خانەقین و ئاستی هۆشیاری لە دێرزەماندا
نهجم باجهڵان/ خانەقین شارێکە دەکەوێتە سەر ڕێگای ئاوریشم،.هەرلەدێر زەمانەوە تێکەڵیەکی باشی هەبووە لهگهڵ کلتوری گەلاندا ، خوێنەوارو ئەدیب و نوسەری باشی لێ هەڵکەوتووە سەرەڕای ئەوەی خاوەنی دەیان گەورە پیاوی ئازاو میری میران بووە بۆنمونە وەکوو عوسمان پاشای باجەڵان و مستەفا پاشای باجەڵان هەروها دەیان کەسانی سیاسی و ئەدەبی و ئاینی و بازرگانی گەورەوشی تیایدا هەڵکەوتووە وەکوو مەلا سید حەکیم و موشی حای جولەکەو سەهیۆن یاقاو ڕەشید باجەڵان و حاجی مەلاو دەیانی تر.
لەڕوی ڕۆشنفکریەوە هەمیشە لە ڕیزی پێشەوە بووە، بۆنمونە لەساڵی ١٨٢٠ زاینی عهبدولا خانەقینی كە ناوی تەواوی عهبدوڵا شاباز محمود باجەڵان بووە کتێبی شەڕی خاهەرانی ئیمام علی لە زمانی توکییەوە وەرگێراوەتە سەر زمانی کوردی شێوەی گۆرانی ( ماچۆیی)هەر بەشعر.
نموونە زۆرە باسی بکەم بەڵام تەنها باسی ڕووداوێــك دەکەم کە خۆم ئامادەی بوم: لەساڵی ١٩٧٤ لە ئاوای (باوەپڵاوی) بوین ، لەسەرەتای هاوینی ئەوساڵە شوێنێك هەبوو بەناوی ئیمام زامن کەتاکو ئێستاش هەر ماوە، پیاوانی ئاوای باوەپڵاوی لەسێبەری دادەنیشتن. رۆژێکیان نزیکەی کاتژمێر ١٠ بەیانی ٣ی ئوتۆمیبیل لە پڕێکدا لەلای ئیمام زامن پەیدا بون، لەدوای دابەزینیان هاتن بۆلای پیاوانی ئاوایی ، سڵاویان کردوو چون بۆلای خاڵۆ ئهحمهد حهسن ناسراو بە ئهحمهد شینە و بەزمانی ئنگلیزی پرسیاریان لێ کردوو وەرگێڕ کردی بەعەرەبی، خاڵۆ ئهحمهد بەعەرەبی وڵامیانی داوەو وەرگێڕ وەری گێرا بویان، بەڵام لەکاتی وەرگێراندا خاڵو ئهحمهد توڕەبوو لەوەر گێڕەکەو بەزمانی ئنگلیزی وتی ئەم وەرگێڕە به پێچەوانەی قسەکانی من دەکات. وەگێرە عێراقیەکان زۆریان پێ ناخۆش بوو.
ئەوکاتە باوکی منیش دانیشتبوو جگهرەی لەفی پڕدەکرد وتەمەنی ١١٣ ساڵ بوو کەلوپەلێکی کونی لە بەردابوو، کابرای بیگانەکە بەزمانی ئنگلیزی پرسیاری لە باوکم کرد.
وەرگێڕەکە ویستی وەریبگێڕی بەڵام باوکم وتی کوڕم پێویست بە وەرگێران ناکات، باوکم وڵامیانی دایەوە بەزمانی ئینگلیزی و پاش وەگرتنی وڵامەکەی باوکم ڕۆیشتن،.لەپڕدا کەسێکیان هاتە دواوەو ماچی دەستی باوکمی کرد و وەناوی دانیشتوانی ناوچەیەکی هێنا وتی هەمویان بکەم بە قوربانی پێڵاوەکانت.. ئێمە هیچ تێنەگەیشتین.
دوای چونیان پرسیارمان لە باوکم کرد وتمان چی بو؟ وتی پرسیاریان کرد وەزعتان چۆنە ؟ منیش وتم چون بم ئەوەتا من بەزمانی ئنگلیزی ئەدوێم وەزمانەکانی عەرەبی و فارسی و تورکی و هندی و پۆڵونی بە باشی دەزانم بەڵام منداڵەکانم نەخۆیندەوارن. وەئەوانیش وتیان هەموو شتێك بۆمان ڕوون بوەوە زۆر سوپاس.
لەکۆتاییدا بۆمان ئاشکرا بوو ئەم کەسانە کە هاتبوون ليژنەی زانینی ڕاستیەکانی نەتەویەکگرتووەکان بون بەمەبەستی زانینی بارودۆخی گەلی کورد لە عێراق وەئەوەش کە دەستی باوکمی ماچکرد (عسمت کەتانی) نوێنەری عێراق بوو لە نەتەوەیەکگرتۆکان.