فه‌یلییه‌كان و دوو كورسى
عه‌لی حسێن فه‌یلی/ له به‌غداو كووت، بۆهه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان " دوو كورسی كۆتا درا به فه‌یلییه‌كان، نه به هه‌موو كورد !! ئه‌م بڕیاره نواڕینێكی كارهساتبارو ناته‌واوه له وڵاتێكدا كه ده‌سه‌ڵات به‌م شێوه پۆلین ده‌كات و مافی قوربانیه‌كان كه‌م ده‌بینێ.
به واتای روونتر بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وت و سامان و مافه راسته‌قینه‌كانیان نییه لێ به واتای قه‌ناعه‌ت و ئاستی روانینی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانه‌ره كه به ره‌چاوكردنی جوگرافیای ژیان و تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م پێكهاته‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای خواست و ئاره‌زووی خۆی بڕیار ده‌دات نه واقعیه‌تی دۆخی كوردانی فه‌یلی.
هه‌موان ده‌زانن، ده‌ورانی زێرینی فه‌یلییه‌كان له جوگرافیای ده‌روه‌ی كوردستان كۆتایی هاتووه لێ تاڵاوی سته‌م له ناخی هه‌ر تاكێكیاندا ماوه. ته‌نانه‌ت مردن به تامی كوردی یان شیعه بوون بۆ هه‌ر ئیسنانێكی فه‌یلی هێنده سانا‌و ئاسان نییه. جیا له مردنی ئاسایی كه چاره‌نووسی هه‌موو زینده‌وه‌رێكه ، ئه‌و چه‌شنه مردنه‌ی فه‌یلییه‌كان بووه به زوڵمێكی پێویست ! ئه‌وان به ئاواتی ئه‌وه‌ی له ئایندهی عیراقدا شه‌ریك ده‌بن له رابردوودا تێكه‌ڵاوی ژیانی ئابووری و كۆمه‌لایه‌تی و سیاسی بوون ، لێ پاش نیوقهڕن چاوه‌نواڕی ئه‌و دادگه‌ریه نه‌هاته ئارا كه زامه‌كانیان سارێژو زیانه‌كانیان قه‌ره‌بوو بكات.
له ئێستادا هه‌موو تاوانه‌كانی دژ به كوردانی فه‌یلی به ناوی ده‌سه‌ڵاتدارانی پێشوو تاپۆكراون هه‌ربه‌و چه‌شنه‌ی موڵك و ماڵیان به‌ناوی دهستوپێوهندهكانی رژێمی به‌عس تاپۆ كرا.كۆتا بۆ ئه‌م پێكهاته‌یه‌ی گه‌لی كورد به‌و واتایه كه هه‌رێمی كوردستان له دیدی سیاسی و ئیداری ده‌توانێ به دوور له كوردانی ده‌روه‌ی هه‌رێم سناریۆی خۆی بۆ ئاینده دابڕێژێ لێ له دیدی ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی به ده‌نگه‌وه نه‌هاتنی زۆر لێكراوانی گه‌له‌كه‌ی به واتای پاشه‌كشه‌و لێك ترازان ده‌بێ. ئاشكرایه شیعه‌ی عه‌ره‌بی عیراق ده‌خوازێ به‌رنامه‌ی سیاسی و حوكمڕانی خۆی گونجاو له‌گه‌ڵ دۆخی ئه‌م وڵاته دابڕێژێ ، لێ هێنده دوور ناچێ كه رووبه‌ری هه‌ژموونه مه‌زهه‌بیه‌كه‌ی له هیلالی شیعی ده‌ربچێ و به پاشه‌كشه بۆی ناو نووس بكرێ
.ئه‌و دوو كورسیه‌ی كۆتا پێمان ده‌ڵێ؛ ئه‌وه‌نده‌ی پێشێلی ماف له رابردوودا ئاسان بوو ، وه‌رگرتنه‌وه‌ی له‌م قۆناغه‌دا دژواره. گومان له‌وه‌دا نییه كاتێك یاسادانه‌ر ته‌نیا بیری لای كه‌مترین قه‌ربووی ماددی فهیلیكانه ، مامڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌شانه‌ی كه‌یسه‌كه ناكات كه قوربانیه‌كانی له كاتی ده‌ركردنی زۆره‌ملێ و له سه‌رده‌می ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ریدا مردن . بایه‌خ ناداته ئه‌و زیندووانه‌ی په‌ل كێشی غوربه‌ت و بێ وڵاتی كران تا رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به خه‌ڵكیكی بێ نیشتمان ناویان ببات. بێگومان هیچ پێكهاته‌و ته‌نانه‌ت تاكێكی ئه‌م وڵاته ناخوازێ بكه‌وێته به‌ر شاڵاوی سته‌م و بێ رێزی. رواڵه‌تی كۆتا رێزگرتنه بۆ تایبه‌تمه‌ندی و له هه‌مان كاتیش‌دا سه‌لماندنی ئه‌و راستیه‌یه كه خاوه‌نه‌كه‌ی به كۆتا گه‌یشتووه بۆ ده‌سته‌به‌ری ئاسایی مافه‌كان و به كێشه‌یه له گه‌ڵ سه‌نگ و قورسایی رابردووی خۆی. خه‌ڵكانێك ئینسانی فه‌یلییان بێ ئامانج و بێ به‌رنامه ، هه‌ژارو بێ ئیراده ، په‌رته‌وازه‌و لێكدابڕاو ده‌وێ. زویر بوون له نه‌ته‌وه یان دژایه‌تی ئایین و مه‌زهه‌ب به‌واتای به‌خته‌وه‌ری و ئاسووده‌یی نییه و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان نییه . له ئایندهی نزیكیشدا نه نه‌ته‌وه‌كان له‌ناو ده‌چن نه هه‌ژموونی ئایین ومهزههبهكان كۆتایی دێ . نه‌مانی زوڵم و سته‌م پێداویستی خۆی هه‌یه و گۆرانكاریه‌كانی نهۆی عیراق ئه‌ندیشه‌و خوێندنه‌وه‌ی نوێ ده‌خوازێ .