ئه‌ردۆغان و پرسی‌ پێناسه‌كردنی‌ تیرۆر

ئه‌ردۆغان و پرسی‌ پێناسه‌كردنی‌ تیرۆر
2010-09-26T20:51:19+00:00

هه‌یه‌، به‌وردبوونه‌وه‌ش لێی‌ هۆكاری‌ سه‌ره‌كی‌ بۆ جیاوازی‌ له‌و ده‌ستنیشانكردن و پێناساندنانه‌دا په‌یوه‌ندی‌ به‌ خه‌لفیه‌تێكی‌ ئایینی‌-ئایدۆلۆژیی ناته‌ندروسته‌وه‌ هه‌یه‌. ئه‌مه‌ چۆن و وێنه‌كه‌ی‌ له‌كوێدا ده‌بینین؟

بزووتنه‌وه‌ی‌ رزگاریخوازی‌ گه‌لی‌ كورد و فه‌له‌ستین هێزی‌ میانڕه‌و و توندڕه‌ویان تێدابووه‌، به‌ڕای‌ زۆرینه‌ی‌ چاودێرانی‌ سیاسی‌ هۆكاری‌ شه‌رعیی‌ بۆ درێژه‌دان به‌خه‌باتی‌ هه‌ریه‌ك له‌و دوو هێزه‌ هه‌یه‌.

بزووتنه‌وه‌ی‌ حه‌ماس وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن دژی‌ داگیركه‌ر ده‌جه‌نگن و له‌و سه‌رده‌مه‌وه‌ی‌ سه‌ركه‌وتنیان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی‌ پێشووی‌ فه‌له‌ستیندا به‌ده‌ستهێناوه‌ چییان پێ كرابێت دژی‌ داگیركه‌ری‌ ئیسرائیلی‌ كردوویانه‌وه‌ و ئامه‌ده‌شن بیكه‌ن و درێژه‌ به‌و جۆره‌ له‌ خه‌بات بده‌ن.

به‌هه‌مانشێوه‌ له‌ توركیا و به‌هۆی‌ داگیركاری‌ و چه‌وساندنه‌وه‌ی‌ كوردانه‌وه‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان(PKK) ماوه‌ی‌ زیاتر له‌ 30 ساڵه‌ خه‌باتی‌ چه‌كداری‌ ده‌ستپێكردووه‌ و به‌گه‌لێك قۆناغی‌ سه‌ركه‌وتن و شكستدا تێپه‌ڕ بووه‌.

دوور و نزیك ئه‌و دوو وێنه‌یه‌ له‌یه‌كده‌ه‌چن، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا جیاوازیشیان هه‌یه‌:

-هه‌ردوو خاك داگیركراون و ساڵانێكه‌ گه‌له‌كانیان ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه‌.

-به‌درێژایی‌ مێژوو وڵاتانی‌ زلهێز به‌هۆی‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ سیاسییانه‌وه‌ نه‌ك هه‌ر به‌جددی‌ كاریان بۆ چاره‌سه‌ركردن دۆزی‌ ئه‌و دوو گه‌له‌ نه‌كردووه‌، به‌ڵكو رێگری‌ سه‌ره‌كی‌ به‌رده‌م چاره‌سه‌ركردنیان بوون.

-به‌كورت و كرمانجی‌ جیاوازییه‌كه‌شیان ئه‌وه‌یه‌، خه‌ڵكی‌ مه‌زڵومی‌ فه‌له‌ستین له‌لایه‌ن جوله‌كه‌وه‌ ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه‌، به‌ڵام كورد له‌سه‌ر ئاستی‌ هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ی‌ كوردستان له‌لایه‌ن وڵاتانی‌ ئیسلامیی‌ و هێزه‌ ئیسلامییه‌كانه‌وه‌ ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه‌.

سه‌روه‌ختی‌ ناردنی‌ كه‌شتیگه‌لی‌ ئازادی‌ بۆ فه‌له‌سین و شكاندنی‌ ئابڵوقه‌ی‌ ئابووری‌ سه‌ر كه‌رتی‌ غه‌ززه‌، هه‌روه‌ك له‌ چه‌ندین بۆنه‌ی‌ تریشدا، ئه‌ردۆغان فه‌رموویه‌تی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ حه‌ماس رێكخراوێكی‌ تیرۆریستی نییه‌، به‌ڵام PKK رێكخراوێكی‌ تیرۆریستییه‌.

له‌راستیدا به‌وردبوونه‌وه‌ له‌و دوو وێنه‌یه‌ و بۆچوونه‌كه‌ی‌ ئه‌ردۆغان مرۆڤ له‌یه‌ككاتدا گریان و پێكه‌نینی‌ دێت یان رونتر به‌زه‌یی‌ به‌پیاوێكی‌ سیاسیدا دێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ندێك هه‌نگاوی‌ سه‌ره‌تایی‌ به‌ئاراسته‌ی‌ كرانه‌وه‌ به‌رووی‌ كورددا ناوه‌. بۆچی‌؟

داگیركردنی‌ خاك و چه‌وساندنه‌وه‌ی‌ هه‌ر مرۆڤێك به‌پێی‌ پره‌نسیپه‌كانی‌ ئایینی‌ پیرۆزی‌ ئیسلام حه‌رامه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ به‌رگریكردن له‌ خاك و خه‌بات بۆ ئازادی‌ و جه‌نگان له‌گه‌ڵ دوژمن و خۆشویستنی‌ نیشتیمان له‌ ئیسلامدا كاری‌ پیرۆزن و پێویسته‌ له‌سه‌ر مرۆڤ بیانكات.

ئه‌ردۆغان به‌و بۆچوونه‌ی‌ "كه‌ پێموایه‌ لای‌ هیچ فه‌قیهێكی‌ ئیسلامی‌ ئیعتیباری‌ نییه‌" ده‌یه‌وێت گومان بخاته‌ سه‌ر پره‌نیسپه‌كانی‌ ئایینی‌ ئیسلام، ده‌نا به‌چی‌ حه‌قێك وڵاتێكی‌ ئیسلامی‌ بۆی‌ هه‌یه‌ خاكی‌ مرۆڤگه‌لێكی‌ مسوڵمان داگیربكات و به‌رگریكارانیشی‌ به‌تیرۆرییست بچوێنرێت؟ بۆچی‌ خه‌باتگێڕانی‌ فه‌له‌ستینی‌ موجاهید و خه‌باتگێڕانی‌ كورد تیرۆریست بن؟

كێ-مان راست ده‌كه‌ین، من یان ئه‌ردۆغان؟

Shafaq Live
Shafaq Live