ئایا سەرلەنوێ سازدانی هەڵبژاردنەكان قەیرانی حكوومەتی ئێراق چارەسەر دەكات؟
وڵاتەدا بەرفراوانتر دەبن و لەگەڵ بەردەوامی ئەم قەیرانە ئەوا كێشەو گیروگرفتەكان قوڵتر دەبن و لەم بوارەدا چەندین ئەگەر سەریان هەڵداوە كە لەوانەش بڕیاری هەندێك فراكسیۆنە بەپچڕاندنی پرۆسەی سیاسی ئەگەر هاتوو وەكو پێویست بەشداریان پێنەكرێت لەپێكهێنانی حكومەت وبەم كاردانەوەش پرۆسەی سیاسی لەم وڵاتە دەگەڕێتەوە خاڵی سەرەتای كە هەروەكو چۆن هەمان بیرو بۆچوون سەریان هەڵدا كاتێك دەرەنجامەكانی هەڵبژاردنی ساڵی 2005 راگەیەندرا بەوەی بەشێك لەپێكهاتەی ئێراق بەشداریان لەپرۆسەی هەڵبژاردن نەكرد لەژێر پەردەو پاساوی جیاجیا.
ئەمڕۆ لەگەڵ درێژەدان بەقەیرانی پێكهێنانی حكومەت چەند بیرو بۆچوونێك سەریان هەڵداوەو ئاماژە بەوە دەكەن كە باشترین چارەسەر بۆ ئەم پرسە بەسەر لەنوێ ئەنجامدانی هەڵبژاردنە بەو هیوایەی لەهەڵبژاردنی چاوەڕوانكراو نەخشەی سیاسی پارت و لایەنەكان گۆڕانكاری بەسەردابێت وهەڵبژاردن چارەسەری بۆ ئەم پرسە دابنێت دیارە ئەنجامدانی هەڵبژاردن هەر لەسەرەتاوە پێویستی بە كات و ئامادەكاری هەیە هەر لەتۆماركردنی كیانەكان و بانگێشەی هەڵبژاردن و ئامادەكاری ناوی دەنگدەران و وردەكارییەكانی دیكە كە ئەمەش بەلایەنی كەم پێویستی بەچەندان مانگ هەیە جیا لەوەی كە سازدانی سەر لەنوێ هەڵبژاردن وا دەكات كە بەشداری هاوڵاتیان لەپرۆسەكە وەكو پێویست نەبێت چونكە هاوڵاتی جۆرە بێزارییەكی پێوە دیارە بەهۆی بەردەوامی ئەم قەیرانە و هاوڵاتیان راستەوخۆ و ناراستەوخۆ گشت بەشداربووانی پرۆسەی سیاسی بەتۆمەتبار هەژمار دەكەن هەر بۆیە ئەستەمە بەشداربوونی هاوڵاتیان لەسازدانەوەی ئەم هەڵبژاردنە وەكو پێویست بێت جیا لەمەش هەندێك هاوپەیمانی وكیانی سیاسی كە ئەمڕۆ خۆیان بەخاوەنی پێكهێنانی حكومەت دەزانن ئەستەمە وابەئاسانی رازی بن لەسەر سەرلەنوێ سازدانەوەی هەڵبژادنەكان چونكە بڕوای تەواویان هەیە كە بەسەرلەنوێ سازدانەوەی هەڵبژاردن ئەوا ئەم پێگەیان نامینێت كە ئەمڕۆ هەیانە بۆیە ئامادەنین وابەئاسانی واز لەم بارودۆخەی دوای هەڵبژاردنی 2010/3/7 بهێنن و سەرباری ئەمەش ئەوا ئەگەرەكان بەرەو ئەم ئاراستەش دەرۆن كە ئایا بارودۆخی وڵات وپرۆسەی سیاسی چی بەسەر دێت ئەگەر دەرەنجامەكانی هەڵبژاردنی چاوەڕوانكراو هاوشێوە بن لەگەڵ ئەم دەرەنجامانە ئەوا ئەم كات بێ گومان ئاراستەی پرۆسەكە بەرەو قوڵی و گیرو گرفتی زیاتر دەڕۆن و ئەگەر هەڵبژاردنەكان گۆڕانكارییەكی بەرجەستە كرد لەدەرەنجامەكان ئەوا كوتلە سەركەوتوەكانی ئەمڕۆی گۆڕەپانی سیاسی ئەستەمە وا بەئاسانی بڕوا بەدەرەنجامەكان بهێنن چونكە ئەم ئاریشە لەهەڵبژاردنی 3/7 زۆر بەروونی بەدیاركەوت كاتێك هەندێك كوتلە داوایان لە UN دەكرد كە سەرپەرشتی پرۆسەكە بكات كەچی هەندێك لایەنی دیكە داوای سەرلەنوێ هەژماركردنەوەی دەرەنجامەكانی دەكرد بەدەست كە ئەمەش لەشاری بەغدا روویدا بەهەرحاڵ ئەگەر سەرلەنوێ سازدانەوەی هەڵبژاردنەكان لەئێراق بەتاكە هیوا هەژمار بكرێت بۆ دەربازبوون لەم قەیرانەدا ئەوا بێگومان هەندێك لایەن وفراكسیۆنی ئەمڕۆی نێو پەرلەمانی ئێراق ئامادەنین پەنا بۆ ئەم تروسكە هیوایە بەرن بەهۆی ئەوەی كە سەر لەنوێ هەڵبژاردنەكان زیان بەبەرژەوەندییان دەگەیەنێ و هەربۆیە هەندێك كوتلە ئامادەنیە بەرژەوەندی باڵای وڵات بخاتە سەرەوەی بەرژەوەندی كوتلەكانی وتا ئەم روحیەتە لەم وڵاتە ئامادەبێت ئەوا ئەستەمە پرۆسەی سیاسی لەم وڵاتە گەشە بكات و بەدەرەنجامە كۆتاییەكانی بگات جیا لەمەش سازدانەوەی هەڵبژادنەكان پێویستی بەكات و ساتی دیاریكراو هەیە كە ئەم كات و ساتەش لەم كاتەی پرۆسەی سیاسی ئێراق زۆر بەكاریگەرو یەكلاكەرەوە دادەنرێت و پرۆسەی سیاسی لەم وڵاتە ناتوانێت چاوەڕوانی ئەم هەموو كات و ساتە بێت بەپێی هەموو ئەگەرەكان ئەوا سەرلەنوێ هەڵبژاردنەوەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێراق بەئەگەرێكی دوور هەژمار دەكرێت وهەربۆیە واگونجاوە لایەنە سیاسیەكان هەوڵەكانیان چڕوپۆتر بكەنەوە تا بتوانن پێكەوە ئەم وڵاتە لەقەیرانی پێكهێنانی حكومەت دەرباز بكەن ومەرج نیە هەموو لایەك بەشداربێت لەم حكومەتە چونكە بەهێزی حكومەت بەبەشداری هەموو لایەنەكان نیە بەڵكو لەوەیە كە حكومەت ودەسەڵات هەبێت ولەهەمان كاتدا ئۆپۆزسیۆن هەبێت تا هەموو لایەك وبەپێی پێگەی خۆی لەپەرلەمان باشترین وگونجاوترین كار بكەن تا زۆرترین خزمەت بەخاك و وڵات بكەن وەباشترین خزمەتگوزاری بەهاوڵاتیان بكەن كە زەحمەتی زۆریان لەماوەی رابردوو كێشاوەو پێویستییان بەخزمەتكردن و حەسانەوە هەیە.