ئایا هه‌ڵوێسته‌كانی توركیا له‌دژی ئیسرائیل ده‌ركه‌وته‌ی جیۆ-سیاسیی نوێن؟
به‌رامبه‌ر ئیسرائیل‌دا نیشانیده‌ده‌ن، هه‌ر له توڕه‌بوون و پاشه‌كشه‌كردنه به‌ناوبانگه‌كه‌یه‌وه له كۆنگره‌ی داڤۆسی ئابووری له‌مانگی (1/2009)دا كه ئێستا ساڵێكی ته‌واو به‌سه‌ریدا تێده‌په‌ڕآ، تا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هه‌ڵۆی ئهنازۆڵ له‌گه‌ڵ سوپای ئیسرائیل و پێشوازی نه‌كردن له باراك و گرژییه‌كانی دۆڵی گورگه‌كان و چه‌ندینجار ره‌خنه‌گرتنی توندی ئۆ‌ردۆگان ده‌گات له ڕه‌فتاره‌كانی ئیسرائیل به‌رامبه‌ر به فه‌له‌ستینیه‌كان.
كۆتایی هاوپه‌یمانێتی
ئه‌و هه‌ڵوێستانه هه‌ر چاودێرێك ناچارده‌كات بپرسێت ئایا هه‌ڵوێسته‌كان ئاماژه‌ی گۆڕانی په‌یوه‌ندیه‌كانن له ئه‌نجامی په‌یدابوونی واقیعێكی جیۆ-سیاسی نوێ‌دا، یان هیچ نین جگه له موزایه‌ده كردن به مه‌به‌ستی دابینكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان؟ ئه‌ی له‌م نێوه‌نده‌دا به‌چ میكانیزمآ كێشه‌ی فه‌له‌ستینیه‌كان ته‌وزیف ده‌كرێت؟ ئایا به‌ڕاست توركیا گه‌یشتۆته ئه‌وبڕوایه‌ی كه سه‌رده‌می هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا كۆتایی هاتووه‌و هه‌موو ئه‌نجامه‌كانی خۆی داوه به‌ده‌سته‌وه‌و ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه روو له‌ولاتانی عه‌ره‌بی بكات (وه‌ك هه‌ندێك له چاودێرانی عه‌ره‌بی وای بۆده‌چن)؟ گه‌روایه، ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی ده‌توانن ئه‌و بۆ شاییانه بۆ توركیا پڕبكه‌نه‌وه كه له ههردابڕانێكی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا بۆی دروستده‌بێت؟ ئه‌ی له په‌نای جه‌مسه‌رگیریه سیاسیه تایفییه‌كان له‌ناوچه‌كه‌دا، هه‌ست ناكرێت ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی توركیا ئه‌وه‌نده‌ی هه‌وڵدانن بۆ دروستكردنی كامپێكی سوننی له به‌رامبه‌ر هێڵی سیاسیی شیعه‌كاندا، نیو ئه‌وه‌نده دابڕانی راسته‌قینه نین له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا؟...هتد.
وه‌لامی هه‌ریه‌ك له‌و پرسیارانه له تێگه‌شتنی هه‌ڵوێسته‌كانی توركیادا سه‌نگی خۆیان هه‌یه‌و هه‌ركامیان بگری له گۆشه‌یه‌كه‌وه وێنه‌كه‌مان بۆ روونده‌كه‌نه‌وه، چونكه لهوهلامدانهوهی هه‌ر كام له‌و پرسیارانه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه دابڕانی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه ده‌ركه‌وته‌ی جیۆپۆلوتیكی نوآ نین، بگره سه‌ره‌تاكانی ده‌ركه‌وته‌ی له‌وشێوه‌یه له‌ناوچه‌كه‌دا به‌دی ناكرێت.
ده‌كرێت دووپێدراوی به‌رجه‌سته بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م بهرهنجامگیریه ئاماژه پێبده‌ین، به‌م ته‌رزه‌ی لای خواره‌وه:
-1هه‌مووان ده‌زانین ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی ئیسرائیل له دژی كه‌رتی غه‌ززه له كۆتایی مانگی (12/2008)و سه‌ره‌تای مانگی (1/2009)دا هۆكاری سه‌ره‌كی گرژی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئه‌و دوو ولاته‌یه، به‌لام ئایا بۆچی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه پتر له هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌كانی تر توركیای توڕه‌كرد؟ ده‌توانین له‌وه‌لامی ئه‌و پرسیاره‌دا دووهۆكار ریزبكه‌ین و بڵێین:
ا- چونكه له‌وكاته‌دا توركیا سه‌رقاڵی سه‌رپه‌رشتیكردن و رێكخستنی وتووێژی ناڕاسته‌وخۆ بوو له نێوان سوریا‌و ئیسرائیل‌دا. ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سه‌ركه‌رتی غه‌ززه زۆر به توندی زه‌بری وه‌شاند له‌و رۆڵه هه‌رێمایه‌تیه‌ی كه توركیا گره‌وی له‌سه‌ر دهكردو هه‌موو قورسایی خۆی له‌سه‌ر دانابوو. له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ئه‌و رۆڵه هه‌رێمایه‌تیه‌ی توركیا له‌كاركه‌وت.
