زیاتر له حه‌وت هه‌زار ساڵه مامڵه به تریاك ده‌كرێ
2015-06-21T15:15:37+00:00
عه‌لى شمشێرى به‌رپرسى هۆبه‌ى به‌رنگاربوونه‌وه‌ى ماده هۆشبه‌ره‌كان له پارێزگاى كرماشان له ر ۆژى جیهانى به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ى ماده هۆشبه‌ركان به دانى به‌وه‌دا نا كه كه‌س ناتوانێ بانگه‌شه‌ى ئه‌وه بكات كه ده‌توانێ به ته‌واوى دیارده‌ى بوونى ماده‌ى هۆشبه‌ر بنبڕ بكا ، چونكو مافیاێكى چالاك وداهێنه‌رى له پشته ! (زیاتر له حه‌وت هه‌زار ساڵه واته له سه‌رده‌مى سۆمریه‌كانه‌وه مامڵه به تریاك ده‌كرێ) ئه‌م مافیا به‌هێزه به‌رده‌وام له حاڵه‌تى هێرش و په‌لاماردایه‌و ئێمه‌ش ته‌نیا به‌رگرى ده‌كه‌ین !! نابراو زیاتر ده‌ڵێ كه 7 ملیۆن كه‌س له ئێران‌دا راسته‌وخۆو ناراسته‌وخۆ گیرۆده‌ى ماده هۆشبه‌ره‌كانن و له هه‌ر هه‌شت سه‌عاتدا یه‌ك كه‌س ده‌بێته قوربانى مادده‌ى هۆشبه‌رو له سێ ده‌یه‌ى رابردوودا 4 میلۆن كه‌س په‌یوه‌ست به‌و مه‌سه‌له‌یه گیراون
شیاوى سرنجه، ته‌نیا له كرماشان به گرتنى 6303 كه‌س و دۆزینه‌وه‌ى 1830 كیلۆ مادده‌ى هۆشبه‌ر له چاو ساڵى رابردوودا ئه‌م دیارده‌یه به رێژه‌ى 33% زیادى كردووه و ئامارى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ئالوده‌ن له پارێزگاى كرماشان 50 تا 55 هه‌زار كه‌سه كه به‌شێكى به‌رچاویان هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى زانكۆن