كوده‌تا هه‌مه‌چه‌شنه‌كانی عیراق
بۆ وێنه، رێژه‌ی دانیشتوانی به‌رده‌وام له‌ھه‌ڵكشاندایه ، رێژه‌ی بێكاری و نه‌داری بووه به دیارده و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هیچ ژێرخانێكی ئابووری نییه ساڵانێكی زۆره وشكه‌ساڵی و به بیابانبوونی خاكه‌كه‌ی ته‌نگی پێهه‌ڵچنیوه لێ سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ناروونه.
راده‌ی مامناوه‌ندی باران بارین كه‌مێك له 200 ملیمتر زیاتره ، له كۆی داهاتی 75 ملیار مه‌تری شه‌ش پاڵوی ئاو زیاتر له 66 ملیاری به‌كارده‌هێنرێ و كوالیتی ئاوه‌كه‌ش له‌به‌ر زۆر هۆكار باش نییه. 85%ی ئاو كه دیجله‌و فورات دابینی ده‌كات چاره‌نووسی به ده‌ست توركیایه و جیا له رێكه‌وتن نامه‌ی 1946 كه له‌سه‌رده‌می مه‌لیك فه‌یسه‌ل واژۆكراوه هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ پاشه‌كشه‌ی توركیا له سیاسه‌تی ئاوبڕین نابینرێ چونكو بۆ مافی به‌شه ئاو‌و بڕیاری دروستكردنی به‌نداو رێكه‌وتنی نوێ نه‌كراوه . پشتبه‌ستوو به كاره‌ساته‌كانی ژینگه‌یی ، سه‌رهه‌ڵدانی دیاره‌ده‌ی جه‌نگ و كۆچكردن له وڵاتێك كه له روانگه‌ی نه‌بوونی ئاو ئێستاش له ژێر هێڵی هه‌ژاریدایه ئاساییه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری و نه‌داری بووه به دیارده و عیراق به خاك و گه‌له‌كه‌ی له جه‌نگی وشكه ساڵی و گه‌نده‌ڵی دۆڕاوه لێ حكومه‌ت كه‌یف خۆشه كه خاوه‌نی زیاتر له سه‌د ملیار دۆلار یه‌ده‌گ و نه‌ختینه‌ی داراییه ، به‌ڵام ناڵێ وڵاتێك نه ژێرخانی ئابووری هه‌یه و نه هیچ به‌رنامه‌یه‌كی گیان به‌خش بۆ بووژاندنه‌وه‌ی ئاو‌و خاك و دروستكردنی به‌نداو و.. چه‌ند هێنده‌ی ئه‌و گۆژمه‌یه به‌رگی عافیه‌ت به به‌ر میلله‌تێكی هه‌ژاردا ناكات .
به‌ڵێنی بێ كردار له راده‌ی باوه‌ڕی خه‌ڵك كه‌م ده‌كات نه له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵات چونكو هه‌موو شت دروشم و جلوبه‌رگی نوێ نییه . له ئێستادا پێگه‌ی هیچ لایه‌نێكی سیاسی هێنده به‌هێزه نییه كه بتوانێ ریفۆرمی ریشه‌یی له‌م وڵاته‌دا بكات ، ته‌نانه‌ت زۆرینه‌یان ناتوانن و ناخوازن به‌رنامه‌ی كارا گونجاو له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌رده‌مه به‌رهه‌م بهێنن.
ئه‌قل دووباره‌بوونه‌وه په‌سه‌ند ناكات لێ هه‌ست و سۆزی به‌رپرسان مه‌یلداری دووباره بوونه‌وه‌ی كێشه‌كانه، ئه‌وان فێرن به وتاری حه‌ماسی سه‌ركردایه‌تی ره‌وتێك بكه‌ن كه ئه‌م وڵاته نه ته‌نیا به‌ره‌و قه‌یران به‌ڵكو به‌ره‌و كاره‌ساتی زیاتر ببات . دواجار ئه‌و گۆڕانكاریه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی روویان داوه گرنگن به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی زیانی مانه‌وه له رابردوو كه‌متر ببێ ، پێویسته ریفۆرم له ئه‌ندێشه‌و هزری كۆنی حوكمڕانی بكرێ.