فستیڤاڵی شێعری شاری دڵ
شهفهق نیوز- ئەنجومەنی ئەدەبی بۆکان لە پێشوازی نەورۆزی کوردەواریدا بەڕێوە دەبات.
شاری دڵ بریار بوو بە بەشداری شاعیران و قەڵەم بەدەستانی هێژا لە دەمەو نەورۆزی ساڵی پاردا بەڕێوە بچێ. مخابن پەتای کرۆنا وەک چۆن زۆر هەنگاوی ژیانی پێ شل کردین, ئاواش پەرتەوازەیی خستە کۆڕی یارانەوە. هەر لەسەر بریاری پێشوو، لە بەڕێوەبردنی فستیواڵی "ئێوارەیەک بۆ شێعر" بەردەوام دەبین، ئێستا لە ژێر ناوی شاری دڵ بە شێوەی ئانلاین و بۆ یاد و ڕێزی شاعیری پێشەنگ و نەسرەوتوو، مامۆستا سەید کامیلی ئیمامی، پێشکەشی شاعیران و ئەدەبدۆستانی هێژای دەکەین.
شاعیرە خۆشەویستەکان دەتوانن بەرهەمەکانیان تا مۆڵەتی دیاری کراو بۆ ئەو ناونیشانانەی خوارەوە بەڕێ بکەن.
ئەگەر دۆخی بێهداشتی یارمەتی دەر بێ، سەربڕانەی فستیواڵ و پێدانی خەڵاتەکان بە بەشداری بەشداربووان و مامۆستایانی ڕێزدار بەڕێوە دەچێ.
✔️دوا مۆڵەتی ناردنی بابەت: 15خاکەلێوەی 1400 هەتاوی
✔️پۆستی ئەلکترۆنیکی : [email protected]