ب- ئۆپه‌راسیۆنه‌كه راسته‌وخۆ له‌پاش سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل بۆ ئه‌نكه‌ره ده‌ستیپێكرد له‌كاتێكدا له‌و سه‌ردانه‌دا باس له‌سه‌رخستنی رۆڵی توركیا له دانوستانه ناڕاسته‌وخۆكانی ئاشتیدا كرابوو. سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان ده‌ڵێن سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌ردۆگانی له نیازی هێرشێكی به‌وشێوه‌یه ئاگادار نه‌كردبویه‌وه. له‌به‌رئه‌وه هێرشه‌كان له‌پاڵ له‌كارخستنی رۆڵی هه‌رێمایه‌تی توركیادا، قهڵسییهكی گه‌وره‌شیان بۆ دروستكرد، چونكه به‌كرده‌وه ئیسرائیل له ئه‌نجامدانی هێرشه‌كاندا ره‌چاوی پێگه‌و قورسایی توركیای نه‌كرد، نه‌وه‌ك هاوپه‌یمان و هێزێكی هه‌رێمایه‌تی و نه‌وه‌كو ناوه‌ندگیرێكی ئاشتی. ئه‌دی ئه‌گه‌ر ئیسرائیل حسابی بۆ پێگه‌و رۆڵی توركیا كردبا، ده‌بوو (ئۆلمه‌رت) ئه‌نكه‌ره‌ی له‌نیازی هێرشێكی له‌وشێوه‌یه ئاگاداربكردایهتهوه!!، بۆیه ئه‌ردۆگان له ئاگادار نهكردنهوهیاندا، سوكایه‌تییه‌كی گه‌وره‌ی ده‌بینی. له‌به‌رئه‌وه ده‌كرآ بڵێن توڕه‌یی توركیا بۆ به‌رگریكردنه لهشكۆمهندی خۆی، به‌لام له‌پێناوی سه‌رخستنی بهرگریهكهیدا كێشه‌كانی فه‌له‌ستین و كه‌رتی غه‌زه ده‌كاته میكانیزمێك بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئیسرائیل و قهڵسكردنی ده‌وڵه‌تی عیبری.
هه‌ڵوێسته‌كانی توركیا
-2 له‌وكاته‌دا هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كانی توركیا له‌ئارادابوون. به‌ڕای چاودێران پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان ده‌یویست ئۆ‌ردۆگان به پیاوێكی لاوازی وانهیهته به‌رچاو كه نه‌توانآ به‌رگری له شكۆمه‌ندی توركیا بكات، چونكه ههرلاوازیهكی له‌وشێوه‌یه له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه زۆر به‌باشی له دژی حكومه‌ت ده‌قۆزرێته‌وه‌و بهكاردههێنرآ. ههربهڕای ئه‌و چاودێرانه باشترین و كورتترین رێگه بۆ مسۆگه‌ركردنی مانه‌وه‌ی وێنه‌ی ئه‌ردۆگان وه‌ك پیاوێكی به‌هێز له هزری ده‌نگده‌ری توركیدا، بریتییه له هێرشكردنه سه‌ر ئیسرائیل. چونكه ئه‌وه ئیسرائیله له‌سه‌رتاوه به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ گورزی له هه‌یبه‌تی ده‌وڵه‌تی توركیا وه‌شاندوه‌و حكومه‌تی توركیای له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی و لایه‌نه‌كانی پرۆسه ناڕاستهوخۆكهی ئاشتیدا (به‌تایبه‌ت سوریه‌كان) قهڵسكردووه.
له‌مه‌وه تێده‌گه‌ین هه‌ڵوێسته‌كانی توركیا له‌لایه‌كه‌وه بۆ مسۆگه‌ركردنی به‌رژه‌وه‌ندی توركیان نه‌ك عه‌ره‌به‌كان، له‌لایه‌كی تریشه‌وه هه‌ڵوێست گه‌لێكی ههنوكهین و ئاماژه‌ی ده‌ركه‌وته‌ی جیۆ-سیاسی نوآ نین، چونكه له‌ساڵی(1949)ه‌وه كه توركیا وه‌ك یه‌كه‌م ده‌وڵه‌تی ئیسلامی دانی به‌شه‌رعیه‌تی ئیسرائیل‌دا ناوه، تا ئێستا ئه‌و ده‌وڵه‌ته به‌دوژمن نازانێت، به‌ڵكو له‌دوایه‌مین سه‌ردانی ئیهۆد باراكی وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل‌دا بۆ ئه‌نكه‌ره، وه‌جدی گۆنۆڵی وه‌زیری به‌رگری توركیا دووپاتی ئه‌و په‌یوه‌ندیه قوڵ و ستراتیژیه‌ی كرده‌وه كه توركیا‌و ئیسرائیل پێكه‌وه گرآ ده‌دات!!.
له‌كۆتاییدا ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر ئه‌و لێدوانه‌ی كه(ستیڤن أ.كوك) پسپۆڕی كاروباره‌كانی رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست له ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆنگریسی ئه‌مریكا، سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌ردۆگان ده‌ڵێت: (ستراتیژیه‌تی ئه‌ردۆگان ئه‌وه‌یه ده‌نگت زیاتر به‌رزبكه‌ره‌وه به‌وهیوایه‌ی بتوانیت فشاری زیاتر له‌سه‌ر سیاسه‌تمه‌دارانی ئیسرائیل دابنێیت)، ئێمه‌ش ئه‌پرسین ئایا به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌نگ، كاردانه‌وه‌و هه‌ست و ره‌فتارێكی هه‌نووكه‌یی شه‌خسیه، یان گۆڕانێكی سه‌رتاپایی ده‌وڵه‌تی؟ كه‌وایه ئه‌ی عه‌ره‌به‌كان گره‌و له‌سه‌ر كام ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ن كه له‌بیركردنه‌وه‌ی ستراتیژی توركه‌كاندا سه‌باره‌ت به‌كێشه‌ی عه‌ره‌ب-ئیسرائیل دروستبووه؟