په‌یڕه‌وانی یه‌ك خوا‌و 74 فه‌رمان
هه‌موو جیهانی سه‌رده‌م بینی ئیزدی خواپه‌ره‌ست و ئایین و خاك خۆشه‌ویست چۆن سزادرا . پاش 10 ساڵ له یادی ئه‌و تراژیدیا سامناكه دڵی هه‌ر تاكێكی ئیزدی وەک شووشەیەکی شكاو بۆ ئه‌وه نییه ده‌ستی لێ بدرێ، هەر پارچەیەک لە ئازاری ئه‌و دڵه شكاوه هێزی ئەوەی هەیە ویژانی مرۆفایه‌تی بهه‌ژێنێ.
قسه له‌سه‌ر ئه‌وه نییه كه بیانووی گریان بۆ دایكه جه‌رگسووتاوه‌كان هێشتا زۆره، لایه‌نه خه‌مناكه‌كه ئه‌وه‌یه خانه‌واده‌ی قوربانییه‌كان چاویان لەو ڕێگایەیه کە رۆڵه‌كانیان به‌ره‌و كوشتن و كویلایه‌تی بران، هه‌رچه‌ند هه‌موو دەزانن هیچ قوربانییه‌ك لەم ڕێگایە نایەته‌وه .
كه‌م هه‌یه 74 فه‌رمانی كۆمه‌ڵ كوژی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابێ مه‌گه‌ر ئه‌م پێكهاته ره‌سه‌نه‌ی میلله‌تی كورد! کاتێک سەیری باڵندەکان دەکەین، سەرگەردان لە ئاسمانی شنگالدا دەفڕن، ناتوانین خۆمان بپارێزین لە بیرهێنانه‌وه‌ی سەرگەردانی پاش كاره‌سات و ماڵوێرانی و ده‌ربه‌ده‌ری. تا نهۆ ته‌نیا قوربانیه‌كانی ئه‌م كاره‌ساته خراونه‌ته ناو باوەشی خاك، هەموو یادگارییەکانیان نێژراوه چونکە هیچ پەناگەیەکی باشتر لە باوەشی خاك به ئیزدییه‌كان ره‌وانه‌بینرا به‌ڵام ئه‌ی به‌شه زیندووه‌كه چی؟
نهۆ ئاوارە نازناوێکه بۆ بەشێکی زۆر له ئیزدییه‌كان ، رۆڵه‌كانیان وه‌ك گه‌لی بێ نیشتمان لە غوربەتدا یەکتر دەبینن. لە وڵاتانی جوراوجۆر، له فڕۆکەخانە و بەندەرەکاندا، لە قاوەخانەکان و زیندانەکاندا، لەسەر شۆستە نامۆکان، ئه‌مه گێرانه‌وه‌ی حەسرەت بۆ نیشتمانه، ئەو نیشتمانەی کە دراوسێكان بێ شه‌رم له مێژووی پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه په‌لاماریان دا‌و وێرانیان كرد.
هیچ بڕیارێكی بێ كردار ناتوانێ سارێژی ئه‌م زامه بكات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هەست بە ئازارە قووڵەکانی بکرێ، دیسان سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی شێوازه‌كانی چارەسەرکردنی بێ ئه‌نجام ده‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی رابردوو ، پووچەڵ كران و بێکاریگەر بوون.
نه ته‌نیا له یاده‌كه‌یدا به‌ڵكوو ئه‌مه پرسی یەکەمه بۆ ئه‌و هاواره‌ی ده‌بیسترێ و هی نه‌ته‌وه‌یكه هێشتا ئاسه‌واری چه‌ندان جینوسایدی به جسته‌وه‌یه لێ هاوتەریب لەگەڵ فه‌لسه‌فه‌و باوه‌ری بەرگریکردن لە گه‌ل و خاك ده‌ڵێ؛ مافی ئێزیدی مافێکە لەدەرەوەی هەڵبژاردن لە نێوان تاوانی داعش و كه‌مته‌رخه‌می بەغدا. ئه‌م مافه هه‌میشه‌ییه و له‌ناو ناچێ و کاڵ نابێته‌وه چونكو ئیزدیی به درێژایی مێژوو، به زمانی كوردیی باوه‌ڕه پیرۆزه‌كه‌یان و به خوێن خاكی نیشتمانه‌كه‌یان و هه‌موو داب و نه‌ریت و كه‌لتووری ئه‌م گه‌له‌یان پاراستووه، ئایا نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌توانێ رزگاربووه‌كانی دوا فه‌رمانی جینوسایدی ئه‌م به‌شه له دڵی خۆی بپارێزێ ؟
هیچ بژاردەیەکی تر نییە جگە لە ساڕێژکردنی برینه‌كان ، ئارامبه‌خشه‌کانی پێشوو ئەنجامیان نەبووە، پێویسته هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پابەندبن بە پرەنسیپەکانی مرۆفایه‌تی و یاسا نێودەوڵەتییەکان بۆ بەدیهێنانی داواکارییەکانی ئەم بەشە ره‌سه‌نه‌ی میللەتی كورد کە یه‌ك خوا ده‌په‌ره‌ستێ لێ 74 جار فه‌رمانی له‌ناوبردنی دراوه.