ئه‌مریكاو ڕوسیا له‌دژایه‌تیه‌وه‌ بۆ دۆستایه‌تی

ئه‌مریكاو ڕوسیا له‌دژایه‌تیه‌وه‌ بۆ دۆستایه‌تی
2010-04-25T08:25:25+00:00

متمانه‌یدا بوو، ئیداره‌ی‌ كۆشكی‌ سپی‌‌و سه‌رۆك بوش به‌گومانه‌وه‌ له‌ڕوسیایان ده‌ڕوانی‌‌و هیچ جۆره‌ كه‌ناڵێكی‌ گفتوگۆو لێكنزیكبوونه‌وه‌ی‌ ڕاسته‌وخۆ له‌نێوانیاندا نه‌بوو، به‌هاتنی‌ باراك ئۆباما بۆ كۆشكی‌ سپی‌، هه‌وڵی‌ ئاشتكردنه‌وه‌ی‌ نه‌یارانی‌ ئه‌مریكای‌ كرده‌ ئه‌وله‌ویه‌ت، له‌نێو ئه‌و وڵاته‌ نه‌یارانه‌شدا ڕوسیابوو، به‌و پێیه‌ی‌ مۆسكۆ ده‌ستپێكی‌ چاره‌سه‌ری‌ كۆمه‌ڵێك پرسی‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌و سه‌ره‌داوێكی‌ گرنگه‌ بۆ پته‌وكردنی‌ ڕایه‌ڵه‌ی‌ سیاسه‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا، پته‌وبوونی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ واشنتۆن‌و مۆسكۆ به‌هه‌ندێك قوربانیدانی‌ ئه‌مریكاوه‌ دێته‌ ئاكام، له‌نێو لیستی‌ ئه‌و سازشكردنه‌شدا چاوپۆشیكردنه‌ له‌هه‌ندێك سیاسه‌تی‌ ستراتیژی‌ هه‌ژموون له‌كۆماره‌كانی‌ یه‌كێتی‌ سۆڤیه‌تی‌ پێشوو، وه‌ك جۆرجیاو ئه‌بخازیا‌و ئۆسیتیای‌ باشوور.

 

باراك ئۆباما خوازیاره‌ لاپه‌ڕه‌یه‌كی‌ تازه‌ له‌گه‌ڵ مۆسكۆدا بكاته‌وه‌و په‌یوه‌ندی‌‌و هاریكاری‌ دووقۆڵی‌ نێوانیان بكاته‌ مایه‌ی‌ به‌رقه‌راری‌ ئاسایشی‌ نیشتمانی‌، دوو هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ریش سه‌ره‌تای‌ قۆناغێكی‌ تازه‌ی‌ نێوان ئه‌م دوو زلهێزه‌بوو، هه‌ردوو سه‌رۆك ئۆباما‌و میدڤیدیڤ له‌سه‌ر ته‌خته‌یه‌كی‌ ڕه‌ق‌و وه‌ك دوو خوێندكاری‌ هاوپۆل به‌به‌رچاوی‌ میدیاكانی‌ جیهان له‌كۆشكی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌‌و له‌پراغی‌ پایته‌خت ڕێكه‌وتننامه‌ی‌ ستارتیان تازه‌كرده‌وه‌، ئه‌م دوو سه‌رۆكه‌ واژوویان له‌سه‌ر ڕێكه‌وتنێك كرد، بۆ مه‌به‌ستی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ كڵاوه‌ ئه‌تۆمیه‌كانیان بۆ (1550) كڵاوه‌ له‌ماوه‌ی‌ حه‌وت ساڵی‌ داهاتوودا، ئه‌م پرۆژه‌و ڕێكه‌وتننامه‌یه‌ پێویستی‌ به‌ده‌نگی‌ (67) سیناتۆری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پیرانی‌ ئه‌مریكا هه‌یه‌، واته‌ ئۆباما پێویسته‌ دڵی‌ (67) سیناتۆر له‌كۆی‌ (100) سیناتۆره‌كه‌ به‌لای‌ ڕێكه‌وتنه‌كه‌دا ڕابكێشێت.

 

