێوان ساڵی 1980 بۆ 1988 راده‌سپێردرێت بۆ بونیاتنانه‌وه‌ی شاره‌كانی باشووری عێراق كه به هۆی جه‌نگی عێراق _ ئێران زیانی زۆریان پێگه‌یشتبوو، دواتر بۆ چاودێریكردنی شۆڕش و جوڵانه‌وه‌ی كورد له ئازاری ساڵی 1987 ده‌كرێته لێپرسراوی حیزبی به‌عس له ناوچه‌كانی كوردستانی عێراق. له جه‌نگه داگیركارییه‌كه‌ی عێراق به‌رامبه‌ر كوێت و دوای چونه ناوه‌وه‌ی سوپای عێراق بۆ ئه‌و وڵاته، پۆستی پارێزگاری كوێتی پێبه‌خشرا كه ئه‌و كات به پارێزگای نۆزده‌هه‌مینی عێراق ناسێنرا.هه‌ر له‌به‌ر دڵسۆزی بۆ شۆڕش و حیزبی به‌عس، له ئازاری 1991 ده‌بێته وه‌زیری ناوخۆی عێراق و له ئازاری 1995 پۆستی وه‌زیری به‌رگری وه‌رده‌گرێت و پێش هێرشه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر عێراق، له ئازاری 2003 بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكی چاوه‌ڕوانكراو ده‌كرێته به‌رپرسی یه‌كه‌می ناوچه سه‌ربازییه‌كانی باشوور.له‌دوای هاتنه‌ناوه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا بۆ به‌غدای پایته‌خت و گه‌ڕان به داوی به‌رپرسه سه‌ربازیه‌كانی سوپای عێراق، له ئابی ساڵی 2003 له‌لایه‌ن تیمێكی ئه‌مریكیه‌وه ناوبراو ده‌ستگیر ده‌كرێت.ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید له ژیانی تایبه‌تیدا، زۆربه‌ی پۆسته‌كانی له مانگی ئازاردا پێبه‌خشراوه‌و له هه‌مان مانگی ساڵدا تاوانه‌كانیشی ئه‌نجام داوه.عه‌لی كیمیاوی به‌هۆی ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌ك تاوانی دژه مرۆیی به‌رامبه‌ر كورد و كوشتن و زیندانیكردنی هه‌زاران هاوڵاتی عێراقی، روو به‌ڕووی دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق كرایه‌وه‌و به تاوانی بێسه‌روشوێنكردن و زینده‌به‌چاڵكردنی 182هه‌زار هاوڵاتی كورد له پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا، كیمیابارنكردنی هه‌ڵه‌بجه‌و كوشتنی 5000 هاوڵاتی كورد‌و سه‌ركوتكردنی هه‌زاران هاوڵاتی له راپه‌ڕینه‌كه‌ی باشوور، ئه‌گه‌ر چی له‌به‌رده‌م دادگا نكوڵی له‌و تاوانانه كرد، به‌ڵام دواجار بڕیاری یاسای به‌سه‌ردا جێبه‌جێكراو له 24ی حوزه‌یرانی 2007 له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ئه‌نفاله‌كان بڕیاری له‌سێداره‌دانی ده‌رچو. دواتریش له‌كه‌یسی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه هه‌مان بڕیاری بۆ ده‌رچو و له 25ی كانوونی دوه‌می ساڵی 2010 سزای تاوانه‌كانی وه‌رگرت و له‌سێداره درا و عه‌لی ده‌باغی وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق هه‌واڵی له‌سێداره‌دانه‌كه‌ی به ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ راگه‌یاند.