په‌یجۆری بۆ خۆ ناسینه‌وه‌ی فه‌یلییه‌كان
عه‌لی حسین فه‌یلی/ هه‌میشه پرسیاری ئه‌وه ده‌كرێ كه حكومه‌تی عیراق تا چ راده‌یه‌ك پابه‌نده به گه‌ڕانه‌وه‌ی مافی فیلییه‌كان و لایه‌نه سیاسیه‌كان تا چ ئاستێك به‌شدارییان له پرۆسه‌ی سیاسی ئه‌م وڵاته قبووڵ ده‌كه‌ن؟ له هه‌مان كاتدا بۆ به‌شداری كارا‌و بۆ تواناسازی ئه‌وان چ رێكارێك گیراوه‌ته‌به‌ر؟
جیا له گرفتسازی به پێی یاسا و كه‌می پشتیوانی حكومه‌ت وبهرهوانی كۆمه‌ڵگه به پێی ئیمكانات ، ئه‌ركێكی دیكه‌ی كوردانی فه‌یلی به تایبه‌ت له كۆمه‌ڵگه‌ی په‌رشوبڵاوی عیراق ، به تایبه‌ت پاش شوێن بزركردنیان ، ده‌بێ خۆیان خۆیان بدۆزنه‌وه.
به‌و چه‌شنه‌ی مردووه‌كانمان له گۆرستانهكانی ئه‌م وڵاته ناوئاشنان، ده‌بێ زیندووهكانمان له پایته‌ختی سیاسی، ئابووری و رۆشنبیری ئه‌م وڵاته بوونیان هه‌بێ. هه‌روه‌ك پێویسته له پایته‌ختی مه‌زهه‌بی نووسینگه‌و نوێنه‌رایه‌تیان هه‌بێ ، ده‌بێ به هه‌مان شێوه له پایته‌ختی نه‌ته‌وه‌ییمان هێما و بوونی زیندوویان هه‌بێ.
ئاساییه، هه‌ر چالاكییه‌ك هه‌ناسه‌یه‌كی زیندووه جا له ههرگۆشهو كه‌نارێكی ئه‌م وڵاته دا پێویسته له ناو مه‌كۆی دڵی باوه‌ری نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی رهمزو په‌یكه‌ر، نووسینگه‌و تابلۆیان هه‌بێ تا بۆ هه‌میشه و له سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كاندا له‌بیر نه‌كرێن.
ئه‌مڕۆ، پرسیار ئه‌وه نییه كه دروست كردنی قوتابخانه ، بنكه‌ی ته‌ندروستی، یاریگا، ناوه‌ندی رۆشنبیری و حوسه‌ینیه، كامیان گرنگترن؟ ! ئاساییه هه‌رهه‌موویان پێویستن لێ ده‌بێ بزانین ئه‌م قۆناغه‌ی سیاسه‌تكردن چی ده‌خوازێ !
له گومان به‌دوور ، ته‌نانه‌ت ئایینه‌كانیش له گوزه‌ر به تونێڵی زه‌ماندا، هه‌ندێ خه‌سڵه‌ت ورافه یان گۆڕانیان به‌سه‌ر دێ . له رابردوودا، ، ده‌مڕاست و دڵسۆز و به‌تواناكانی ئابووری ، كۆمه‌ڵایه‌تی ، فه‌رهه‌نگی و وه‌رزشی، شانبه‌شانی چالاكوانه سیاسیه‌كانی كوردی فه‌یلی تێده‌كۆشان به‌ڵام بیریان بۆ لای ئه‌م ئاینده لێڵه‌ی ئێستا نه‌ده‌چوو! به خه‌یاڵیاندا نه‌ده‌هات پێگه‌و سه‌رمایه‌ی ماددی و مه‌عنه‌ویان ، وه‌ك به‌فری به‌رخۆر بتوێته‌وه. شوناسیان لێ زه‌وت بكرێ.
له ئێستادا، به هۆی په‌تای كه‌م ئه‌زموونی سیاسی و بیتوانایی ماددی و مه‌عنه‌وی له هه‌موو بوارێكدا زه‌مان و كات ، نیشانه ئاشناكانی كوشتووین و كاریگه‌ریه‌كانی به‌رگری ئاشكرای به‌هه‌ده‌ر داوه .
ره‌نگه دوو قۆناغی پێش به‌عس و پاش به‌عس له هه‌ڵسه‌نگاندنی كارنامه‌ی كار‌و چالاكییه‌كانی كوردانی فه‌یلی جێی سه‌رنج بێ، لێ به گشتی، هه‌رچه‌ند ئاسووده‌یی ئابووری بۆ تواناسازی هاوكاره به‌ڵام ته‌نیا هۆكارو به‌ربه‌ستی رێگری له تێنگه‌یشتنی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ راستی دۆزه‌كه‌مان نییه.
به دیاری كراوی، هه‌وڵدان بۆ رێكخستنی په‌یوه‌ندی نێوان رۆڵه‌كانی ئه‌م پێكهاته‌یه جیا له خولیا و ئاره‌زوو، ده‌رفه‌ته‌كانی تهنگهبرو مه‌ودا كورتن، لێ جیاوازیه‌كانی به‌رفراوان و ته‌مه‌ن درێژن.
له ئێستادا ، یاساكانی پاش به‌عس رێگا خۆشكه‌رن بۆ پرۆژه‌ی تواناسازی فه‌یلییه‌كان . ده‌بێ كاری له پێشینه‌و به‌رده‌وام، ده‌ستنیشان كردنی ئه‌و به‌ربه‌ستانه بێ كه رێگرن له پێشفهچوون . هه‌روه‌ك ده‌بێ پێدانی راوێژ به حكومه‌ت و لایه‌نه‌كانی په‌ویه‌ندیدار له‌مه‌ڕ ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ستن به باسی خۆ دۆزینه‌وه‌ی فه‌یلییه‌كان بۆ به‌شداری له گه‌شه‌ی سیاسی ، كۆمه‌لایه‌تی و فه‌رهه‌نگی ئه‌م وڵاته به‌هه‌ند وه‌ربگیرێ.