ئۆباما خوازیاره‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌‌و ڕوسیا به‌رفراوانتر بكات‌و لایه‌نی‌ گرنگتر بگرێته‌وه‌، ڕێكه‌وتننامه‌ی‌ ستارتی‌ تازه‌ ئه‌و كڵاوه‌ ئه‌تۆمیانه‌ ناگرێته‌وه‌ كه‌ مه‌ودوا كورت‌و له‌ژێر زه‌ویدا هه‌ڵگیراون، ڕه‌نگه‌ ڕوسیا هه‌روا به‌ئاسانی‌ ده‌ستبه‌رداری‌ خواست‌و به‌رنامه‌ ستراتیژییه‌كانی‌ نه‌بێت‌و ده‌ستبه‌رداری‌ هاوكاری‌ ئه‌تۆمی‌ نابێت له‌گه‌ڵ ئێران‌و كۆریا، ته‌نها له‌حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا ده‌ستبه‌رداری‌ پرۆژه‌ی‌ سیستمی‌ دژه‌ مووشه‌كی‌ خۆی‌ بێت كه‌ تیایدا (200) مووشه‌كی‌ كورت مه‌ودای‌ به‌ڕه‌زامه‌ندی‌ هاوپه‌یمانی‌ باكوری‌ ئه‌تڵه‌سی‌ (ناتۆ) له‌پێنج وڵاتی‌ ئه‌وروپادا بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، گه‌ر ئه‌مریكا ئه‌و سازشه‌ نه‌كات ڕوسیا وه‌ك كاردانه‌وه‌ ده‌ به‌رامبه‌ری‌ ژماره‌ی‌ مووشه‌كانه‌ مووشه‌كه‌كانی‌ خۆی‌ له‌كۆماره‌كانی‌ پێشووی‌ یه‌كێتی‌ سۆڤیه‌ت جێگیرده‌كات، مێژووی‌ ئه‌و مووشه‌كانه‌ی‌ ئه‌مریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می‌ جه‌نگی‌ ساردی‌ نێوانیان‌و له‌ئێستاشدا وڵاتانی‌ ئه‌وروپا خوازیارن له‌ڕێگه‌ی‌ دانوستانه‌وه‌ ئه‌مریكا قایل بكه‌ن مووشه‌كه‌كانی‌ بكشێنێته‌وه‌ .

 

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌شه‌وه‌ ئه‌م ڕێكه‌وتنه‌ تازه‌یه‌ ڕێگه‌ خۆشكه‌ره‌ بۆهاوكاری‌‌و په‌یوه‌ندی‌ دووقۆڵی‌ پته‌وتر له‌نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا، به‌تایبه‌ت له‌بواری‌ گه‌یاندنی‌ هاوكاری‌‌و لۆجستی‌ سه‌ربازی‌ ئه‌مریكا بۆ ئه‌فغانستان، به‌تێپه‌ڕبوونی‌ (130) فڕۆكه‌ی‌ بارهه‌ڵگری‌ سه‌ربازی‌ ئه‌مریكا به‌نێو ئاسمان‌و خاكی‌ ڕوسیادا بۆ گه‌یاندنی‌ هاریكاری‌ سه‌ربازی‌ بۆ هێزه‌كانی‌ ناتۆ، ئه‌م هه‌نگاوه‌ به‌ده‌سپێك هه‌ژمارده‌كرێت له‌مێژووی‌ كۆن‌و تازه‌ی‌ ئه‌و دوو وڵاته‌دا.

 

بوارێكی‌ تری‌ هاریكاری‌ كه‌ به‌لای‌ ئه‌مریكیه‌كانه‌وه‌ زۆر گرنگه‌ قه‌یرانی‌ ئه‌تۆمی‌ ئێران‌و كۆریایه‌، میدڤیدیڤ‌و ئۆباما ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر سه‌پاندنی‌ سزای‌ توندتر به‌سه‌ر ئێراندا، مۆسكۆ له‌دوای‌ ئاشكرابوونی‌ وێستگه‌ی‌ نهێنی‌ پیتاندنی‌ یۆرانیۆمی‌ ئێرانی‌ له‌نزیك شاری‌ قوم، نیگه‌رانیه‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌هه‌مبه‌ر به‌رنامه‌كه‌ی‌ ئێران زیادیكردو مۆسكۆ خوازیاره‌ سنورێك بۆ سه‌ركێشیه‌كانی‌ ئێران دابنرێت.

 

وێڕای‌ ئه‌و لایه‌نه‌ ئومێدبه‌خش‌و گه‌شبینانه‌، تا ئێستا چه‌ند له‌مپه‌رێك له‌به‌رده‌م ڕێكه‌وتنی‌ یه‌كجاری‌ ئه‌مریكا‌و ڕوسیادا ماون، وه‌ك سیستمی‌ دژه‌ مووشه‌كی‌ ئه‌مریكا له‌ئه‌وروپای‌ خۆرهه‌ڵات‌و هه‌ژموونی‌ ئه‌مریكی‌ به‌سه‌ر وڵاتانی‌ پێشوی‌ یه‌كێتی‌ سۆڤیه‌ت، له‌سه‌روو هه‌موشیانه‌وه‌ ئۆكرانیاو جۆرجیا، بۆیه‌ پێویسته‌ ئۆباما هاوسه‌نگی‌ له‌نێوان پاوانخوازی‌‌و هه‌ژموونی‌ وڵاته‌كه‌ی‌‌و گه‌یشتن به‌ڕێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ڕوسیادا ڕابگرێت.

 

نووسینی‌: ئاماندا پاوڵ

Shafaq Live
Shafaq Live