قاعیده و به‌عس
ڕێكخراوی ئه‌لقاعیده‌ی ئوسامه بنلادن له پاشه‌كشه‌ی به‌رچاوبووه له جیهان به‌گشتی و عیراق به‌شێوه‌یه‌كی زۆر تایبه‌ت. یان حزبی به‌عسی ڕووخاو توانیویه‌تی قاعیده له عیراقدا بۆ خۆی كۆنترۆڵبكات. ئه‌وه‌ی جێگای لێكدانه‌وه‌یه هه‌رله‌سه‌ره‌تای ڕووخانی ڕژێمی به‌عسه‌وه كه عیراق بووه مه‌یدانی شه‌ڕێكی خوێناوی گروپه چه‌كداره‌كان به‌ناوی جیهادكردن. ئه‌وه‌ی سه‌یری پانتایی جوگرافیای ئه‌م گروپانهبكات یه‌كسه‌ر بۆی ده‌رده‌كه‌وێت سنووری ناوچه‌ی جوله‌ی ئه‌وان كوێبوو. بێگومان سێگۆشه‌ی عه‌ره‌بی سوننهنشینبوو (ناوه‌ڕاستی عیراق)، حزبی به‌عس و ده‌زگا گرنگه‌كانی وه‌ك مخابه‌رات و سوپا و ئه‌منی ڕژێمی عیراقیش زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری به‌ده‌ست عه‌ره‌بی سوننه‌وه بوو. كاتێكیش له‌ده‌سه‌ڵات نه‌مان كهوتنهدژی ئه‌م حكومه‌ته تازه‌یه. بێگومان به هه‌مووشێوه‌یه‌ك جوگرافیا و هێزی مادی و مرۆیی خۆیان خسته خزمه‌ت پڕۆسه‌ی چه‌كداری گروپه به‌ناو جیهادییه‌كانی عیراق بۆ ئه‌وه‌ی ئاشتی و ئارامی له وڵات سه‌قامگیرنه‌بێت، به‌ڵام حزبی به‌عس نه‌یهێشت سه‌ركردایه‌تی ئه‌م جوله چه‌كدارییه بكه‌وێته ده‌ستی خه‌ڵكانێك كه‌وا هه‌ركاتێك بۆیان كرا پێیان كۆنترۆڵ نه‌كرێ. بۆیه ئه‌وه‌ی ئێستا ڕاپۆرته هه‌واڵده‌رییه‌كان باسی لێوه‌ده‌كه‌ن گوایه حزبی به‌عس ڕێكخراوی ئه‌لقاعیده‌ی بۆخۆی كۆنترۆڵكردوه دووره له‌ڕاستی، به‌ڵكو قۆناغێكی تر به‌لای ئه‌وانه‌وه هاتووه‌ته‌پێش، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه‌وا ده‌بێ تێكه‌ڵی پڕۆسه‌ی سیاسی عیراق ببن و بهههرشێوهیهكبێت ده‌سه‌ڵات پهیدابكهنهوه گه‌ر هه‌مووشی نه‌بێ ئه‌وه به‌شێك له‌ده‌سه‌ڵاتی له‌ده‌ست چوویان بگێڕِنهوه. ئه‌م بهرنامهیهشیان له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به‌ده‌ركه‌وت، ئه‌وه‌ی چاوێك به‌باری ئه‌منی ناو شاری موسڵ و ده‌ورووبه‌ری دا بگێڕێته‌وه ئه‌وه به‌ئاشكرا بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه‌وا حزبی به‌عس حوكمی ناوه‌ندی شاری موسڵ ده‌كات و باری ئه‌منی و كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان كه‌مبووه‌ته‌وه به‌ڕێژه‌یه‌كی یهكجارزۆر كه‌چی ناوچه كوردنشین و ئاین و ئاینزاكانی ده‌ورووبه‌ری نه‌ینه‌وا زیادیكردوه. كه‌واته ئه‌وه‌ی هاتووه‌ته‌كایه‌وه ته‌نها گۆڕینی تاكتیكه و هیچ شتێكی تر نییه. ئه‌گه‌رنا ئه‌و هێزه‌ی ده‌جوڵا دژی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و حكومه‌تی تازه‌ی عیراق هه‌رماوه و نه‌فه‌وتاوه. چاوه‌ڕوانی پڕۆسه‌ی سیاسییه. گه‌ر ئه‌نجامه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانبوو. ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ڕه‌وشی ئه‌منی له‌ئێستا باشترده‌بێ خراپترنابێ، به‌ڵام پڕۆسه‌ی سیاسی خراپدهبێ به‌ڵام گه‌ر پڕۆسه‌ی سیاسی له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان نه‌شكایه‌وه. ئه‌وه به‌بێ دودڵی كرده‌وه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه. بۆیه ئه‌وه‌ی ڕوویداوه گێڕانه‌وه‌ی به‌شێك له‌ده‌سه‌ڵاتی حزبی به‌عسه له‌سه‌ر پانتاییه‌كی جوگرافیای بچوكی عیراق، به‌ڵام له‌و نووقته چڕه‌ی كه‌وا هه‌میشه ده‌سه‌ڵاتی هه‌شتا ساڵه‌ی ده‌وڵه‌تی عیراق به‌گشتی و سی و پێنج ساڵه‌ی حزبی به‌عسی لێ سه‌رچاوه گرتبوو. ئه‌ویش شاری موسڵه. كرده‌وه خۆكوژییه‌كانی ناوبه‌ناوی به‌غدا نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌م هێزه له چاوه‌ڕوانییه نه‌وه‌ك له‌نه‌مان و بێهێزیدایه.