ئاینده‌یه‌كی باش له ئامێزی په‌چه‌ی شه‌رمدا
عه‌لی حسێن فه‌یلی/ له كاتێكدا هیچ رێگایه‌ك بۆ ده‌رباز بوون له دۆخی ئێستای ئه‌م وڵاته ده‌سته‌به‌ر نه‌كراوه، ساڵ كۆتایی هات و له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌ی میلله‌ت هاریكاری یهكترنين ، ته‌نیا خێرخوازيی ده‌ره‌كی به‌سه‌نده نییه گشت كێشه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا چاره‌سه‌ر بكات.
كارنامه‌ی عيراق بۆ ساڵی 2020 خاڵی لاواز‌و تراژدیكی گه‌لێك زۆربوو و وه‌ها بچێته پێش له ساڵی داهاتوودا مه‌ترسییه‌كی مه‌زن هه‌ره‌شه له‌م وڵاته ده‌كات چونكو چاره‌سه‌ری گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی و بێهیوایی ، هه‌ڵاتن له به‌رپرسیاریه‌تی نییه و پێویستی به زۆر شتی دیكه هه‌یه.
ئه‌و ئازادییه‌ی بنیاتنه‌ری مێژووه، گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ رابردوو مه‌حاڵ كردووه ! هه‌رچه‌ند هه‌ندێك جار رێگه‌ی روو له ئاینده دژواره و پاشه‌كشێ ئاسان دێته به‌رچاو به‌ڵام ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه به رواڵه‌ت ئاسانه له عیراقدا مه‌حاڵه و هیچ رێكار‌و بڕیارێك بۆ درێژه‌دان به ته‌مه‌نی قۆناغێكی مێژوویی به‌سه‌رچوو كاریگه‌ری ئیجابی نابێ .
له‌م كۆتاییه‌ی ساڵی 2020 ئه‌گه‌ر كه‌سێك بخوازێ سه‌باره‌ت به مێژووی سه‌د ساڵی دوایی عیراق و دۆخه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌ی زانيارى دروست به‌ده‌ست بهێنێ و له فه‌لسه‌فه‌ی بیر‌و ئه‌ندێشه‌و سیاسه‌ت و ململانێی ناوخۆیی و ریشه‌ی قه‌یرانه دوانههاتووهكانی به‌ئاگا بێ، پشتبه‌ستوو به سهرچاوهكۆنهكان حه‌یران ده‌بێ و به دروستی نازانێ ده‌بێ روو له كوێ بكات و چ كتێب و سه‌رچاوه‌یه‌ك بخوێنێته‌وه.
به‌رنامه رێژی بۆ ئایندهی وڵاتێكی فره نه‌ته‌وه‌و ئایین و ئایینزا ئاسان نییه. ئه‌میان به‌رنامه رێژی كۆمه‌ڵایه‌تیش ده‌خوازێ كه له‌ته‌ك گیان و ژیانی مه‌ردم و ئیمكانه مێژووییه‌كان بگونجێ. دیاره له گشت سه‌رده‌مێكدا ئه‌و سیاسه‌تانه به ژیرانه‌و عاقلانه ناوبراوه كه پێگه‌و هێزیان به حكومه‌ت به‌خشیوه و یه‌كیه‌تی و هاوبهستگییان له نێوان چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه به‌دیهێناوه و هه‌لومه‌رجی ژیانیان باشتركردووه.
پاش ئه‌و گشته ساڵه وه‌ختیه‌تی له سه‌فه‌ری سه‌وداو خه‌یاڵی خۆش و ئاسووده رزگار بین و رێگه‌ی سیاسه‌ت به تێبینی و ناسینی دۆخی جیهان و بارودۆخی ناوخۆی عيراق پێوشوێن بگرین.
سیاسه‌ت قسه‌یه‌كی نوێ نییه. رێگاكانی ده‌رچوون له‌و زیندانه مێژوویی و سیاسیه‌ی كه ته‌ژییه له قه‌یران ده‌بێ گونجاو له‌ته‌ك هه‌لومه‌رج و ئیمكاناتی به‌رده‌ست بێ. راسته كارنامه‌ی هه‌ر حكومه‌تێك وێنای تێگه‌یشتنیه‌تی له سه‌رده‌می خۆی ، لێ ئه‌گه‌ر له روانگه‌ی سیاسی و ئه‌خلاقی له پشتیوانی مه‌ردم بێ به‌ش بوو ، ده‌بێته حكومه‌تێكی سست و لاواز كه گوفتار و بڕیار‌و كرداره‌كانی فره‌تر بۆ پڕ كردنه‌وه‌ی زه‌مه‌نی خاڵیه نه هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و ئاسایی كردنه‌وه‌ی ژیان.
چه‌ند ده‌یه پێش ئێستا ، سه‌دام به جه‌نگ و داگیركردنی كوه‌یت نه‌يتوانی میلله‌تی عیراق به‌خته‌وه‌ر بكات! به كۆمه‌ڵكوژی نه‌یارو سه‌ركووتی میلله‌ت نه‌یتوانی عیراقیه‌كان بگه‌ێنێته كه‌ناری ئارام. تا دونیا له حه‌قیقه‌تی كێشه‌كانی ئه‌م وڵاته تێنه‌گات و راو پێشنیار‌و داخوازى سێ كوچكه‌ی خاوه‌نی كێشه‌كان ( سوننه + شیعه‌ی عه‌رب و كورد ) نه‌بیستێ و نه‌زانێ چی رووی داوه‌و چی روو ئه‌دات ، له ساڵی ئاینده‌ش پێشبینی دۆخێكی باشتر بۆ عیراق ناكرێ چونكو توند‌و تیژی و گه‌نده‌ڵی په‌چه‌ی شه‌رمی لاداوه.