پارێزگایه‌ك كه بۆنى نه‌وت دانیشتوانه‌كه‌ى گێژ ده‌كات به‌ڵام تێر ناكات ؟!
هه‌واڵده‌رى میهر سه‌باره‌ت به‌م پرسه ى پارێزگاى ئیلام ده‌ڵێ؛ به هۆى بێكارى و هه‌ژارى ئیلام له ریزى پێشه‌وه‌ى پارێزگاكانى كه‌م ده‌رامه‌تى ئیرانه و له 550 هه‌زار دانیشتووى ئه‌م پارێزگایه 30%یان بێكارن! له كاتێكدا ئه‌م پارێزگایه خاوه‌نى 4% پاشه‌كه‌وتى نه‌وت و 11% پاشه‌كه‌وتى گازى سروشتیى ئێرانه و ئێستا كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ى گه‌وره‌ى بوراى نه‌وت و گاز له بوارى جێبهجێكردنایه به‌ڵام نه ته‌نیا كۆمپانیاكان سوود له كرێكارى خۆماڵى وه‌رناگرن ، ته‌نانه‌ت چێشت لێنهریش له ده‌ره‌وه‌ى پارێزگاكه دێنن
شیاوى سرنجه دیارده‌ى هه‌ژارى و بێكارى هۆكارى سه‌ره‌كى كۆچكردن و كه‌م بوونه‌وه به‌رده‌وامى ژماره‌ى دانیشتوانى پارێزگاى ئیلامه