كورد له‌نێوان عه‌ره‌بی شیعه و سوننه‌دا
ئه‌وه‌یه كورده‌كان به‌ئاسانتر و باشتر له‌گه‌ڵ شیعه‌كاندا به‌جۆرێك سازانی سیاسی ئه‌گه‌ن. ڕۆژ به ڕۆژ ئه‌و ڕاستیه ده‌رئه‌كه‌وێت كه هێزی سوننه‌ی عه‌ره‌بی ناتوانێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌ندروست له‌گه‌ڵ هێزه كوردییه‌كاندا بهرپاربكات و هه‌رچییه‌كیش به‌م ئاراسته‌یه ئه‌یڵێت و ئه‌نجامی ئه‌دات، ته‌نها مامه‌ڵه‌یه‌كی كاتی و ڕاگوزه‌ره. هێڵی ستراتیژی عه‌ره‌بی سوننه دژایه‌تیه‌كی به‌رده‌وامی خواست و ئامانجه‌كانی كورده و هه‌ر باجێكیش به هێزه كوردییه‌كانی بدات، جگه له تاكتیكێكی سیاسی و وه‌ختی بۆ ڕاییكردنی دۆخه‌كه، هیچ شتێكی تر نییه. عه‌ره‌بی سوننه، كوردی بۆ هه‌رس ناكرێت و له بنه‌ڕه‌ته‌وه ئه‌م پێكهاته‌یه نه به عیراقی و نه به نه‌ته‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن ماف ئه‌زانێت. هه‌ر سیاسیه‌كی كوردیش به‌مشێوه‌یه به‌رچاوی به‌رامبه‌ر به‌م هێزه سیاسیه‌ی عیراق ڕوون نه‌بێت، گه‌مه به‌چاره‌نووسی كورد و كۆی ئه‌و مافانه ده‌كات كه پاش خه‌باتێكی دوور و درێژ و ئازارێكی زۆر و قوربانیه‌كی زۆرتر به‌ده‌ستهاتووه. سوننه‌كان هه‌رگیز له خه‌تی ئێمه‌دا نه‌بوون و نین و ئه‌وپه‌ڕی ساویلكه‌یی سیاسیشه به‌هه‌ندێك وته‌ی شیرین و موجامه‌له‌ی بێ مانای هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كانی ئه‌م ته‌وژمه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێین.
ئه‌وه‌نده به‌سه بڵێن له‌هه‌موو ساته‌وه‌خته گرنگه‌كانی سیاسه‌تی عیراقی‌دا و له‌هه‌موو ئه‌و بڕیاره چاره‌نووسسازانه‌دا كه نه‌خشه‌ی ڕیزبه‌ندی سیاسی و ته‌نانه‌ت ڕێكخستنی سیاسی داهاتووی عیراق ده‌ستنیشان ئه‌كات، عه‌ره‌بی سوننه به‌درێژایی خه‌ت و بێسڵه‌مینه‌وه دژمان بوون و دژمان وه‌ستاون. ئه‌وه‌نده به‌سه بڵێین به‌شی زۆری ڕه‌خنه‌كانی ئه‌م هێزه له ده‌ستووری عیراق، په‌یوه‌ندی به‌و مافانه‌وه هه‌یه كه به كوردستان و خه‌ڵكی كورد دراوه. ئه‌وان زمانی كوردی به‌فه‌رمی ناناسن ته‌نها له شاره‌كانی خۆماندا نه‌بێت، بوونی ئێمه به‌گرنگ نازانن و پێیانوایه عیراق به‌شێكه له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب، ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان بۆ هه‌رس ناكرێت و بیر له ده‌وڵه‌تێكی مه‌ركه‌زی به‌هێز ئه‌كه‌نه‌وه. به‌هێز نه‌ك بۆ پاراستنی هه‌یبه‌تی عیراق وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی گرنگی ناوچه‌كه، به‌ڵكو به‌هێز بۆ سه‌ركوتكردنی هێزه‌كانی ناوخۆی و سه‌ندنه‌وه‌ی زۆرترین ئه‌و ده‌سه‌ڵات و مافانه‌ی پاش مێژووییه‌كی خوێناوی به‌ده‌ستیانهێناوه. عه‌ره‌بی سوننه به‌درێژایی ناحه‌زێكی به‌رده‌وامی ئێمه بووه. ته‌نانه‌ت له‌و كاته‌شدا كه ناكۆكی له‌گه‌ڵ شیعه‌كاندا گه‌یشتبووه چڵه‌پۆپه‌ی خۆی، زه‌ڕه‌یه‌ك سازشی له‌گه‌ڵ هێزه كوردییه‌كان نه‌كرد، بۆئه‌وه‌ی لانیكه‌م له‌م ململانێیه‌دا شتێك پشتگیری بكات. ئه‌م هێزه نه كورد به عیراقی ئه‌زانێت و نه له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه وه‌ك موسڵمانێكی سوننی سه‌یری ئه‌كات. هه‌م گومانیان له عیراقیبوونمان هه‌یه، هه‌م ته‌نانه‌ت له ئیسلامبوونیشمان. كه‌س به‌قه‌ت ڕاگه‌یاندنی ئه‌م ته‌وژمه به‌رده‌وام ئه‌و درۆیه وه‌ك توتی ناڵێته‌وه كه هه‌رێمی كوردستان لانكه‌ی جوله‌كه و ئیسرائیل و سههوینیزمی جیهانین. كه‌س هێنده‌ی ئه‌م ته‌وژمه شۆڤێنیه‌ت و عهنجههیهت و خۆبه‌زلزانی كوێری نه‌كردووه له‌و هاوكێشه تازانه‌ی له عیراقی دوای ڕووخانی به‌عسدا دروستبوون. كه‌سیش هێنده‌ی ئه‌م هێزه به‌ئاشكرا و له‌لایه‌ن چه‌ندان ده‌نگه‌وه دژایه‌تی و دوژمنایه‌تی خۆیان بۆ كورد ڕانه‌گه‌یاندووه. كار گه‌یشته‌وه ئه‌وه‌ی ئه‌بوڕیشه به‌ئاشكرا داوای ده‌ركردنی كورد بكات و بانگه‌شه بۆ یه‌كێتی عه‌ره‌بی سوننه و شیعه بكات دژی كورد، بگره ناكۆكی نێوان شیعه و سوننه‌ی عه‌ره‌بی به‌سه‌ر كورددا بێنێت و به‌هۆكاری سه‌ره‌كی دروستكردنی ئه‌م ناكۆكیه‌ی بزانێت. عه‌ره‌بی سوننه دۆستی ئێمه نین و تا پێیان بكرێت و به‌ئاشكراو به‌شاراوه نه‌ك دژایه‌تی، به‌ڵكو دژایه‌تیمان ئه‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش خۆی بێ هۆ نییه. عه‌ره‌بی سوننه‌ی عیراق لانكه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له‌دایكبوونی ناسیۆنالیزمی توندڕه‌وی عه‌ره‌بی بووه، به‌هه‌موو ئه‌و كولتووره شۆڤێنی و خۆ بهشت زانیه‌وه كه ئه‌م ناسێرنالیزمه به‌رهه‌می هێناوه. ئه‌و سیاسیانه‌ش یه‌كجار ساویلكه‌ن وابزانن ئه‌كرێت و ئه‌بێت له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئه‌م پێكهاته‌یه‌ی عیراق له‌و هه‌موو ساڵانه‌ی په‌روه‌رده‌ی به‌عس و ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی پاك بێَتهوه. ئه‌وه‌ی به ده‌یان ساڵ له په‌روه‌رده و ڕۆشنبیری و كلتوور دروستكراوه، به گۆڕانێكی خێرای سیاسی و ئاڵوگۆڕێكی خێرایی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ناگۆڕێت. خێرایی گۆڕانی نه‌خشه‌ی سیاسی، هه‌مان خێرایی گۆڕینی كلتوور و ڕۆشنبیری نییه. ساویلكهیشه وابزانین نه‌خشه‌ی هێزه سیاسییه‌كان و هاوكێشه‌كانی ده‌سه‌ڵات به‌ته‌نها به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م شتانه به‌خێرایی بگۆڕین. عه‌ره‌بی سوننه تاماوهیهكه درێژ و نه‌زانراو، یه‌كێك له نه‌یار و ناحه‌زه سه‌ره‌كیه‌كانی كورد ئه‌بێت. هه‌ر سیاسیه‌كی كوردیش ئه‌م ڕاسته‌یه له‌به‌رچاو نه‌گرێت، هه‌م گه‌مه به چاره‌نووسی كورد، هه‌م به‌ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌كات.
