"جه‌نگێك بۆ به‌ها جیهانییه‌كان"
ئامانجی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی بگه‌نێت كه بریتی‌بوو له گه‌یاندنی به‌ها جیهانیه‌كان بۆ عیراقیه‌كان. عیراق له دوای حه‌وت ساڵ له توندوتیژی و قوربانی به‌رده‌وام، توانی بگات به به‌های ئازادی و دیموكراسی، مه‌ترسی به‌رده‌می عیراقیش بریتیه له كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا كه وه‌ڵامی زۆر پرسیار ده‌داته‌وه.
به‌هاكان هی ئێمه‌شن
هۆكاره‌كانی جه‌نگی عیراق، به سه‌رۆكایه‌تی جۆرج بوشی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا و تۆنی بلێری سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، زۆربوون، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هێشتا ده‌توانێت ئیقناع به پێویستی ئه‌و جه‌نگه بكات بریتیه له جه‌نگكردن له پێناوی ئازاد ی و دیموكراسیدا.
تۆنی بلێر له ساڵی 2006 له وتارێكیدا كه له گۆڤاری فۆرین پۆلیسی ئه‌مریكیدا له باره‌ی جه‌نگی عیراق بڵاوكرده‌وه به‌ناوی "جه‌نگێگ له پێناو به‌هه‌كاندا" باس له هۆكاری گرنگی ئه‌و جه‌نگه و به‌ستنی هاوپه‌یمانیه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌كات. بلێر باوه‌ڕی وایه ئه‌م جه‌نگه نابێت ته‌نها له هه‌ندێك هۆكاردا بچووكبكرێته‌وه وه‌ك بوونی چه‌كی كۆكوژ یان نا، به‌ڵكو جه‌نگی عیراق ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی گه‌وره‌ی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانیه‌كانی بوو كه عیراقیه‌كان له زوڵمی سه‌دام ده‌ربهێنێت و پێیان بڵێت چه‌ند دیموكراسی و ئازادی مافی ئێمه‌یه ئه‌وه‌نده‌ش مافی ئێوه‌یه ئه‌ی خه‌ڵكی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. به مانایه‌كی دیكه وتاره‌كه‌ی بلێر پێیوتین كه جه‌نگی عیراق سه‌لماندی كه به‌ها جیهانیه‌كانی وه‌ك ئازادی و دیموكراسی و مافی مرۆڤ ته‌نها به‌های ڕۆژئاوایی نین، به‌ڵكو به‌های گه‌ردوونی و جیهانین.
دوای حه‌وت ساڵ، ده‌بینین عیراقیه‌كان چه‌ندین پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنیان ئه‌نجام دا‌و ڕووبه‌ڕووی تیرۆر بوونه‌وه. عیراقیه‌كان بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان سه‌لماند به‌ڵێ ئه‌و به‌هایانه چه‌نده حه‌قی ئه‌وانه ئه‌وه‌نده‌ش حه‌قی ئێمه‌یه.
نیوكۆن و جه‌نگ
بڕیاری جه‌نگی عیراق، بڕیارێكی ئاسان نه‌بوو. ئه‌م بڕیاره هه‌ڵقوڵاوی یه‌كێك له فیكره سیاسیه‌كانی ئه‌مریكا بوو كه به نیو كۆسه‌رڤاتیڤه‌كان ناسرابوون. ئه‌و قوتابخانه‌یه كه ئیداره‌ی بوشی داپۆشیبوو باوه‌ڕیان وایه كه ئه‌مریكا به به‌كارهێنانی هێز ده‌توانێت دیموكراسی له‌ده‌ره‌وه بچه‌سپێنیـَت و ئاشتی له‌ناوخۆ و جیهان به‌رقه‌راربكات و هه‌روه‌ها ڕێگری بكات له بیره دیكتاتۆریه‌كان و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ.
