ریفــــراندۆم و ئاشـــتى له‌تــوركیا

ریفــــراندۆم و ئاشـــتى له‌تــوركیا
2010-10-10T15:33:51+00:00

له‌توركیا هاتۆته‌ ئاراوه‌، چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد له‌هه‌ر پارچه‌یه‌كى كوردستاندا بێت خزمه‌تێكى گرنگ به‌م ئازادی و دیموكراسییه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.

هه‌مواركردنى ده‌ستوور

یه‌كێك له‌و گۆڕانكارییه‌ گرنگانه‌ى له‌توركیادا روویدا ریفراندۆم بوو بۆ هه‌مواركردنى ده‌ستوور به‌شێوه‌یه‌كى دیموكراسیانه‌وه‌و له‌ڕێى سندوقه‌كانى ده‌نگدانه‌وه‌، له‌كاتێكدا پارتى ئاشتى و دیموكراتى (BDP) به‌سه‌رۆكایه‌تى ئه‌حمه‌د تورك كه‌ له‌زۆربه‌ى ناوچه‌و شاره‌ كوردییه‌كانى توركیادا قورساییان هه‌یه‌ بایكۆتى ریفراندۆمى هه‌مواركردنى ده‌ستووریان كرد، ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ چه‌ند هۆكارێك وه‌ك له‌ده‌ستووردا باس له‌زمانى ره‌سمی ده‌كات كه‌توركییه‌و حكومه‌ته‌كه‌ى پارتى دادو گه‌شه‌پێدان (AKP) دژى به‌كارهێنانى زمانى كورییه‌و ئاماده‌ نییه‌ دان به‌بوونى زمانى كوردى هاوشێوه‌ى زمانى توركیدا بنێت، له‌ده‌ستوورى نوێى توركیادا باس له‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى كورد ناكات، به‌لام كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌لاتى سه‌ربازى له‌ولاتدا جێگه‌ى دڵخۆشییه‌ به‌و ئاراسته‌یه‌ى كه‌ئیتر زۆربه‌ى ده‌سه‌لاته‌ سه‌ربازییه‌كانى ولات له‌دواى هه‌مواركردنى ده‌ستوورى نوێى توركیاوه‌ سوپا ده‌سه‌لاتى كه‌متر ده‌كرێته‌وه‌و رێگه‌ به‌و ده‌سه‌لاته‌ سه‌ربازییه‌ نادرێت كه‌وه‌ك جاران بالاده‌ست بێت، هه‌ر بۆیه‌ نه‌ژاد په‌رسته‌كان و سوپا دژى هه‌مواركردنى ئه‌م ده‌ستووره‌ بوون و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى سه‌ركه‌وتنى ریفراندۆم بۆ پارتى دادو گه‌شه‌پێدان جێگه‌ى سه‌ركه‌وتنه‌ بۆ حزبه‌كه‌ى ئه‌ردۆغان، به‌لام بایكۆتكردنى ده‌ستوور له‌لایه‌ن كوردى باكورى كوردستان و پارتى كۆمه‌ڵگاى دیموكراسى (BDP)وه‌ سه‌نگ و قورسایى ئه‌و پارته‌ى له‌توركیا زیاتركرد وایكرد له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پارتى دادو گه‌شه‌پێدان (AKP) دوباره‌ خوێندنه‌وه‌ى بۆبكات و هه‌وڵبدات بۆئه‌وه‌ى به‌شداریان پێبكات بۆ چاره‌سه‌ركردن و دوباره‌ داڕشتنه‌وه‌ى ده‌ستوور له‌توركیادا له‌ئاینده‌دا، ده‌بێت حكومه‌ته‌كه‌ى ئه‌ردۆغان كار بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى كورد له‌ولاتدا، كه‌ئێستا توركیا نزیكده‌بێته‌وه‌ له‌هه‌ڵبژاردن كه‌وابڕیاره‌ له‌حوزه‌یرانى 2011 دا له‌سه‌رتاسه‌رى ولاتدا هه‌ڵبژاردن بكرێت، پێویسته‌ ئه‌ردۆغان هه‌وڵى چاره‌سه‌ركرنى كێشه‌ى كوردبدات پێش هه‌ڵبژاردن، چۆن له‌م ریفراندۆمه‌ى ده‌ستووردا له‌%65 كوردی توركیا ده‌نگیان نه‌دا، كێشه‌ى كورد له‌توركیا كێشه‌یه‌كى نه‌ته‌وه‌ییه‌، به‌لام ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد له‌چوارچێوه‌یه‌كی دیموكراسیدا هه‌نگاوى یه‌كه‌م بێت بۆ كورد شتێكى زۆر باشه‌.

ئاگربه‌ست

پێویسته‌ پارتى كرێكارانى كوردستان كه‌ئێستا ئاگربه‌ستى یه‌كلایه‌نه‌ى راگه‌یاندوه‌ به‌رده‌وامبێت له‌سه‌ر ئه‌و هێمنى و ئاسایشه‌ى كه‌واباڵى به‌سه‌ر دۆزى كێشه‌ى كورد له‌باكوردا كێشاوه‌، هه‌وڵى ئه‌وه‌بدات كه‌ ئه‌م ستراتیژه‌ تازه‌یه‌ى توركیا به‌كاربهێنێت  بۆ به‌ره‌وپێشچوونى مافى ره‌واى گه‌لى كورستان له‌باكورو زمانى گفتوگۆ له‌جێگه‌ى لوله‌ى تفه‌نگه‌كانى به‌كاربهێنێت، هه‌روه‌ها سه‌نگى قورسای حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌م ناوه‌ندانه‌دا زۆر جێگه‌ى بایه‌خه‌ له‌لایه‌ن توركیاوه‌، هه‌وڵدانێكى دیپلۆماسى هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد له‌توركیاو سه‌ردانه‌كانى وه‌زیرى ناوخۆى توركیاو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌و كونسوڵخانه‌كانى توركیا بۆ هه‌رێمى كوردستان گرنگى خۆی هه‌یه‌ له‌نزیككردنه‌وه‌ى پارتى (BDP)به‌سه‌رۆكایه‌تى ئه‌حمه‌د تورك و پارتى دادو گه‌شه‌پێدان (AKP)حكومه‌ته‌كه‌ى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، بۆیه‌ ده‌كرێت حكومه‌تى توركیاش ئه‌و ئاگربڕه‌ى PKK  رایگه‌یاندووه‌ به‌هه‌ند وه‌ربگرێت، ده‌كرێت خوێندنه‌وه‌یه‌كیتر بكات بۆ هه‌ڵوێستى په‌كه‌كه‌، هه‌ڵوێستێكیتر بكات بۆ سیاسه‌تى داهاتووى،  پێویسته‌ توركیا رێگرى بكات له‌هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ى جه‌نگ و زیاتر پڕۆسه‌ى كرانه‌وه‌ى دیموكراسى له‌توركیا گرنگى زیاترى پێبدرێت.

Shafaq Live
Shafaq Live