له قامووسی تاوانباران مردنی ئاسایی كورد تاوانه
عه‌لی حسێن فه‌یلی/ كه باسی دۆزی كورد ده‌كرێ به‌رده‌وام ئه‌و پرسیاره دێته ئارا كه به پێی دۆخی ژئو پولتیكی سیاسی و به‌ربه‌ش بوونی چه‌ند وڵاتی ناوچه‌كه له نه‌هامه‌تیه‌كانی ئه‌م گه‌له دۆخه‌كه تاكه‌ی هه‌روا ده‌مێنێ؟
هه‌ریه‌ك له‌و وڵاتانه‌ی باوه‌ڕیان به مافی ئینسانی و نه‌ته‌وه‌یی كورد نییه ، سه‌دان ساڵه یاسای لێرو دارستان په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن و هه‌موو ده‌رگاكانیان به رووی چاره‌سه‌ری دۆزی ئه‌م گه‌له ئاشتی خوازه داخستووه مه‌گه‌ر ده‌رگاه كشتوبڕ نه‌بێ.
په‌یوه‌ست به عیراق ئێمه له وڵاتێكداین هه‌ژموونی حكومڕانیه‌كه‌ی هه‌رناوێكی بۆ دانرابێ له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بیات و خواستی پێكهاته‌كان بۆ پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه و سه‌رده‌میانه ناگونجێ.
له ئێستادا به پێی فه‌رمانی سه‌رۆكی نه‌ته‌وه‌ییمان و پشتگیری حكومه‌تی هه‌رێم هه‌وڵێكی پیرۆز له‌ئارادایه كه ئامانجی بیرهێنانه‌وه‌و تۆماركردنی زانستیانه‌ی كۆمه‌ڵ كوژیی كورده. ئه‌م پرۆژه مه‌زن و نێونه‌ته‌وه‌ییه توێژینه‌وه له‌سه‌ر مێژووی جینوسایدی كوردانی فه‌یلی كردووه به ده‌روازه‌ی چوونه ناو مێژووی جینوسایدی گه‌لی كورد.
ئاساییه بڕیاره‌كه و هه‌وڵو ماندووبوونه‌كان پیرۆزن لێ بۆ هه‌ندێك بابه‌ت گه‌لێك دره‌نگ كه‌وتووه !
- زۆربه‌ی شایه‌تحاڵه‌كانی ئه‌و تاوانه و خاوه‌نی كه‌یسه‌كه یان له ژیاندا نه‌ماون یان تا نهۆ له تاراوگه‌دا ده‌ژین و یاده‌وه‌ریه‌كانیان خۆڵه‌مێشی پیری به‌سه‌ره‌وه نیشتووه .
- هیچ ئاسه‌وارێكی فیزیكی بۆ قوربانیه‌كان نییه و كه‌مترین به‌ڵگه‌نامه‌ی ره‌سمی و تۆماركراو بۆ ئه‌و زنجیره تاوانه‌ی رژێمه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عیراق له‌به‌ر ده‌ستن.
- ئاساییه له دیدی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره جیهانیه‌كان ته‌نیا بیرهێنانه‌وه‌ی تاوان به‌سه‌نده ناكات .
په‌یوه‌ست به دۆسیه‌كه ئه‌و هه‌وڵ و ماندووبوونانه‌ی رابردوو ناتوانێ خۆراكی سێ رۆژی كۆنفرانسێكی زانستی دابین بكات به‌ڵام ده‌توانێ وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویی له روانگه‌ی ده‌ستبردن بۆ ئه‌و كه‌یسه سازبكات .
له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌ی كاتێك ئه‌و كه‌یسه (جینوسایدی فه‌یلییه‌كان) ساڵی 2009 له دادگای باڵای تاوانه‌كان جووڵێنرا ، زۆربه‌ی خاوه‌ن قوربانیه‌كان له خستنه‌رووی تاوانی بكوژه‌كان كه‌مته‌رخه‌م و شه‌رمن بوون ( مخابن كه‌مترینیان ئاماده‌ی دادگابوون بۆ شایه‌تی دان و ده‌رخستنی رووبه‌ری تاوانه‌كه) .
بیرهێنانه‌وه‌ی تراژیدی هه‌میشه تاڵه لێ توێژینه‌وه زانستیه‌كان به‌ردی بناغه‌ن بۆ زیندوو را‌گرتن و نه‌مر هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ساته كه پێمان ده‌ڵێ؛ له قامووسی تاوانباران مردنی ئاسایی ئینسانی كورد تاوانه !
بۆ ئه‌وه‌ی شوێنهاتی ئه‌م كۆنگره‌یه ببێته به‌ردی بناغه بۆ گه‌ڵاله‌كردنی زۆرتری توێژینه‌وه زانستیه‌كان له‌مه‌ڕ جینوسایدی گه‌لی كورد ، با ئه‌م ده‌رفه‌ته گرنگ و گه‌وره‌یه ( كۆنگره‌ی زانستی نێونه‌ته‌وه‌یی جینوسایدی گه‌لی كوردستان / جینوسایدی كوردی فه‌یلی) به كه‌م نه‌زانین .
له زۆر بابه‌تدا كاتێك باسی كۆمه‌ڵ كوژی كورد ده‌كرێ پێویست ناكات له روانگه‌ی ماددی و مه‌عنه‌وی هه‌میشه دوور بچین ، به‌دڵنیایی له ناو هزرو یاده‌وه‌ری هه‌رتاكێكی كورد وێنه‌ی ئه‌و كاره‌ساتانه هه‌ڵكه‌نراوه.