بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت مافی راسپاردن یان...؟
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه به‌كۆكردنه‌وه‌ی 91 كورسی به‌دوای ئه‌ویشدا لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌كۆكردنه‌وه‌ی 89 كورسی و لیستی ئیئتیلافی نیشتمانی 70 كورسی به‌دوای ئه‌ودا فراكسیۆنی لیسته كوردستانییه‌كان... هتد.
دیاره له‌عیراق سه‌ره‌ڕای كێشه‌كانی نێوان پێكهاته جۆراوجۆره‌كانی، مه‌سه‌له‌یه‌كی تریش هاته‌ئاراوه له‌مه‌ڕ ته‌فسیركردنی فراكسیۆنی زۆرینه. هه‌رچه‌نده دادگای بالا رای خۆی له‌سه‌ر ئه‌م پرسه خسته‌ڕوو كهفراكسیۆنی زۆرینه واته ئه‌و فراكسیۆنه‌ی كه‌زۆرینه‌ی كورسی ده‌بێت له‌ئه‌نجومه‌ن نه‌ك ئه‌و لیسته‌ی زۆرینه‌ی كورسی لهههڵبژارنهكه به‌ده‌ستهێناوه، به‌لام ئه‌و رایه‌ی دادگا له‌لایه‌ن فراكسیۆنی عیراقیه‌وه كه‌وته به‌ر ره‌خنه‌و ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانی لیستی عیراقیه‌وه سه‌ركۆنه‌كرا، به‌وه‌ی به‌فه‌رمی داوا له‌دادگا نه‌كراوه بۆ ئه‌م پرسه.
له‌ده‌ستووردا له‌ماده‌ی ( 76)دا ئاوا ئه‌م پرسه رێكدهخراوه:
یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆمار كاندیدی ئه‌و فراكسیۆنه په‌رله‌مانیه‌ی زۆرترین ئه‌ندامی هه‌یه راده‌سپێرێت بۆ پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ماوه‌ی پازده رۆژ له‌ڕۆژی هه‌ڵبژاردنی به‌سه‌رۆك كۆمار.
دووه‌م: سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو ناوی وه‌زیره‌كان دیاریده‌كات له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا به‌مه‌رجێك له‌سی رۆژ تێپه‌ڕ نه‌كات له‌رۆژی راسپاردنیه‌وه.
سێیه‌م: ئه‌گه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو نه‌یتوانی له‌و ماوه دیاریكراوه‌ی له‌به‌ندی دووه‌می ئه‌م ماده‌یه‌دا ئاماژه‌ی پێكراوه حكومه‌ت پێكبهێنێت، ئه‌وا سه‌رۆك كۆمار كهسێكیتر راده‌سپێرێت بۆ پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ماوه‌ی پازده رۆژدا.
چواره‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی راسپێردراو ناوی وه‌زیره‌كان و به‌رنامه‌ی حكومه‌ت ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران. پاش ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌زۆرینه‌ی ره‌ها ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر یه‌كه به‌یه‌كه‌ی وه‌زیره‌كان و به‌رنامه‌ی حكومه‌ت، ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه متمانه دراوه‌ته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
پێنجه‌م: ئه‌گه‌ر متمانه نه‌درا به‌حكومه‌ت، ئه‌وا له‌ماوه‌ی پازده رۆژدا سه‌رۆك كۆمار كهسێكیتر راده‌سپێرێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت.
وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستووردا هاتووه سه‌رۆك كۆمار كاندیدی ئه‌و فراكسیۆنه راده‌سپێرێت كه‌زۆرترین ئه‌ندامی هه‌یه له‌ئه‌نجومه‌ن، هه‌رچه‌نده ئه‌م بڕگه‌یه زۆر روونه، واته ئه‌گه‌ر فراكسیۆنێك له‌ناو ئه‌نجومه‌ن پێكبێت، ئه‌وا مافی راسپاردنی ده‌بێت، واته ته‌حالوفی نیشتمانی نێوان (ده‌وڵه‌تی یاسا‌و لیستی نیشتمانی) هه‌ر چه‌نده ئه‌م فركسیۆنه تازه‌یه زۆر تۆكمه نییه، چونكه تاوه‌كو ئێستا له‌كۆمه‌ڵێك خاڵی بنه‌ڕه‌تیدا ناكۆكن، به‌لام گریمان ئه‌م بۆچوونه هه‌ڵه بوو كه‌ڕای زۆربه‌ی یاساناس و چاودێرانه به‌دادگای بالای فیدراڵیشه‌وه. واته ئه‌گه‌ر رایه‌كه‌ی لیستی عیراقیه كهپێداگری له‌سه‌ر ده‌كات راست بێت كه‌بێگومان له‌وه‌ش خه‌ڵكانێكی زۆر پشتگیریی ده‌كه‌ن. كه‌هه‌ندێكجار باس له‌وه ده‌كرێت سه‌رۆك تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆمار پێیباشه ئه‌و ده‌رفه‌ته به‌فراكسیۆنی عیراقیه بدرێت.
با ئێمه له‌م كێشه‌یه خۆمان دهربازبكهین كه‌هۆكاری سه‌ره‌كی سیاسییه نه‌ك یاسایی، چونكه ئه‌گه‌ر یاسایی ء ده‌ستووری بێت، ئه‌وا به‌ڕێوشوێنی یاسایی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت كه‌بۆی دیاریكراوه، باشه وه‌ك ئاماژه‌مان پێدا له‌پێشه‌وه گریمان فراكسیۆنی عیراقیه مافی زۆرینه‌ی پێدرا، ئایا ئه‌و كاته مافی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌ره‌ك وه‌زیرانی وه‌رده‌گرێت یاخود ته‌نها مافی راسپاردن؟
لیستی عیراقیه خاوه‌نی 91 كورسیه واته كه‌متر له‌یه‌ك له‌سه‌ر سآ3/1 به‌پێی ده‌ستووریش بۆ متمانه وه‌رگرتن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێویستی به‌زۆرینه‌ی ره‌های ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن هه‌یه له‌كۆی 325 ئه‌ندام كه‌ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه، كه‌واته به‌بآ ده‌نگی یه‌كێك له‌و دوو لیسته‌ی شیعه‌كانی هاوپه‌یمانی نیشتمانی یان راستر ده‌وڵه‌تی یاسا یان لیستی ئیئتیلافی نیشتیمانی مه‌حاڵه متمانه وه‌رگرتن.
واته له‌هه‌ر حاڵه‌تێكدا 91 كورسیه‌كه‌ی عیراقیه ته‌نها مافی ئه‌وه‌ی پێده‌به‌خشێت كهڕاسپێردرێت، نه‌ك وه‌رگرتنی پۆستی سه‌ره‌ك وه‌زیران، چونكه پێویستی به‌ده‌نگی زیاتره، واته رێژه‌ی یاسایی وه‌ك له ماده‌و برگه‌كانی ده‌ستووردا هاتووه.