ئەم شەڕە بە فەرمانی....
ئسرائیل و حه‌ماس دوو دوژمنی نارێك و ناهاوسه‌نگ شه‌ڕێكیان ده‌ستپێكردووه كه سه‌ره‌تاكه‌ی دیاره لێ كۆتاییه‌كه‌ی نادیاره. نه ته‌نیا ئاسایش و ئابووری جیهان به‌ڵكوهه‌موو سكتهرهكانی ژیان له ناوچه‌كه‌دا كه‌وتوونه‌ته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌و كاریگه‌رییه‌كانی . خۆراوا و جیهانی عه‌ره‌ب و ئیسلام هه‌میشه ته‌نیا دامه‌زراندنی وڵاتی سه‌ربه‌خۆی فه‌له‌ستین به چاره‌سه‌ر دهبهینن به‌ڵام ئایا ئه‌نجامی ئه‌م شه‌ڕه ئه‌وه ده‌بێ؟
كاولكارییه‌كانی ئێستای ئسرائیل له غه‌ززه و كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی، ریشه‌ی له نه‌هامه‌تی مێژوویی شه‌ڕی ئایینه‌كان و داگیركاری سیاسی و سه‌ربازی ده‌یان ساڵی رابردوودایه . دانیشتوانی غه‌ززه له دۆخێكدان كه چاو ده‌رفه‌تی نوستن و خه‌یاڵ ده‌رفه‌تی خه‌و بینینی بۆ نه‌ماوه. به‌دڵنیایی، پێش رووخانی باڵاخانه‌كانی ئه‌م شاره حه‌یا و ویژدان داڕما تا زۆرینه‌ی ره‌های قوربانیه‌كان ببنه ژن و منداڵ و به‌گشتی خه‌ڵكی سفیل.
ئاساییه له‌م جه‌نگه‌دا هه‌ردوولا پشت به خوا ده‌به‌ستن ؟! ئه‌گه‌ر بڕیار بێ ئه‌و بیرۆكه‌یه به دروست بزانرێ كه په‌روه‌ردگار پشتیوانی هه‌ردوولای جه‌نگه‌كه‌یه كه‌واته شه‌ڕو ماڵوێرانكاری حه‌ڵاڵه و ده‌بێ به‌رده‌وام بێ.
به بۆچوونی من، خاوه‌ن بڕیاره‌كان له رافه‌ی پرۆسسی به ئینسانی كردنی بڕیار‌و كرداره‌كانیان گشت به‌هاكانیان دۆڕاندووه ، له باری مه‌عنه‌وی دنیا كه‌متر هێنده‌ی ئێستا شه‌رمه‌زاری قوربانیه‌كانه چونكو شه‌ڕه‌كان پیرۆز كراون لێ زۆرینه‌یان نه ته‌نیا پیرۆز نین به‌ڵكوبه ره‌هایی تاوانن. كاراكته‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م جه‌نگ و قه‌یرانه ترسناكانه ( ئه‌وانه‌ی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ده‌كوژن) به دوورن له هه‌رچه‌شنه به‌هاو ره‌وشت و ره‌فتارێكی ئینسانی و ئایینی.
یاده‌وه‌رییه‌كانی ئێمه‌ی كورد وه‌ك ئینسان و نه‌ته‌وه ته‌ژییه له تاڵاوی ناوی پیرۆزكراوی سه‌ركوتكاری و كوشتوبڕی وه‌ك ( ئه‌نفال) . ئاساییه كاراكته‌ره‌كانی خوڵقێنه‌ری ئه‌و تاوانانه زۆرینه‌یان خواپه‌ره‌ست و دینداربوون و له هه‌مان كاتدا پشتیوان و جێبه‌جێكاری بڕیاری حوكمڕانی سته‌مكار بوون.
ئایا ئه‌مه جه‌نگی نێوان موسڵمان و جووله‌كه‌یه ؟! فه‌له‌ستینییه‌كان ناچارن به‌رگری بكه‌ن چونكو بۆ ئیسرائیلییه‌كان ته‌نیا خاكه‌كه پیرۆزه به‌ڵام بێ دانیشتوانه نا جووله‌كه‌كان كه هیچ ماف و پێگه‌یه‌كی پیرۆزیان نییه.
وه‌ك چۆن هۆلۆكوست په‌ڵه‌یه‌كی ره‌شه به نێوچه‌وانی تاوانباره‌كان له ئه‌وروپا، له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیشدا سیاسه‌ت له دۆندی بێ حهیاییدا نابێ پاساو بۆ ئه‌وهه‌موو تاونبارانه بێنێته‌وه كه ته‌نانه‌ت دژی گه‌لانی خۆیان ده‌یان هۆلوكۆستیان وه‌رێ خستووه . دڵنیام كه‌س ناتوانێ ژیان و ئارامش و خه‌ون بۆ ئه‌و قوربانیانه بگه‌ڕێنێته‌وه كه زه‌ره‌رمه‌ندو قوربانی به‌رودوای ئه‌م جه‌نگ و تاوانكاریانهن كه ئێستا غه‌ززه و له داهاتوودا شوێنانی دیكه گیرۆده‌ی ده‌بن .