عه‌لی كــیمیـــایی و كتێبـی گینز!

عه‌لی كــیمیـــایی و كتێبـی گینز!
2010-01-20T21:03:22+00:00

بووه‌ پیاوی راپه‌ڕاندنی كاره‌ سه‌خته‌كانی، به‌لام ئه‌و سه‌رده‌مه‌ زێڕینه‌ كۆتاییه‌كی شوومی بۆ عه‌لی به‌دوایی خۆیداهێناو سه‌دامی ئامۆزای نه‌ك نه‌یتوانی به‌فریای عه‌لی بكه‌وێ به‌ڵكو خۆشی له‌چنگی یاساو تۆڵه‌ی زه‌مانه‌ پێ ده‌رباز نه‌كرا، ئه‌وه‌ی عه‌لی كیمیایی له‌سه‌رده‌می زێڕینی ده‌سه‌لاتی خۆی و ئیمپڕاتۆریه‌تی ترسی حزبه‌كه‌ی له‌عیراقدا چاندی، ئێستا به‌رهه‌مه‌كه‌ی ده‌چنێته‌وه‌، عه‌لی كاتێك خاوه‌ن ده‌سه‌لات بوو ببوه‌ ره‌مزێك بۆ دڕنده‌یی و بێبه‌زه‌یی حكومه‌تی ئه‌وكاتی عیراق، ترسناكترین و دڕندانه‌ترین تاوانه‌كانی سه‌رده‌می ده‌سه‌لاتی حزبی به‌عس وه‌ك كیمیابارانكردن و ئه‌نفال، به‌چاودێری عه‌لی كیمیایی ئه‌نجامدران، مرۆڤ كاتێك له‌و گرته‌ ڤیدیۆیانه‌ راده‌مێنێ كه‌تێیدا ئه‌م پیاوه‌ به‌شه‌ق له‌ده‌می گه‌نجه‌ شیعه‌كانی به‌شداربووی راپه‌ڕینی باشووری عیراق هه‌ڵده‌دا، هیچ نابینێ جگه‌ له‌مرۆڤێكی دڕنده‌و ده‌روونڕووخاو كه‌ له‌وه‌ ده‌ترسێ رۆژێك ئه‌و گه‌نجانه‌ بتوانن كۆتایی به‌سه‌رده‌می زێڕینی خۆی و حزبه‌كه‌ی بێنن، به‌لام سه‌ره‌نجام وه‌ك بینیمان عه‌لی شكستی هێناو ئه‌وانه‌ی عه‌لی شه‌قی له‌ده‌میان هه‌ڵده‌دا به‌م نزیكانه‌ به‌فه‌رمانی دادگا په‌ت ده‌كه‌نه‌ ملی، وه‌ك چۆن له‌به‌ره‌به‌یانێكی جه‌ژنی قورباندا كردیانه‌ ملی ئامۆزاكه‌ی.

ره‌نگه‌ عه‌لی پێڕانه‌گات ناوی بچێته‌ كتێبـی گینزه‌وه‌

ئێستا عه‌لی له‌سه‌رده‌می ژماردن و حسابكردنی ئه‌و حوكمانه‌دایه‌ كه‌دادگا به‌سه‌ریدا ده‌سه‌پێنێ، عه‌لی كیمیایی ئێستا ئه‌و عه‌لییه‌ به‌شان و شه‌وكه‌ته‌ نییه‌ كه‌شه‌قی له‌ده‌می گه‌نجه‌ شیعه‌كان هه‌ڵده‌دا، ئێستا عه‌لی پیره‌مێردێكی ناو قه‌فه‌زی زیندانه‌و رۆژگاری ته‌مه‌نی به‌هاتوچۆی نێوان دیواره‌كانی زیندان و قه‌فه‌زی ناو هۆڵی دادگا به‌ڕێده‌كات، ئێستا عه‌لی خاوه‌نی چوار سزای له‌سێداره‌دانه‌و ئه‌گه‌ر ته‌مه‌ن باقی بێت بۆ عه‌لی، به‌شی ئه‌وه‌ دۆسێی تاوانكارییه‌كانی عه‌لی و حزبه‌ هه‌ڵوه‌شاوه‌كه‌ی ماون كه‌ژماره‌ی سزا له‌سێداره‌كانی بگه‌یه‌نێته‌ سه‌رو ده‌ دوانزه‌ سزای له‌سێداره‌دان!

پێشبینی ده‌كرێ عه‌لی كیمیایی ژماره‌ی پێوانه‌ی له‌سه‌پاندنی سزای له‌سێداره‌داندا بشكێنێ و به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ ناوی له‌كتێبـی گینزدا تۆمار بكرێ! به‌لام ره‌نگه‌ عه‌لی پێڕانه‌گات ناوی بچێته‌ كتێبـی گینزه‌وه‌، چونكه‌ وته‌بێژی ره‌سمی حكومه‌تی عیراق رایگه‌یاندووه‌ كه‌به‌م زوانه‌ سزای له‌سێداره‌دانی عه‌لی كیمیایی جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌لام ئه‌وه‌ی له‌لای ئێمه‌ روون نییه‌ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ئاخۆ عه‌لی پێی خۆشه‌ تازووه‌ له‌سێداره‌ بدرێت و له‌وه‌ زیاتر خۆی له‌م حاڵه‌دا نه‌بینێته‌وه‌، یان پێی باشه‌ جارێ بمێنێته‌وه‌و ژماره‌ی سزای له‌سێداره‌دانه‌كانی بگه‌نه‌ ئاستێك كه‌ژماره‌ی پێوانه‌ی بشكێنێ و ناوی بچێته‌ كتێبـی گینزه‌وه‌؟!

Shafaq Live
Shafaq Live