بۆ گرفت دەخرێتە پێش سەرژمێریی گشتی؟
شاراوەكان بەدیار دەخات، بۆیە خەڵكانێكی داخ لەدڵ لەدژی ئەو هەنگاوە دەوەستن و گرفتی جۆراو جۆری دەخەنە بەردەم، كۆنە بەعسیەكان كە لەسەردەمی دەسەڵاتی خۆیان هەموو شتەكانیان بەچەواشە و بەپێی بەرژەوەندی تەسكی بەعسیەكان نیشان دەدا، هەروەكو عەلی حەسەن مەجید گوتبووی كێ عەرەبی بزانێت بەعەرەب ناونووسی بكەن، ئەوەش پێچەوانەی راستیەكانە چونكە زۆرینەی كوردی باشووری كوردستان لەژێر دەسەڵاتی داگیركەرانی بەعس عەرەبیان بەباشی دەزانی و خوێندنیان بەو زمانە بوو. و ئەوانەی خۆیان بەكورد نووسیبا ستەمیان لێدەكرا، هەروەكو برایانی كوردی شەبەك كە لەسەردەمی بەعسیەكان خۆیان بەكورد ناونووس كرد، هەموو ئەوانە ئاوارەو دەربەدەری ئۆردوگا زۆرەملێیەكانی حەریرو بەستۆرەو ..تاد كران. ماڵ و موڵكیشیان زەوتكرا، بۆیە خەڵكانێكی زۆری كورد ناچاربوون لەترسی گیان و ماڵیان خۆیان بەعەرەب ناونووس بكەن، مەبەستی رژێمیش ئەوە بوو كە كورد لەناو نەتەوەی عەرەب بتاوێنێتەوەو عێراق ببێتە وڵاتێكی عەرەبی بەڵام كوردانی ئێزدی و شەبەك لەدەڤەرە كێشە لەسەرەكان خۆیان ئامادەكردووە كورد بوونی خۆیان لەو سەرژمێرییە بسەلمێنن، ئێستاش ئەوانەی دژی سەرژمێرین بەهەمان چاوێلكە سەیری عێراق دەكەن و ووشەی فیدراڵی بەكارناهێنن و خۆیان لەهەموو نەتەوەكانی دیكەی عێراق بەگەورەتر دەزانن و واهەست دەكەن لەعێراق هیچ گۆڕانكاریەك نەكراوەو هێشتا مەلیك لەسەر تەختی خۆی دانیشتووە. چونكە ئەوان باش دەزانن بەئەنجامدانی سەرژمێری راستەقینە ژمارەی راستی هەموو نەتەوەكانی دانیشتووی عێراق بەدیار دەكەوێ و ئەو گوتارەیان پوچەڵدەبێتەوە كە دەیانگووت ژمارەی كورد لەمووسڵ %3 و لەهەڵبژاردنەكان بەدیار كەوت ژمارەی كورد زیاتر لە %30 و لەسەرژمێریش ئەو ژمارەیە زیاد دەكات و كەم ناكاتەوە. چونكە سەرژمێرییەك دەبێت حكومەتی عێراقی فیدرال پێی هەڵدەستێت كە هەمووان لەو حكومەتەدا هاوبەشن و ئەگەر ماوەیەك ئەو سەرژمێریە دواش بخرێت لەكۆتاییدا هەر دەبێت ئەنجام بدرێت و وەكو دیارە كوردو حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لەسەر ژمێری گشتی دەكەن چونكە لەنیشاندانی راستیەكان باكیان نیەو هەمووان دەبێت بەمافی راستەقینەی خۆیان رازیبن و نابێت لەعێراقی دیموكراسی و فیدراڵ هیچ نەتەوەو مرۆڤێك مافەكانی پشگوێ بخرێت چونكە گۆڕینی دیكتاتۆریەت بۆ ئەوە بووە كە هەمووان بەمافی خۆیان بگەن و لەئەرك و مافدا بێ بەش نەكرێن و مافی بەشداری لەسیاسەت و ئازادی رادەربڕینیان هەبێت كە بچوكترین مافی هەرمرۆڤێكە. و ئەو رۆژە بەسەرچوو تاقمێكی تایبەت بەتاقی تەنیا دەسەڵاتی هەموو عێراقی بەدەستەوەبێت و بەئارەزووی خۆی بێ لێپرسینەوە هەموو تاوانێك ئەنجام بدات و خۆی لەسەرووی هەموو یاساو بەها مرۆڤایەتیەكان بزانێت، ئەوەش قەبووڵ ناكرێت و مامۆستایانی كورد لەدەڤەرە كێشە لەسەرەكان كە خەڵكی پارێزگای مووسڵن لە بەشدارییان لەئەنجامدانی سەرژمێری بێبەشبكرێن چونكە ئەوانیش خەڵكی مووسڵ و عێراقن و دڵسۆزی ئەوخاكەن، كە بۆ ئازادی عێراق قوربانی زۆریانداوەو زۆریان تا ئێستاش لەئاوارەیی ژیان بەسەر دەبەن لەترسی تیرۆریستان و چاوەڕوانی ئەوە دەكەن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و موڵكی خۆیان.