ئۆبامای ئه‌مریكا... عیراقی بوش

ئۆبامای ئه‌مریكا... عیراقی بوش
2010-08-30T18:44:39+00:00

له‌ وڵاته‌كه‌دا ده‌مێنێته‌وه‌، ته‌نها نزیكه‌ی 50 هه‌زار سه‌رباز له‌ خۆده‌گرێت‌و ئه‌ركه‌كانیشی ڕاهێنانی هێزه‌كانی عیراق‌و "ته‌ده‌خولی" خێرا ده‌بن. هه‌روه‌ها ڕاوێژپێكردن، به‌ڵام كۆمپانیا ئه‌منییه‌كانی ئه‌مریكا هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بن له‌ وڵاته‌كه‌داو، ئاسایشی كۆمه‌ڵێ داموده‌زگای گرنگی ئه‌مریكی‌و عیراقی له‌لایه‌ن ئه‌و كۆمپانیایانه‌وه‌ ده‌پارێزرێن.

كه‌ناڵه‌كانی میدیای ئه‌مریكا‌و ئه‌وروپا ئه‌م ڕووداوه‌یان له‌ ڕووه‌ كۆمه‌ڵاتییه‌كه‌یه‌وه‌ قۆسته‌وه‌و چاویان له‌سه‌ر خێزان‌و ژیانی ڕۆژانه‌ی سه‌ربازه‌ گه‌ڕاوه‌كان بوو. یه‌كێك له‌و ڕۆژنامانه‌ی له‌ ڕووه‌ عیراقییه‌كه‌وه‌ ڕۆماڵی ڕووداوه‌كه‌ی كرد (لۆدۆڤوار)ی كه‌نه‌دی بوو، كه‌ پێی وابوو ئه‌مریكییه‌كان عیراق به‌بارێكی قورسه‌وه‌ به‌جێدێڵن. ناوه‌نده‌كانی میدیاو سیاسی دونیای عه‌ره‌ب، جگه‌ له‌ كه‌مینه‌یه‌كی به‌رچاو نه‌بێت، ڕووداوه‌كه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی توندڕه‌وه‌كان له‌ عیراقی دوای بڕیاره‌كه‌ی ئۆباما كه‌ ده‌توانین ناوی لێ بنێین (ئۆبامای ئه‌مریكا له‌ عیراقه‌وه‌) وه‌ك غه‌نیمه‌یه‌ك ته‌ماشا ده‌كه‌ن. به‌ڵام پرسیاری ئه‌م ساته‌ی وڵاتی "عه‌لی بابا"كان، وه‌ك له‌ كولتووری خۆرئاوادا ده‌ناسرێت، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌مریكا كێ‌ له‌ مه‌ترسییه‌كان تێده‌گات؟ كێ‌ بۆ ئه‌مریكا كاری كرد‌و كێ‌ عیراقی برده‌وه‌؟ به‌شێك له‌ پاڵه‌وانه‌كانی شه‌ڕه‌ سه‌خته‌ مه‌زهه‌بییه‌كانی نێوان شیعه‌و سوننه‌ی ساڵانی 2006‌و 2007. هه‌روه‌ها ژینگه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسییه‌ پشتیوانییه‌كانی عه‌ره‌ب‌و وڵاته‌كانی دراوسێی بۆ هه‌مان ئه‌و شه‌ڕانه‌، وه‌ك دیارییه‌ك ته‌ماشای باراك حسێن ئۆبامای به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك موسڵمان ده‌كه‌ن، پرسیاری عیراقی براوه‌ ناكه‌ن.

له‌و لاشه‌وه‌، واته‌ ئه‌وروپاو ئه‌مریكا ته‌ماشای دیوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی بڕیاری كشانه‌وه‌كه‌ ده‌كه‌ن‌و گۆشه‌كانی ڕووانینیان به‌ره‌و ئه‌فغانستان ئاراسته‌ ده‌كه‌ن. به‌كورتییه‌كه‌ی، ئۆباما له‌ عیراقه‌وه‌ جورعه‌یه‌كی زیاتری ئه‌مریكاندنی به‌سه‌ر سیاسه‌تی "ده‌وڵه‌ته‌ گه‌وره‌كه‌"دا ده‌كات، به‌ڵام ئه‌مریكاندنێكی جیا له‌وه‌ی جۆرج بوش‌و هه‌ڵگری بۆچوونێكی ئه‌مریكی‌و ئه‌وروپی كه‌ چه‌په‌كان‌و ڕاستڕه‌وه‌كان تیایدا یه‌ك ده‌گرنه‌وه‌و پێیانوایه‌ كه‌ ده‌بێ‌ وڵاتانی وه‌ك عیراق‌و ئه‌فغانستان بۆ ده‌مارگیره‌كان به‌جێبهێڵرێت. چه‌په‌كان پێیانوایه‌ گرفته‌كان له‌و وڵاتانه‌دا هه‌مووی بۆ ئیمپریالیزم ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ڕاسته‌كانیش پێیانوایه‌ ده‌مارگیری كولتووری میلله‌تانی ئه‌و وڵاتانه‌یه‌و لێیان گه‌ڕێن با وه‌ك ده‌یانه‌وێ‌و بژین‌و یه‌كتری بكووژن. به‌شێكی زۆری عه‌ره‌به‌كانیش پردی نێوان ئه‌م دوو بۆچوونه‌ن.

ئێستاش كه‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كشێنه‌وه‌و عیراق به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی 2006‌و 2007دا جۆرێك له‌ سه‌قامگیری ئه‌منی پێوه‌ دیاره‌، عیراقییه‌كانیش پێیانوایه‌ توانای به‌ڕێوه‌بردنی وڵاته‌كه‌یان هه‌یه‌، كاتی پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ڕایه‌ك هه‌یه‌ كه‌ دروستكه‌ره‌كه‌ی كۆنسێرڤاتێره‌كانی ئه‌مریكان. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م عیراقه‌ی ئێستا ئه‌گه‌ر دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌رگه‌ی گرت‌و پرۆسه‌ سیاسییه‌كه‌ تیایدا به‌رده‌وامبوو، ئه‌وا ده‌بێته‌ عیراقی بوش، چونكه‌ بڕیارێكی ئه‌و له‌ پشتیشیه‌وه‌ كۆمارییه‌كان خوێنڕشتنه‌كانی ئه‌و دوو ساڵه‌ی ڕاگرت‌و وڵاته‌كه‌ی له‌ خولانه‌وه‌ له‌ناو زه‌لكاوی تاییفیدا ڕزگار كرد.

 

Shafaq Live
Shafaq Live