بانگه‌وازی دووهەمین کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی «مەریوان‌ناسی» بڵاوکرایه‌وه

 بانگه‌وازی دووهەمین کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی «مەریوان‌ناسی» بڵاوکرایه‌وه
2022-08-13T11:12:49+00:00

مه‌نسوور جیهانی ـ بانگه‌وازی دووهەمین کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی "مەریوان‌ناسی" له لایه‌ن نووسینگه‌ی هەمیشەیی کۆنفڕانسی "مەریوان‌ناسی" لە شاری مه‌ریوان بڵاوکرایه‌وه.

دووهەمین کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی "مەریوان‌ناسی" به هه‌وڵی ئەنجومەنی فەرهەنگی ـ ئەدەبیی مەریوان، بە هاوکاری لەگەڵ ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەریوان، زانکۆی کوردستان و کۆمه‌ڵێک له ڕێکخراوە مەدەنییەکانی شاری مەریوان و به به‌شداری میوانانی ناوخۆیی و بیانی له ڕۆژانی 6 و 7ی مانگی گوڵانی ١٤٠٢ هەتاوی (26 و 27ی ئه‌پرێلی 2023) لە شاری مه‌ریوان له پارێزگای کوردستان بەڕێوە‌ده‌چێت.

له ده‌قی بانگه‌وازی دووهەمین کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی "مەریوان‌ناسی" که له لایه‌ن نووسینگه‌ی هەمیشەیی کۆنفڕانسی "مەریوان‌ناسی" بڵاوکراوه‌ته‌، هاتووه: هەر ناوچەیەک تایبەتمەندی و شوێنی تایبەتی خۆی هەیە کە جیای دەکاتەوە لە ناوچەکانی تر.لە بنەڕەتدا هەڵکەوتەی جوگرافی هەر ناوچەیەک بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ڕەهەندە سروشتی و مرۆڤییە جۆراوجۆرەکانی ئەو ناوچەیە هەیە. شاری مەریوان بە هۆی هەڵکەوتەی جوگرافی تایبەت و بارودۆخی کەشوهەوا و گژوگیا و شوێنی دەریاچەی جوانی زرێبار لە ناوچەکەیدا، هەروەها تایبەتمەندییە تایبەتەکانی مرۆڤیی، توانایەکی ناوازەی هەیە بە بەراورد لەگەڵ شارەکانی دیکەی پارێزگای کوردستان.

بەم پێیە، بە مەبەستی ناسین و ڕوونکردنەوەی زانستیانەی ئەم تایبەتمەندیانە و دابینکردنی چارەسەری پراکتیکی، ئەنجومەنی فەرهەنگی ـ ئەدەبیی مەریوان بە هاوکاری لەگەڵ ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی مەریوان، زانکۆی کوردستان و دیکەی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی شاری مەریوان، لە ڕۆژانی 6 و 7ی مانگی گوڵانی ١٤٠٢ هەتاوی (26و27/4/2023) کۆنفڕانسی دووهەمی "مەریوان‌ناسی" لە شاری مەریوان بەڕێوە دەبات. بۆیە بانگهێشتی توێژەران و مامۆستایانی زانکۆ و نووسەرانی بیرمەند دەکەین کە لە کاتی دیاریکراودا، بەپێی ئەم تەوەر و بابەتانەی خوارەوە، وتار و بەرهەمە توێژینەوەییەکانیان پێشکەش بە نووسینگەی کۆنفڕانس بکەن.

بابەتەکانی کۆنفڕانس:

ئـ) ژینگە

١-  دیارده‌ی گۆڕانی به‌كارهێنانی زه‌وی و وێرانكردن و ئاگری دارستان و لەوەڕگاكان

٢-  ژینگە و ئەرکەکانی دامودەزگا جێبەجێکارەکان

٣-  ژینگە و کۆمەڵگای مەدەنی

٤-  ژینگە و ڕاگەیاندن

٥-  ژینگە و خەڵک

٦-  ژینگە و ڕوانگەی ئایینی

٧-  گۆڕانی کەشوهەوا و داهاتووی دارستانەکانی زاگرۆس (مەریوان)