ئه‌م بیره له‌دوای جه‌نگ كه‌وته به‌رده‌م چه‌ندین ڕه‌خنه، ڕه‌خنه‌كان ئه‌وه‌نده له‌سه‌ر ئیداره‌كردنی جه‌نگه ئه‌وه‌نده له‌سه‌ر په‌رپاكردنه‌كه‌ی نییه. هینری كیسنجه‌ر و فرانچس فۆكۆیاما له‌سه‌ر ئه‌م تێزه ده‌دوێن و پێیانوایه گرنگترین كێشه‌ی نیو كۆنسه‌رڤه‌تیڤه‌كان له جه‌نگی عیراق نه‌خوێندنه‌وه‌یان بوو بۆ پێكهاته‌ی سیاسی نوێی په‌یوه‌ندیه نێوه‌ده‌وڵه‌تیه‌كان. ئه‌وان ده‌ڵێن ئه‌مریكا بیرچوو كه سه‌ده‌ی 21 له سه‌ده‌ی 20 جیاوازه، جاران گه‌ر ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كان ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی بوون ئه‌وا ئێستا چه‌ندین ئه‌كته‌ری ناده‌وڵه‌تی وه‌ك قاعیده و ده‌وڵه‌تی ناو ده‌وڵه‌تی وه‌ك حزبوڵڵا هاتوونه‌ته هاوكێشه‌كانه‌وه. كیسنجه‌ر و فۆكۆیاما باوه‌ڕیان وایه گه‌وه‌رترین كێشه بۆ ئه‌مریكا بریتیه له "ده‌وڵه‌ت شكستخواردووه‌كان" كه به‌ڕای ئه‌وان عیراقی دوای جه‌نگ به‌شێكه له‌و ده‌وڵه‌تانه.
نه‌وت یان تیۆری موئامه‌ره
هێشتا تیۆری موئامه‌ره زاڵه به‌سه‌ر بیروهۆشی خه‌ڵكیدا، هێشتا زۆرێك باوه‌ڕیان وایه كه ئه‌مریكا له‌به‌ر نه‌وت عیراقی داگیركردووه، به‌ڵام ئایا نابێت بیربكه‌ینه‌وه كه ئه‌مریكا چه‌نده پێویستی به نه‌وتی عیراقه؟ ئایا هیچ ده‌وڵه‌تێك ئاماده‌یه دنیایه‌ك قوربانی ماددی و مه‌عنه‌وه‌ی له پێناو نه‌وتدا ببه‌خشێت؟ هه‌رگیز ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه واقیعی نییه و ئه‌مریكا خاوه‌نی ئابوورییه‌كی زۆر به‌هێزتره له‌وه‌ی په‌كی بۆ نه‌وتی عیراق كه‌وتبێت. گه‌ر ڕوونتربین، ئێستا له عیراقدا زۆربه‌ی كۆنتراكته نه‌وتیه‌كان بۆ كۆمپانیاكانی چین و توركیا و ڕوسیا و به‌ریتانیا ده‌رچوون، ئێ باشه گه‌ر مه‌سه‌له نه‌وت بوایه ئه‌مریكا بۆ ڕێ ده‌دات "دوژمنه‌كانی" نه‌وتی وڵاتێك به‌رن كه ئه‌مریكا قوربانیی مێژوویی بۆ داوه؟
كشانه‌وه
به‌رای هه‌ندێك ئه‌وه‌ی ئێستا مه‌ترسی گه‌وره‌یه بۆ داهاتووی عیراق بریتیه له كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له چه‌ند مانگی داهاتووه‌وه، به‌ڵام خۆ هه‌قه بپرسین كه ئایا ئێستا عیراق گه‌یشتووه‌ته ئه‌و قۆناغه‌ی كه پێویستی به‌هێزه‌كانی ئه‌مریكا نه‌بێت؟ هه‌ندێك باوه‌ڕیان وایه كه دیموكراسی له‌م وڵاته ڕه‌گی دانه‌كوتیوه و به‌نده به‌وه‌ی كه چه‌ند سه‌ربازی ئه‌مریكیی له خاكی ئه‌م وڵاته‌دا هه‌یه، چونكه سیاسییه‌كانمان متمانه‌یان به یه‌كتری نییه. هه‌ندێكیش ده‌ڵێن نه‌بوونی ئه‌من و كاری تیرۆریستی به‌نده به بوونی ئه‌و هێزه بێگانانه‌وه. به‌هه‌رحاڵ كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكیمان ده‌داته‌وه له‌وانه ئایا دیموكراسی عیراق ڕووكه‌شه؟ ئایا كێ براوه‌ی ڕاسته‌قینه‌یه ئه‌مریكا و عیراقیه‌كان یان ئێران؟