دیاره ئه‌م قسانه هه‌رگیز به‌مانای ئه‌وه نییه ئێمه ئه‌م پێكهاته‌یه فه‌رامۆش بكه‌ین و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كه‌ین، به‌مانای ئه‌وه‌ش نییه بكه‌وینه دژایه‌تیان و هه‌رچیه‌كیان ویست دژی ڕابووه‌ستین. گه‌ر كارێكی وا بكه‌ین، ئه‌وا ئێمه‌ش هیچ جیاوازییه‌كمان له‌گه‌ڵ ئه‌واندا نامێنێت. بۆ ئێمه هه‌میشه ئه‌وه گرنگه به‌درێژایی خه‌ت به‌رگری له مافی هه‌موو كه‌سێك بكه‌ین، ته‌نانه‌ت به‌وانه‌شه‌وه كه نه‌یار و دوژمنی ژێر پهردهمانن. بۆ ئێمه گرنگه هه‌میشه ئه‌و هێزه سیاسییهبین كه به‌رگری له ماف ئه‌كات به‌ده‌رله‌وه‌ی ئه‌و مافه هی كێیه و كێ سوودی لێ ئه‌بینێت، به‌ڵام به‌رگریكردن له ماف شتێكه و هاوپهیمانێَتی شتێكی تر. نووسه‌ری ئه‌م دێڕانه هه‌ر ئه‌و كاته‌ی دوو هێزه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی كوردستان جۆرێك له هاوپه‌یمانێتیان له‌گه‌ڵ تارق هاشمی له دوكان ئیمزاكرد، له گۆشه‌یه‌كدا ڕای خۆی به ڕاشكاوی وت و ئه‌و هاوپهیمانیتیهی به‌هه‌ڵه‌یه‌كی سیاسی دانا. سوننه‌كان هاوپه‌یمانی ئێمه نین و هیچ هێزێكیش پێویست ناكات ئه‌م مژده بێ مانانهیان پێ ڕابگه‌یه‌نێت. من بڕوام وایه له عیراقدا هه‌ڵه‌یه‌كی سیاسی گه‌وره ئه‌كه‌ین بمانه‌وێت جۆرێك له په‌یوه‌ندی هاوسه‌نگ له‌نێوان شیعه و سوننه‌دا دروستبكه‌ین، كه ئه‌میان فشاری هێنا، په‌نا بۆ ئه‌ویان به‌رین و كه ئه‌ویشیان فشاری كرد، ڕووبكه‌ینه ئه‌وی دیان. هه‌ست ئه‌كه‌م ئه‌مجۆره سیاسه‌ته یه‌كجار هه‌ڵه بێت و له ده‌رئه‌نجامه كۆتاییه‌كانیدا به‌زیانێكی گه‌وره هه‌م بۆ وێنه‌ی ئێمه له عیراق و هه‌م بۆ خودی خۆمان بگه‌ڕێته‌وه.
ئه‌وه‌شی له‌دوای ڤیتۆكهی هاشمیه‌وه ڕوویدا، دیسانه‌وه ڕاستی و گرنگی هاوپه‌یمانێتی شیعه و كوردی سه‌لمانده‌وه. به‌هۆی ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه‌وه ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی له یاسای یه‌كه‌مدا هه‌بوو كه زیانی گه‌وره‌ی به‌كورد ئه‌گه‌یاند، ڕاستكرایه‌وه و به‌هاوده‌نگی شیعه ڤیتۆكهی هاشمی قۆزرایه‌وه بۆ چاككردنی ئه‌و هه‌ڵانه. ڤیتۆكهی هاشمی بۆ كورد نه‌بوو، به‌ڵام ده‌رفه‌تێكی باشی ڕه‌خساند بۆ ئه‌وه‌ی یاساكه جارێكی دی هه‌مواربكرێته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و زیانه گه‌وره‌یه‌ی له‌یاسای یه‌كه‌مدا به‌ر كورد ئه‌كه‌وت، كه‌مبكاته‌وه.