فۆلکلۆر
دوواون و نوسیویانه. ئه‌ز ده‌خوازم له‌م بابه‌ته‌دا به چه‌ند په‌یڤێک ئاماژه به گرنگی فۆلکلۆر بکه‌م.
گه‌لی کورد وه‌ک هه‌موو گه‌لانی تر، خاوه‌ندی خه‌سڵه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی خۆیه‌تی. به‌ردێژایی ئه‌و دیرۆکه هه‌زاران ساڵه‌ی که له‌سه‌ر خاکی نیشتیمانه‌که‌ی ژیانی تێداکردوه، له به‌شداری چالاکانه‌ی له ره‌وتی به‌ره‌و پێشبردنی شارستانێتی مرۆڤایه‌تیدا، به‌شداریه‌کی ئه‌کتیڤانه‌ی کردووه.
ئه‌مه‌ش به‌و مانایه دێت که نه‌ته‌وی کورد خاوه‌نی به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌کانی خۆیه‌تی.
کاتێک که باس له به‌رهه‌موو کاره‌کانی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌کرێت، راستوراست، پێناسه‌ی خاک و زمانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه، ده‌بێته جێکای پرسیاری یه‌که‌م. ده‌بێژن:" ئه‌و گه‌له له‌کام خاک و رووبه‌ری جوگرافیدا ده‌ژین..؟
به‌کام زمان ده‌په‌یڤن...؟"
ده‌بێت هۆی چیبێت ئه‌م دوو پرسیاره گرنگ و جێگای سهرنجبن...؟
هه‌موو گه‌لێک به خاکه‌که‌یه‌وه به‌نده و ده‌ناسرێته‌وه، واتا ره‌گی هه‌ر تاکێکی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه له خاکدایه، زمانیش ئه‌و پێکهاته کرنگهیه که هه‌موو تاکێکی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه، که گوزارشت و پێناسه‌ی له دیرۆک و ناسنامه و هه‌موو پێکهاته‌کانی تری نه‌ته‌وه‌ی پێده‌کرێت. هه‌ر به‌و زمانه‌شه که گه‌لان داستان، چیرۆک، رووداو، نۆڤێل، هۆنراوه، په‌ند...هتد. پێدهنووسنهوه. یان ستران، سرود و سۆزه ئاینیه‌کانی پێدهچڕن.
له باره‌ی فۆلکلۆره‌وه، که مه‌به‌ستی ئه‌م نووسینه‌یه، که به‌شێکی گرنگه له ژیانی هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌کدا، جائیدی کام له جۆره‌کانی فۆلکلۆر بێت، گه‌لان شانازی به فۆلکلۆری خۆیانه‌وه ده‌که‌ن و هه‌وڵیانداوه که بابه‌ته فۆلکلۆره‌کانی خۆیان به شێوه‌ی نوسین یاداشت بکه‌ن. یان به جۆرێک له جۆره‌کان بیانپارێزن. جا ئیدی ئه‌و بابه‌ته فۆلکلۆرانه، په‌ند، هۆنراوه، داستان، رووداو، گۆرانی، چیرۆک، دیرۆک، یان جلوبه‌رگ، خواردن، موسیک، کاروپیشه‌ی ده‌ستی وه‌ک خشڵ و بابه‌ته‌کانی سیرامیک و جلوبه‌رگ بێت.
به‌داخه‌وه که نه‌ته‌وه‌ی کورد زۆریک له‌و به‌رهه‌موو بابه‌ته فۆلکلۆریه نه‌ته‌وه‌ییانه، که ئاماژه‌مان بۆکرد له ده‌ستداوه. یه‌کێک له فاکته‌ره گرنگه‌کان بۆ فه‌وتکردنی ئه‌و سامانه نه‌ته‌وه‌ییانه، داگیرکردنی کوردستانه که له مێژووی هه‌زاران ساڵه‌وه کوردستان بۆته جێگای داگیرکاران و چاوچنۆکانی کۆن و نوێ، بۆته مه‌یدانی پێکدادانی داگیرکاران و ره‌گه‌زه جۆرا و جۆره‌کان. بێگومان ئه‌م داگیرکردنانه کوشتن و بڕین و تالآنکردن و دزینی سامانی سه‌رزه‌وی و بنزه‌وی و سوتماککرنی کوردستانی به دوواوه بووه.
نه بوونی ده‌وڵه‌تێک یان ئیمپراتۆرییه‌کی کوردی... هه‌ر وه‌ک چۆن (گه‌لی فارس و ئاره‌ب و تورک) له رێگای ئاینی ئیسلامه‌وه هه‌ریه‌که‌یان ئیمپراتۆرییه‌کی دروستکرد.
هه‌ر بۆیه‌ش کوردستان به‌و شوێنه ستراتیژی و ده‌وڵه‌مه‌ندی خاکه‌که‌یه‌وه بووه جێگای ته‌راتێن و پێکدادانی ئه‌م داگیرکارانه.
هۆیه‌کی تریش ده‌ردی نهخوێندهوانی هه‌ژاری و دواوکهوتوویی، ئه‌مه‌ش کارێکی نه‌گه‌تیفانه‌ی هه‌بووه له کۆنه‌کردنه‌وه و یاداشت نه‌کردن و به هه‌ند نه‌گرتنی نرخوبهها بۆ سامانه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانمان. ئه‌مانه و به ده‌یان فاکته‌ری تر که خوێندهوانانی ئه‌م بابه‌ته ده‌کارن خۆیان ژماریکهن.
