سوپاس بۆ (ئه‌نجیلینا جولی)
مێشك وهزروبیری پڕوپوچپهرستیدا بونه‌ته دڕنده‌و ته‌نها بیر له تێكدان و كوشتن و وێرانكردنی ژیانی ده‌وروبه‌ر ئه‌كه‌نه‌وه و به‌هۆی ئه‌م كۆمهڵگهلهوه به‌شێكی مرۆڤایه‌تی دوچاری كوشتن و ده‌ربه‌ده‌ری هاتونه‌وه و ژیانیان بۆته دۆزه‌خێكی هه‌میشه‌یی، بونه‌ته چه‌ند تاقم وبهندێكی وێرانكهرو پێیان وایه مرۆڤایه‌تی به‌كوشتن و ته‌قینه‌وه‌و سه‌رگه‌ردانكردنی خه‌ڵكانی سڤیل وبێده‌سه‌ڵات لهكوفرونیفاق پاك ئه‌بێته‌وه و بوونه‌ته په‌یامهێنه‌ری ئاشتی بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵگه مرۆییانه‌ی به‌درێژایی مێژوو ژیان زوڵمی لێكردون وگیرۆدهی هه‌ژاری و حوكمی ناڕه‌واو دیكتاتۆرییانه‌ی ده‌ست مرۆڤ و سروشتن، نموونه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵگه وێران و دواكه‌وتوانه له‌نێو ئه‌مرۆی دونیای پێشكه‌وتن وتهكنهلپژیادا هێن به‌رچاون ته‌نها بیركردنه‌وه‌یه‌كی كورت كافییه بۆ زانین و ده‌ستخستنه سه‌ر برینه‌كانیان، به‌حوكمی جوگرافیا و سروشت و سروشتی دروستبوونی فیكروئهقڵی تاكی نێو ئه‌و كۆمه‌ڵگانه ژیان سه‌خته‌و ئازادی و ڕۆشنبیری وهوشیاری تاك تادێت وهدوائهكهوێت به‌پێچه‌وانه‌ی زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگه پێشكهوتخوازهكانی دونیا كه زۆر به‌خێرا له‌گه‌ڵ تهكنهلۆژیاوداهێنانه نوێیه‌كاندا خه‌ریكی خۆگونجاندنن. كۆمه‌ڵگه‌ی عێراق یه‌كێكه له‌و كۆمه‌ڵگانه‌ی كه جوگرافیا و حاكمڕهواكان به‌درێژایی مێژوو خستویانه‌ته ژێر چه‌قۆی مه‌رگ، ته‌نانه‌ت دوای كۆتاییهێنان به‌حوكمی دیكتاتۆرییه‌ت و خۆزگه به ئازادی و ژیانێكی ئاسوده هێشتا خه‌ڵكی ئه‌و وولاته ڕۆژله‌دوایڕۆژ لهژێرگورزی وهه‌ژاری و ماڵوێرانی ئه‌ناڵێنێت، ووڵاتێك خاوه‌نی سامانێكی سروشتی هێن زۆر‌و گرانه نه‌ك به‌ته‌نها وولاتێك به‌ڵكو حوكمی ده‌یان ووڵاتی هه‌ژاری پێده‌كرێت، به‌پیچه‌وانه‌وه ڕۆژله‌دوای رۆژ به‌هۆی بیری كۆنخوازو دواكه‌وتوی چه‌ن تاقم باندێكه‌وه بۆته یه‌كێك لهدواكهوتوترین وهه‌ژارترین پارچه‌ی سه‌ر ئه‌و زه‌مینه به‌جۆرێك هه‌رچی بازرگانیكردنه ناشهرعیو نائینسانییهكان هه‌یه به‌گیانی كچ وژن ومناڵی ئه‌و ووڵاتهئهكرێت، ڕۆژ نییه ده‌یان ژن ڕوبه‌ڕوی كوشتن و ده‌ستدرێژی نه‌بێته‌وه، كچانی ئه‌م ووڵاته وه‌ك كاڵا بازرگانه‌كان ئهمدهستوئهودهستییان پێوه‌ده‌كه‌ن، مناڵی ئه‌م ووڵاته له‌بازاڕی بازرگانه‌كانی ئینسانه‌وه كڕین وفرۆشتنیان پێوه‌ده‌كرێت، ژماره‌ی