چی قوربانی بكرێ؟
شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی ناباوه‌ڕی و گومان له كه‌شی ئه‌ندێشه و بیركردنه‌وه‌ی سه‌رده‌می ئێستاماندا هه‌یه كه هۆكاری سه‌رگه‌ردانی خه‌ڵكن به تایبه‌ت لاوان .
كاتێك ده‌گوترێ سه‌رده‌م سه‌رده‌می گفتوگۆیه، خۆشه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران خۆیان به دووربگرن له ژاوه‌ژاوی جه‌نگ و كێشمه‌كێشی سیاسی و ... خه‌ڵكیش هزرو بیریان نۆژه‌ن بكه‌ن تا هاوبه‌ش و هانده‌ری بنیات نان بن نه هۆكاری زیادبوونی ژماره‌ی له‌شكری بێكارو هه‌ژاری بێ هیوا.
دنیای ده‌ره‌وه ناخوازێ ژاوه ژاو بكه‌وێته ناو وڵاتێك كه به‌رهه‌مهێنه‌رێكی گه‌وره‌ی نه‌وته چونكو به پێی راپۆرته‌كان له (10) ده ساڵی داهاتوودا ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه وه‌ها بچێته پێش عیراق زیاتر له 1000 ملیار دۆلار داهاتی نه‌وتی ده‌بێ ، ئه‌وه‌ی دنیای ده‌ره‌وه چی بۆ ئه‌م وڵاته ده‌خوازێ هێنده‌ی ئه‌وه گرنگ نییه عیراقیه‌كان چی ده‌خوازن. ئاستی به‌رزی رێژه‌ی بودجه‌ی به‌كاربه‌ر( ته‌شغیلی) و زۆری كارمه‌ندو مووچه خۆر ده‌یسه‌لمێنێ دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌م وڵاته‌دا زۆر ده‌مێكه ئابدێت نه‌كراون .
پرۆژه یاسای بودجه‌ی په‌سه‌ند كرا‌و بۆ سێ ساڵی داهاتوو ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه خۆت نه‌زانێ چی ده‌خوازی !
راسته، ئه‌م وڵاته ده‌ریایه‌ك نه‌وتی هه‌یه به‌ڵام به نه‌بوونی كاره‌با و ئامرازه‌كانی پێویست گه‌رمای كوشنده‌ی هاوینی پێ سارد نابێته‌وه، به نه‌بوونی به‌نداو نه‌یتوانیوه رێگر بێ به‌رامبه‌ر ته‌شه‌نه‌ی دیارده‌ی كه‌م ئاوی و وشكه ساڵی و به بیابانبوونی خاكه‌كه‌ی له مێژووی ئه‌و وڵاته‌دا گه‌وره‌ترین هه‌ڕشه‌ن بۆ سه‌ر ژیانی مرۆڤ و سروشته‌كه‌ی .
بێ ره‌چاوی سه‌ره‌تاییترین پێداویستی و مافه‌كانی ژیان له بواری خزمه‌تگوزاری ، په‌روه‌رده و ته‌ندروستی و..ژماره‌ی دانیشتوان به لێشاو زیاد ده‌بن ، لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بێ ره‌چاوی پرۆسه‌ی بنیات نانی ژێرخان بۆ ئێستا‌و ئاینده‌ی ئه‌و سكته‌رانه ته‌نیا به مه‌به‌ستی پته‌وكردنی پێگه‌ی خۆی باكی نییه له دامه‌زراندنی هه‌ڕه‌مه‌كی و بێ سنوور له‌و دامه‌زراوه حكومییانه‌ی له بنه‌ڕه‌ته‌وه سه‌ررێژن له بن دیواری و كارمه‌ندی ناپێویست .
دۆخه‌كه وه‌هایه لێ بۆنه بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه، خۆشه ئه‌گه‌ر بۆ به‌خته‌وه‌ری تاك و كۆی ئه‌م وڵاته و بۆ باشتر كردنی بژێوی ژیان و خوشگوزه‌رانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه له جیات ئاژه‌ل ، ره‌نج و مه‌ینه‌ت و خه‌مه‌كانی گه‌لی عیراق قوربانی بكرێ . خۆشه ئه‌گه‌ر بۆ به‌رقه‌رای ئاشتی و دادگه‌ری و یه‌كسانی كه‌مێك له به‌رژه‌وه‌ندی به‌رژه‌وه‌ندی خوازانی ده‌سه‌ڵاتدار قوربانی بكرێ.