رەتکردنەوەى نوجێفى و گێڕانەوەى بەعسییەکان

رەتکردنەوەى نوجێفى و گێڕانەوەى بەعسییەکان
2010-02-07T18:10:22+00:00

لە سەردەمى والى عوسمانلیەوە ، تا هەنوکە ،  هەمیشە لە تەرەفى دەرەکییەوە شەحن کراون ، موسڵاوییەکانیش ، وەک بەکرێگیراو و خائینێک تەماشایان کردون ، چونکە رۆژانێک نەبونەتە مایەى خێر بۆ شارەکەیان .. نوجەیفى و بەعسییە سەددامییەکان روى یەکدراون ، ئەو نەک نوێنەرایەتى کوردانى موسڵ ناکات ، تا سەردانى ناوچەکانیان بکات ، بەڵکو تەمسیلى عەرەب،  کلدان ، ئاشورى و تورکمانەکانى ئەم شارەیش ناکات ، بۆیە مومکین نیە ، هیچ پێکهاتەیەک ، کەسێکى شۆڤێنیست و پڕچەککراوبە پارەوپولى نامەشروعى دەرەکى و خۆ سەپێنى تەزویرچى  ، بە دەم راستى خۆى بزانێ .لاى خەڵکى کوردستان،  نوجێفى رەمزى وەبیرهێنانەوەى رۆژگارى رەشى  فاشیەت و دکتاتۆرى هەشتاکانى ئیراقە ،  بۆیە کوردستانیان ،  بە توندى رەتیانکردەوەو رەوتارو هەڵەشەکانی قەبوڵ ناکەن ..کورد هەرێمەکەى خۆى لە پێشکەوتنى بەردەوامدایە ، هەرگیز نایەڵێ خەونە نەزۆکەکانى ئەو،  بێنەدى و توندوتیژى لە دەڤەرەناکۆکی لەسەرەکاندا دروست بێت ، کە مەرامى سەرەکى سەرانى حەدبایە، بەڵام بۆ روبەروبونەوەى رەوتارى شۆڤێنییەت و تاکڕەویى ، خەڵکى ئەو ناوچانە ،  بەرێگەى ئاشتیخوازانەى جەماوەرییەوە ، مەرامەکانیان  پوچەڵ دەکاتەوەو بەردەوامیش دەبێ.پرسیارێکى گرنگ هەیە : ئایە چ رەوایەتیی و عەدالەتێک لە بڕیارى دادگاى تێهەڵچونەوە، بەدى دەکرێ ؟ بەعسییەک تاوانکار بێت  ، نەک هەر نەدرێتە دادگا، خۆیشى کاندید بکات ،  ببێتە ئەندامى پارلەمان و حەسانەیشى هەبێت ؟   بیریان لەوە کردۆتەوە ، داواکردنى لێخۆشبون و لێبوردەیى لە رۆڵەو نەوەى گۆڕە بەکۆمەڵەکان ،  زوڵم و غەدرلێکراوەکان ، کەسوکارى شەهیدانى هەڵەبجە و ئەنفال ،  بارزانییەکان و کوردە فەیلییەکان ، راپەڕین و ملیۆنان ئیراقى دیکە ،  کارێکى وا سانانیە ؟لە راستیدا ، تێکەڵکردنى هێزى نیشتیمانپەروەر ، لە گەڵ پاشماوەکانى بەعسییە سەددامییەکاندا ، بە هیچ جۆرێ لە بەرژەوەندى سستمی دیموکراسى دانیەو نەشیاوە ،  هەر بۆیە لە لایەن سەرۆکایەتى کوردستانیش رەتکرایەوە ..  بە تایبەت ئەم دەستەو تاقمە بەعسییانەى کە دەستیان لە تاوانکاریدا هەبوە ، یان ئەو بە ناوکوردانەى ، سودییان لە بڕیارى لێبوردن وەرنەگرت و  بۆ دژایەتى بەرژەوەندییەکانى کوردستان خراونەتەوەکار ، ئەمانە ئێستا، نوێنەرایەتی پاشماوەکانی بەعس و وڵاتانی شۆڤێنیەتی کۆنەپەرەست و عەرەب دەکەن .ئەم سەرەک فەوجانە ، هەقی خۆیانە شین بۆ ڕابردووی خۆیان بکەن ..  ئەوەتا ئێستا پیلانە ژەهراوییەکانیان لێرەیەو کلکیشیان لە وڵاتانى دراوسێ تۆز ئەکا، بەلێشاو پارەو هاریکاری نامەشروع و قەدەغەکراویان بۆ دابین دەکەن .. بەڵام خەڵکى کوردستان و ئیراقیش جارێکى دی دەرفەت بەو تاوانبارانەى مێژوو نادەنەوە ، رۆژگارە رەشەکان دوپات بکەنەوە ، خەڵک ملى خۆیان ناکەنەوە بەر چەقوى ژەهراوى بەعسییەکان ، بۆیە پێویستە لە شێوەى نازییەکانى ئەڵمان قەدەغە بکرێن .

Shafaq Live
Shafaq Live