توركیا و ئیسرائیل به‌ره‌و كوێ؟
ته‌نگژه و ئاڵۆزیانه ده‌گرێت كه هه‌ندێك پێیانوایه چیدی ئه‌و دوو وڵاته ناتوانن وه‌ك جاران به‌رده‌وامی به وابه‌سته‌بوونی پته‌وی نێوانیان بده‌ن.
توركیا وێڕای ئه‌وه‌ی ڕۆڵێكی جیۆستراتیژیی گرنگی له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، وه‌ك هاوبه‌ش و هاوپه‌یمانێكی پێوستی ده‌وڵه‌تی عیبری ئه‌ژمار ده‌كرێت و ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته له ساڵێكدا ده‌گاته 3،5 ملیار دۆلار، ئه‌وه سه‌ره‌ڕای به‌رژه‌وه‌نییه ئابووری و سه‌ربازییه‌كانی دی كه ناكرێت هه‌روا به ئاسانی تێبپه‌ڕێنرێن.
توركیا كه له ساڵی 1949وه دانی به ده‌وڵه‌تی عیبریدا ناوه، بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 1967 ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر داگیركاریی ئیسرائیل بۆ كه‌ناری خۆرئاوا و كه‌رتی غه‌ززه و قودسی خۆرهه‌ڵات ده‌ربڕی و دواتر هه‌ر به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی ته‌لئه‌بیب به‌رامبه‌ر به فه‌له‌ستینییه‌كان چه‌ندین جار به‌رپرسانی توركیا هه‌ڵوێستی دژیان به‌رامبه‌ر به ئیسرائیل گرتۆته‌به‌ر.
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته له‌دوای هه‌ڵوێستی توركیا به‌رامبه‌ر به په‌لاماره‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه كه له‌لایه‌ن ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانه‌وه به "خه‌نجه‌ر وه‌شاندن له پشته‌وه" وه‌سفكرا و به خۆدزینه‌وه له پرۆسه‌ی ئاشتی لێكدانه‌وه‌ی بۆكرا، ئاڵوزییه‌كی نائاسایی به‌خۆوه‌بینی و بانگكردنی باڵیۆزی توركیاش له ته‌لئه‌بیب له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی زنجیره درامای "دۆڵی گورگه‌كان" له‌لایه‌ن وه‌زیری دره‌وه‌ی ئیسرائیل، هێنده‌ی تر به‌ڕواڵه‌ت، گومانی له‌سه‌ر پته‌ویی و به‌هێزیی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته دروستكرد.
ئه‌نقه‌ره بۆ پوكاندنه‌وه‌ی یاخیبوونی چه‌كداری "پارتی كرێكارانی كوردستان"، پێویستیه‌كی زۆری به ئیسرائیل هه‌یه و بازرگانه جوله‌كه‌كانی توركیاش نوخبه‌ی سه‌ره‌كی بازرگانانی ئه‌و وڵاته پێكده‌هێنن و كه‌رتی گه‌شتوگوزاریی ئه‌و وڵاته‌ش له‌ڕێی سه‌ردانی ساڵانه‌ی گه‌شتیارانی ئیسرائیلیه‌وه، سود و قازانجێكی زۆری پێده‌گات، ئه‌وه وێڕای هه‌ماهه‌نگییه ته‌كنه‌لۆجی و ئه‌منییه‌كانی نێوانیان.
له به‌رامبه‌ردا ته‌لئه‌بیب هه‌ست به‌وه ده‌كات كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره به‌رژه‌وه‌ندی ژیارین و پۆزشهێنانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیلیش بۆ باڵێوێزی توركیا، دیسانه‌وه ئه‌و بۆچونه پشتڕاست ده‌كاته‌وه كه ڕه‌نگه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته له مه‌ودایه‌كی دووردا هه‌ندێك لاوازیی به‌خۆوه ببینێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆ له‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییانه دروست ناكات، به‌تایبه‌ت كه گرێبه‌ستی سه‌ربازی و بازرگانی گرنگ له‌نێوانیاندا هه‌یه.
بۆیه شیاوه بڵێین، ته‌نگژه‌كانی ئه‌مدواییه نێوان توركیا و ئیسرائیل، پێناچێت كاریگه‌ریی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی و به‌رژه‌وه‌ندیی ئاڵۆز و وابه‌سته‌بوونی نێوان ئه‌و دوو وڵاته هه‌بێت و چاره‌نوسی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی پێبگاته بنه‌به‌ست.