سیسته‌م له‌ترامپ به‌هێزتره
گه‌ڕانه‌وه‌ی دۆناڵد ترامپ بۆ كۆشكی سپی، بابه‌تی گفتوگۆی ئه‌مڕۆی جیهانه، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی كاریگه‌ری هه‌ڵبژاردنی ئه‌مریكایه له‌سه‌ر هه‌موو وڵاتان، نه‌ك ته‌نها له ناوخۆی ئه‌و وڵاته، هه‌رچه‌نده سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی گرنگێیهكی ئه‌و تۆی لای ده‌نگده‌ری ئه‌مریكی نییه، یان نابێته جێگای مشتومڕی هاووڵاتییه‌كانی، به‌پێی یه‌ك له راپرسییهكان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی جێگای گرنگی ده‌نگده‌ری ئه‌مریكین، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه 4% ناو بازنه‌ی بابهتهكان پێكدێنێت، ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كی یه‌كجار كه‌مه، له چاو بابه‌ته‌كانی تری وه‌ك ئابوری ، دیموكراسی ، كۆچ ، ژینگه ، له‌باربردن، ئه‌مه‌ش واده‌كات سه‌رۆكی ئه‌مریكا یان ئیداره‌كه‌ی له به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا تا راده‌یه‌كی زۆر ده‌ستكراوه‌بێت، بۆیه وڵاتان ناحه‌قیان نییه، ترسیان له سه‌رۆكی نوێ و سیاسه‌ته‌كه‌ی هه‌بێت، به‌تایبه‌تی كه‌سێكی وه‌ك ترامپ، كه به سه‌رۆكێكی جیاواز له ره‌فتارو سیاسه‌ته‌كانی ناسراوه، دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكێكه هه‌میشه خۆی واده‌رده‌خات، كه ده‌یه‌وێت گۆڕانكاری له شێوازی ته‌قلیدی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌مریكادا بكات، ئه‌مه‌ش بۆته خاڵێكی گرنگ لای هاووڵاتیانی خۆی، بۆیه ئه‌مجاره به‌م شێوه به‌هێزه سه‌ركه‌وتنی وه‌ده‌ستهێنا. دۆخی خرابی ئابوری هه‌میشه خاكێكی به پیته بۆ ده‌ركه‌وتن و هه‌ستانه‌وه‌ی سیاسییه پۆپۆلیسته‌كان، دۆخی ئێستای ئه‌مریكاش له رووی ئابورییه‌وه دوچاری هه‌ڵاوسان بۆته‌وه، بۆیه خه‌ڵكی ئه‌مریكا ترامپیان هه‌ڵبژارده‌وه.
له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی توركیا و ئیسڕائیل زۆر خۆشحاڵن به هاتنه‌وه‌ی ترامپ، ئێران نیگه‌رانه، روسیاش دڵشاده و ئه‌وروپا و ناتۆ و ئۆكرانیا نیگه‌رانن، هه‌ندێك له وڵاتانی عه‌ره‌بیش حه‌ز له چاره‌ی ناكه‌ن به‌ڵام ناچارن، عیراقیش ده‌كه‌وێته دۆخێكی خراب به‌هۆی گروپه چه‌كداره‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران، دیاره هه‌ریه‌كه له‌و وڵاتانه له‌روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌ڕوانێته هاتنه‌وه‌ی ترامپ، بۆ ئیسڕئیل پاڵپشتێیهكی بێ چه‌ندو چۆنه، له‌گه‌ڵ توركیاش پێیوایه نابێت له ژێر هیچ تایتڵێك په‌یوه‌ندیه‌كان تێك بچن، له‌گه‌ڕی یه‌كه‌می سه‌رۆكایه‌تی خۆی به‌شێكی خاكی كوردستانی سوریای ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیداره‌ی خۆیی په‌یه‌ده ته‌سلیمی توركیا كرده‌وه، دیاره ئێستاش توركیا چاوی له‌و به‌شه‌یه كه‌ماوه بۆ ئه‌وه‌ی ترامپ ته‌سلیمیان بكاته‌وه، سه‌باره‌ت به ئێران ترامپ روونه كه نابێت ئێران ببێته خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆم، له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی پاراستنی ئاسایشیان به‌رامبه‌ر پێدانی پاره‌یه و ده‌ڵێت: هیچ لایه‌ك به‌ڵاش ناپارێزێت، ئه‌وه‌ی دیاره كێشه‌یه له سیاسه‌تی ترامپ، به‌ته‌نگ مه‌سه‌له‌ی دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤه‌وه نییه، زۆرتر مه‌به‌ستی چاككردنی بارودۆخی ئابوری ئه‌مریكایه، بۆیه گه‌ر بتوانێت یارمه‌تییه‌كانی بۆ ناتۆ كه‌مده‌كاته‌وه، پێیوایه له‌گه‌ڵ روسیا ده‌گاته رێككه‌وتن، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ئۆكرانیاش بێت، له‌سه‌ر ئاستی جیهانی گرنگی به ژینگه‌و رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نادات، جاری پێشوو پاشه‌كشه‌ی له‌و رێككه‌وتنانه كردووه، چۆنیه‌تی حوكمكردنی وڵاتان بۆ ئه‌و گرنگ نییه، ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه ئابورییه‌كانی زامن بێت، بۆیه ده‌بینین زۆر دژی چینه، چونكه چین وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئابوری ده‌بینێت، پێیوایه ده‌بێت چین بوه‌ستێنرێت، ئه‌وانه‌ی پێیانوایه به‌هاتنی ترامپ جه‌نگه‌كان زیاتر ده‌بن، دیدگایه‌كی زۆر دروست نییه، به پێچه‌وانه‌وه ترامپ له‌گه‌ڵ جه‌نگدا نییه، چونكه جه‌نگ واته لاوازی ئابوری، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ دیدگای ئه‌و ناكۆكه، تاكه وڵات كه زۆر دژایه‌تی ده‌كات ئێرانه، ئه‌ویش به‌هۆی مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی ئیسڕئیل، ئه‌گه‌رنا هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئێرانیش نییه، دیگای ترامپ بۆ سیاسه‌ت ته‌واو دیدگایه‌كی ئابورییه و هیچی تر، پێیوایه ته‌نها له رێگای ئابوریه‌وه ئه‌مریكا مه‌زن ده‌بێته‌وه، دروشمه‌كه‌شی یه‌كه‌م ئه‌مریكا، به‌ڵام پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه ئایا ترامپ ده‌توانێت دیدگای خۆی به‌سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌مریكادا بسه‌پێنێت، یان به‌شێوه‌یه‌كی تر هه‌موو سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بریتیبێت له دیدگای ترامپ؟ پێموایه تا راده‌یه‌ك له پرسه لاوه‌كییه‌كاندا ده‌توانێت سیاسه‌ت و دیدگای خۆی پیاده بكات، به‌ڵام له پرسه ستراتیژییه‌كان قسه‌ی كۆتایی بۆ سیسته‌مه نه‌ك بۆ ترامپ، چونكه ئه‌مریكا وڵاتی دامه‌زراوه‌كانه و دواجار سیسته‌م بڕیار ده‌دات نه‌ك كه‌سه‌كان.
فه‌رحان جه‌وهه‌ر