بنووسن بۆ فه‌یلییه زیندووه‌كان
براو خوشكی فه‌یلیم، هه‌رچه‌ند بێده‌نگیمان به‌رزترین هاواری به‌رگری له مافه‌كانمانه به‌ڵام نه وه‌ك به‌رپرسی ده‌زگای شه‌فه‌ق به‌ڵكو وه‌ك كوردێكی فه‌یلی ناچارم كه‌مێك ختووكه‌ی ویژدانتان بده‌م .
به داخم كه ساڵانێكه له باسی فیلیدا هه‌گبه‌كه‌مان پڕ نییه و بێ وه‌فایی له نووسین و بێ بازاڕی له بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان ده‌بینرێ به‌ڵام خه‌تای من و ئێوه نه‌بووه كه ئه‌م كاره‌ساته گه‌وره‌یه و ئه‌و هه‌موو قوربانی و به‌ش مه‌ینه‌تییه ته‌نیا بكرێته به‌شه خۆراكی بۆنه‌یه‌ك. له مێژه وتار‌و بابه‌ت و.. په‌یوه‌ست به‌م دۆسیه‌یه ته‌نیا چاوی له چاوی هاورده و دووباره كردنه‌وه‌یه.
هۆكاره‌كان هه‌رچییه‌ك بن له ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی ئێمه‌و ئێوه كه‌م ناكات .
هیوامه ئه‌م لێبوردن خوازییه كه‌مێك سوكنایی به دڵی ساردی ئه‌و به‌ڕێزانه بدات كه نووسینه‌كانیان به‌رده‌وام كورت و كورتتر ده‌كه‌نه‌وه تا راده‌ی پۆست و ئستۆرییه‌ك كه نه باسی مێژوو، نه ژیانی ئه‌مرۆ و نه روئیاكانی ئاینده‌مانی تیادا نابینرێ. چاو له چاوی چاوه‌نواڕیمان بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێك خێری نوسینێكمان پێ بكات به‌و واتایه قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستانی كوردی فه‌یلی شه‌كت و ماندووی نه‌نووسینن!
هه‌ڵه‌و كه‌مته‌رخه‌می لایه‌نه‌كانی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و ... پاساو نییه ئێمه دۆزه‌كه‌مان فه‌رامۆش بكه‌ین. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی من باش تێده‌گه‌م كه هۆكاره‌كان چین و به داخم ئێوه ئازارتان چێشتووه چونكو كاركردن له‌سه‌ر دۆسیه‌ی فه‌یلیه‌كان بێ ئازار نییه به‌ڵام باش ده‌زانین كاتێك مرۆف هه‌و‌ڵێك ئه‌دات و توانای ئه‌خاته‌گه‌ڕ ئاسووده نابێ تا نه‌گاته ئه‌نجام.
ببوورن هاوكاره ئازیزه‌كانم (نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان و توێژه‌رانی كوردی فه‌یلی) له‌م پرۆسه‌یه‌دا ئێمه چ ئه‌نجامێك بخوازین و خه‌ونه‌كانمان كامانه بن و به‌ره‌و چ ئاقارێكمان ببه‌ن له‌سه‌ر شێوازی ئێستا هێنده دڵخۆشكه‌ر نین . ئه‌زموونی كۆڕ‌و سمینار‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌یان و سه‌دان بابه‌ت و پشتگیری و ناپشتگیری له بۆنه‌كان پێمان ده‌ڵێ؛
مرۆف هه‌ندێك جار له قسه‌كانی و ناقسه‌كانی په‌شیمان ده‌بێته‌وه به‌ڵام له میهره‌بانی به‌رامبه‌ر به دۆستانی دلسۆزی خۆی په‌شیمان نابێ.
ئێمه و ئێوه ئه‌و كه‌سانه‌ین كه یه‌كترمان هه‌ڵبژارد تا به پێی توانا هه‌ركه‌س گونجاو له‌گه‌ڵ ئایدیا و بوار‌و شوێنی خۆیدا خزمه‌ت به‌م دۆسیه بكات ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی پێكه‌وه كار كردن نه‌بێ.
بۆ هه‌تا هه‌تایه، ئه‌وانه‌ی كه‌مووسكه‌یك خزمه‌تیان به‌م دۆسیه كردبێ له‌ناو یانه‌ی دڵمان جێگیرن . گرنگ نییه كه له دواكه‌وتنی نووسین یان نه‌نووسینی بابه‌تێك له سه‌ر فه‌یلییه‌كان كێ به كه‌مته‌رخه‌م بزانین، گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌ركام له ئێمه ئه‌زموونی ژیانی خۆی هه‌یه و ده‌زانێ كه ته‌مه‌نی كێشه‌كان كورتن وه‌ك ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ژیان كورته . باشترین شێوازی هه‌وڵدان له‌م به‌ستێنه‌دا لێك تێگه‌یشتن و وه‌شاندنه به هه‌ر زمانێكی سه‌رده‌م نه ئاوڕ نه‌دانه‌وه له سه‌ربورده‌و مێژووی مه‌ینه‌تییه‌كانی پێكهاته‌یه‌كی زیندووی گه‌له‌كه‌مان . هیوامه سیاسه‌تی بێده‌نگی و بێ به‌رهه‌می دوا كێشه‌ی له‌م جۆره بێ و كاره‌ساته‌كانی رابردوو بۆ هیچ فه‌یلییه‌كی زیندوو دووباره نه‌بێته‌وه.