بێوه‌ژن وهه‌تیو و بێكارو هه‌ژار سه‌ر هژماری هاوشێوه‌كانی داوه له‌دونیادا، هێشتا ویژدانی مرۆڤایه‌تی نایه‌ته ئێش و سه‌ركرده گیرفان قوڵ و دیكتاتۆره‌كانی ئه‌و ووڵاته له‌خه‌میان نین، ته‌نها فیكریان وه‌لای كێبڕكێی كورسی و سامان و هه‌وه‌سی خۆیانه ئیتر كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و چ ئاكامێكی نادیار‌و ڕه‌ش ئه‌چێت با بچێت!له‌نێو ئه‌و مناڵه هه‌ژارو خانه‌واده ئاوارانه‌ی ژماره‌یان نزیكی چوارملێۆن ده‌بێت به‌خت بۆته یاوه‌رێكی كچیلهیهكی ئێراقی و یه‌كیك له‌ئه‌ستێره ناوداره‌كانی هولیود وه‌ك باڵوێزی نه‌وایه باشه‌كان كاربۆ ئاواره‌كانی جیهان ئه‌كات له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، ، خاتو (ئه‌نجیلینا جولی) كه ئه‌ستێره‌یه‌كی ناوداری سینه‌مای جیهانییه نه به‌ره‌گه‌ز عه‌ره‌به‌و نه هه‌ڵگری فیكروبیری ئیسلامه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژنێكی مرۆڤدۆسته و تاوه‌كو ئێستا چوار منداڵی لهووڵاتهههژارهكانی دنیا كردۆته مناڵی خۆی و دڵسۆزانه وه‌ك دایكێكی میهره‌بان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی (براد بیت) به‌خێویان ئه‌كات و به‌نیازه كیژۆڵه‌یه‌كی عێراق بكاته منداڵی خۆی، ، له‌كاتێكدا ئه‌م هه‌واڵه سه‌رجه‌م نێوه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تی ومرۆییهكانی عێراقی توشی شۆك ونیگه‌رانی كردووه ئه‌م خانمه به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌مریكییه له‌غه‌می هاوكاریكردنی ئه‌و خێزانه عێراقیانهدایه كه له‌ترسی كوشتن و برسێتی و هه‌تككردن ووڵاتیان جێهێشتووه و رویان كردۆته ووڵاتی سوریا‌و ئه‌رده‌ن و میسر، له‌هه‌مانكاتدا كچانی ئه‌و وولاته به‌ده‌ستی بازرگانه موسوڵمانه‌كان خه‌ریكی بازرگانیكردنن به‌گۆشتی ژنان وكچانی ئێراقهوهو بههرزانترین نرخ كچێنیان ئه‌فرۆشن بهئهمیرهكانی كه‌ندا و له‌ووڵاتی میسر كچهعێراقییهكان له‌لایه‌ن گه‌نجه برسی وبێئابڕووهكانی ئه‌و ووڵاته‌وه ئهفڕێنرێن و ده‌ستدرێژی سێكسییان ئه‌كرێته سه‌رو كچێنییان ئه‌تك ئه‌كرێت له‌كاتێكدا زۆربه‌ی زۆری بانده تیرۆریسته‌كانی نێو عێراق به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب و موسوڵمانن و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و ووڵاته‌ش مێش میوانیان نییه ته‌نها له‌خه‌می له‌ده‌ستنه‌دانی كورسی و هه‌ڵبژاردنه‌كان و دزینی سه‌روه‌ت وسامانی خه‌ڵكی سته‌مدیده‌ن.