به‌ڵام کاتێک هه‌ڵوێسه له‌سه‌ر گرنگی هه‌موو جۆره‌کانی فۆلکلۆر ده‌که‌ین، فۆلکلۆر ده‌کارێت پێناسه له بوونی گه‌ل، له رووی شیوه‌ی ژیان له رووی ئابووری، بازرگانی دڵداری جه‌نگ پله‌وپایه‌ی کۆمه‌ڵیه‌تی، ئاستی هوشیاری کۆمه‌ڵگه، رۆلی ژن و گه‌لێک بابه‌تی تر بکات. ئێمه ده بینین به بۆنه‌ی هۆنراوه‌ی فۆلکلۆریه‌وه، یان پهندیکهوه سه‌رده‌میک و جۆری ژیان و باری کۆمه‌ڵایه‌تی، بازرگانی، یان رووداوێکمان بۆ ئاشکراده‌بێت و زۆر نه‌هێنی و شتی ونبوومان بۆ روون و زه‌لال بێته‌وه. که‌واتا فۆلکلۆر به یه‌کێک له سامانه گرنگه‌کانی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌ژمێرێت. هه‌ر بۆیه‌ش گه‌لان به په‌رۆشه‌وه پارێزگاری له‌و سامانه نه‌ته‌وه‌ییه‌یان ده‌که‌ن و هه‌میشه هه‌وڵی یاداشتکردن و به زیندوو راگرتنیان ده‌ده‌ن.
بێگومان گه‌لی کوردیش خاوه‌نی سامانێکی فره‌ی جۆره‌کانی فۆلکلۆره، گه‌لی کوردیش تاراده‌یه‌کی باش نوخشه‌ی ئازادی له ده‌رگای داوه به تایبه‌تی له باشووری کوردستان و ئه‌و نوخشهیهش له یه‌خه‌ی باکووری کوردستانیش دراوه. تا راده‌یه‌کی باش ئه‌و هه‌له بۆ سازی و په‌یمانگا و بنکه جۆربه‌جۆره‌کان ره‌خساوه به کردنه‌وه‌ی لکی تایبه‌ت به جۆره‌کانی فۆلکلۆر له زانکۆ و فیرگهکاندا، بۆ په‌روه‌رده‌کردنی کادیری کارامه به شیوه‌یه‌کی زانستی و ئاکادیمی، بۆ توێژینه‌وه و کۆکردنه‌وه و یاداشتکردن. له هه‌مانکاتدا، کردنه‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌ی تایبه‌ت به جۆره‌کانی فۆلکلۆر و به دۆکۆمینت کردنی ئه‌و سامانه گه‌وره نه‌ته‌وه‌ییه‌مان.
له هه‌مانکاتدا پێویسته ئاستی رووناکبیری تاکی کورد، بۆ پاراستنی ئه‌و سامانه به‌رزبکرێته‌وه و هه‌موو که‌سێک هه‌ست به‌و به‌رپرسیاریه‌تییه بکات، که فه‌وتاندن و له‌ناوبردن و فرۆشتنی هه‌ر بابه‌تێک له پێناوی هه‌نیک پاره‌دا، لێپرسینه‌وه و لێپێجینه‌وه له‌و که‌سه بکریت که ئه‌و تاوانه‌ی کردووه.
ئه‌م چه‌ند دێڕه هۆنراوه جۆلکلۆریانه ساڵانێکی زۆره کۆمکردبوونه‌وه، به‌ڵام به داخه‌وه زۆرێکیان له‌ناو جوون. ئه‌م چه‌ند دێره‌م بۆ قوتارکران.
به‌قوربانتبم شاڵ گرێ گرێ..... ناچێت به ده‌متا یه‌ک ده‌نک ترێ.
به‌قوربانتبم که‌ڵه کوێستانی .... ئاوی شاره‌زوور ده‌نگی نووسانی..؟
به‌قوربانتبم له دوور ئه‌شنێ..... هه‌روه‌ک گه‌لاوێژ له‌بن ئهکنێ.
به‌قوربانتبم له دوور وه‌ستاوه.... هه‌روه‌کو تاوس چه‌تری ههكداوه.
دووگمه‌و دۆڵابی بانی سوخمه‌ی مۆر..... نه‌بوی به حاکم رامکێشی به‌زۆر.
حاجیان له حه‌ج حۆریان له غه‌یب..... دڵداری بووه و بۆ من بوو به عه‌یب.
ئاوی ئاوباره برنجی ئه‌مبه‌ر بۆ..... ئه‌م جهژنهم نه‌کرد دوور له باڵای تۆ.
شل‌شل بمکوتن به نه‌باته‌وه ..... بمکه‌ن به رێگای قزرهباتهوه
خۆشێ سه‌ت خۆشی یارم هاته‌وه.
مانگه شه‌وه‌که‌ی که‌لی دوو برا..... تیشکی بڕیوه له مۆم و چرا.
خۆزگه له‌م دنیا تۆیان ئه‌دا پێم ...... چش با له‌و دنیا دۆزه‌خ بووایه جێم