خۆشه‌ویستی تاك لایه‌نه‌ی فه‌یلییه‌كان
عه‌لی حسێن فه‌یلی / ده‌گوترێ خراپترین چه‌شنی خۆشه‌ویستی ئه‌وه‌یه كه یه‌ك لایه‌نه بێ. ئه‌وه ده‌ردی كوردانی فه‌یلییه كه راستگۆیانه و دڵسۆزانه بۆ ئاوه‌دانی و پێشفهچوونی عیراق هه‌موو هه‌وڵێكیان دا لێ ئه‌م وڵاته پشتی لێ‌كردن .
به‌رده‌وام شانازییان به كوردبوونی خۆیان كردووه، به‌ڵام له ئێستادا له ناو جومگه‌كانی ژیانی سیاسی و فه‌رهه‌نگی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا هیچ شوێنێكیان نییه.
شه‌وو رۆژئههلی به‌یتیان خۆش ویستووه لێ له ناوه‌ندی بڕیاردانی ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌دا هیچ پێگه‌و قورساییه‌كیان نییه. له كاتێكدا جینوسایدی فه‌یلییه‌كان تراژیدیایه‌كه به كرده‌یی له لایه‌ن كۆمه‌ڵگه دانی پێدا نراوه لێ به هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی یاسا‌و بڕیاره‌كان ، شوێن پێی نابه‌رپرسیاریه‌تی به‌رپرسان له بیابانه‌كانی بێده‌ره‌تانی ئه‌و خه‌ڵكه‌دا ده‌بینرێ.
راسته ، خۆشه‌ویستی به‌خششێكی خواییه و مافێكه له ده‌روون زه‌وت ناكرێ ، لێ له روانگه‌ی ئه‌وه‌ی كه له عیراقدا حوكمه و ده‌بێ لانی كه‌م له رواڵه‌تدا كه‌س یان لایه‌نێكت خۆش بوێ. ته‌نانه‌ت دیكتاتۆرێكی به‌عسی ، تاوانبارێكی داعشی، داگیركار‌و بكوژی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك. له ئێستاشدا، مه‌نتقی ژیان و سیاسه‌ت ئه‌وه ده‌خوازێ؛ ته‌نانه‌ت له خراپترین چه‌شنی خۆشه‌ویستی، فه‌یلییه‌كان سۆز‌و خۆشه‌ویستی بده‌نه كه‌س و لایه‌نێك كه نه‌هێڵێ ئه‌و عه‌شقه له ده‌روونیاندا بمرێ كه ئینسان و نه‌ته‌وه‌و خاك و نیشتمانی خۆش ده‌وێ .
ئه‌م پێكهاته‌یه كه به یه‌تیمی میلله‌ت و پێكهاته‌كان ناسراوه و بارمته‌ی به‌ڵێن و گفت و په‌یمانی جێبه‌جێنه‌كراوی حكومه‌ته‌كانی به‌رو دوایه ، له مێژه، چاره‌نووسی گرێدراوی بڕیاری سیاسیه كه هیچ واتایه‌كی خۆشه‌ویستی و ئه‌مه‌ك له‌خۆ ناگرێ .
له رابردوودا هه‌ر پاساوێك بۆ ئه‌و گشته تاوانه هه‌بووبێ ، جیلی ئێستای فه‌یلییه‌كان له جیات خۆشه‌ویستی ره‌ها بۆ خاك ، نه‌ته‌وه‌و مه‌زهه‌ب ، به‌رامبه‌ر به بایكۆت و فه‌رامۆشكردنی له كایه‌كانی ژیانی رۆژانه‌ی ناو كۆمه‌ڵگه، بۆ دابینی ماف و داخوازیه‌كانی به شوێن ده‌رفه‌ت و روگه‌ی نوێ ده‌گه‌ڕێ . ره‌وایه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌شی بدرێته‌وه كه: خۆشه‌ویستییان بۆ عیراق، بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌یان، بۆ ئایین و مه‌زهه‌بیان، له‌سه‌ر دابی رابردوو، چی‌یان بۆ زیاد ده‌كات و له ئێستادا چی له مه‌ینه‌تیه‌كانیان كه‌م ده‌كات؟
له وهڵاتیكدا كه له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌فره‌ت بنیات نرابێ، چاوه‌نواڕی خۆشه‌ویستی دژواره به‌ڵام هه‌موان له ناو حزب‌و حكومه‌ت یان له ده‌ره‌وه‌یدا ، له جیات چاوه‌نواڕی خۆشه‌ویستی تاك لایه‌نه‌ی فه‌یلییه‌كان ده‌بێ بیر له رێگه چاره‌ی دادگه‌رانه بكه‌ن تا میلله‌ت به گشتی و فه‌یلییه‌كان به تایبه‌ت زیان بژێری به‌رده‌وامی تاوانكاری وهههڵهكاریهكان نه‌بن. . دواجار خودی فه‌یلییه‌كانیش ده‌بێ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌نه‌وه كه بۆ به‌رامبه‌ر به سهدهێك زوڵم به‌رگرییان كرد و به گیان و ماڵ باجه‌كه‌یان دا، لێ له‌ئێستا دا ناتوانن تاوێك پێكه‌وه دانیشن و گوێ بۆ بیروڕاو پێشنیاری یه‌كتر رادێرن؟!