٨-  قەیرانی ژینگە و لاوازی یاساکانی ڕێگری لە وێرانکاری سروشت

٩-  ژینگە و ڕۆڵی دامودەزگاکانی چاودێری و دادوەری

١٠- دروستكردنی بەنداو و كاریگەری وێرانكەری ژینگەیی لە ناوچەكەدا

١١-  ژینگە و هەمەجۆرەیی ڕووەک و زیندەوەر لە مەریوان

ب) زرێبار

١-  زرێبار و فرەخاوەنی و کێشەی چەند بەڕێوەبەرایەتی

٢-  ئیکۆسیستەمی زرێبار

٤-  زۆری و جۆراوجۆری ڕووەک و زیندەوەر لە زرێباردا

٥-  زرێبار و شێوازی کشت و کاڵ لە دەوروبەریدا

٦-  زرێبار و شێوازی کەڵکوەرگرتن لە سەرچاوە ئاوییەکانی

٧-  پیسبوونی زرێبار

٨-  ڕێکار و ستراتیژییەکانی بەڕێوەبردن و نۆژەنکردنەوەی ئیکۆلۆژی زرێبار

٩ - کاریگەری گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر دەریاچەی زرێبار و سەرچاوەکانی ئاو

ج) ئابووری

١ - تواناکانی گەشەی ئابووری شارستانی مەریوان

٢ - ناوچەی بازرگانی ئازاد، دەرفەت و مەترسییەکان

٣ - هەڵکەوتنی مەریوان لە سەر سنوور و کاریگەرییە ئابوورییەکانی

٤ - بناغه‌ بایۆلۆجییه‌كان (سه‌رچاوه‌كانی خاك و ئاو) و ڕۆڵی له‌ وه‌به‌رهێنەریی ئابووریی كشتوكاڵدا

٥ - توانا ئابوورییەکانی دراوسێیەتی مەریوان و هەرێمی کوردستا٦ - ئابووری گەشتوگوزار، مەترسی و دەرفەتەکان

نووسەران و توێژەرانی بەڕێز! ئێوە ئازادن لە هەڵبژاردنی هەر بابەتێکی تر، بە مەرجێک لەگەڵ تەوەرەکانی کۆنفڕانسەکەدا بگونجێت.

چۆنیەتی ناردن و پێشکەشکردنی بابەت:

•  بابەتەکە بە فۆنتی B zar قەبارەی 12 یان فۆنت 14 Uinikurd، بە شێوەی 4A، لەسەر یەک لای کاغەز و لەگەڵ فایلە کۆمپیوتێرییەکەی لە ژێر نەرمەئامێری (word) دا بنووسرێت بۆ ناونیشانی نووسینگەی کۆنفڕانس بنێردرێت.

• نابێت توێژینەوە یان وتار لە ١٢ لاپەڕە زیاتر بێت یان کاتی پێشکەشکردنی لە ٢٠ خولەک زۆرتر نەبێت.

• پوختەی توێژینەوەکە لانی زۆر بە 300 وشە تا ڕێکەوتی 30/٦/1401(21/9/2022) بۆ یەکێک لە ناونیشانەکانی نووسینگە بنێردرێت.

• توێژینەوە یان بابەت بە هەردوو زمانی فارسی و کوردی وەردەگیردرێت.

• نووسەری بابەتەکە، لەوانە: ناو، شوێنی کار، ئاستی خوێندن، ناونیشانی پۆستی، تەلەفۆنی پەیوەندی (هێڵی زەمینی و مۆبایل) و ناونیشانی ئیمەیڵ لە لاپەڕەیەکی جیادا لەگەڵ بابەتەکەدا بنێردرێت.

• دوا وادە بۆ ناردنی توێژینەوە و بابەت بۆ سكرتاریەتی كۆنفڕانس 30/9/١٤٠١(21/12/2022)

• وتار و توێژینەوەکان بە هیچ شێوەیەک ناگەڕێندرێنەوە بۆ خاوەنەکەی.

• ئەو بابەتانەی کە دەنێردرێن، پێشتر لە هیچ کۆنفڕانس و گۆڤارێکدا پێشکەش نەکرابن.

ناونیشانی نووسینگەی کۆنفڕانس:

کوردستان، مەریوان، فەرمانگەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی، نووسینگەی ئەنجومەنی فەرهەنگی - ئەدەبیی مەریوان (دەبیرخانەی هەمیشەیی کۆنفڕانسی مەریوان‌ناسی)

تەلەفۆن: 00989181769637 - 00988734594567 - 00988734602847

ناونیشانی تێلێگرامی ئەنجومەنی فەرهەنگی ـ ئەدەبیی مەریوان: https://t.me/meriwan_edebi

ناونیشانی ئینستاگرامی ئەنجومەنی فەرهەنگی ـ ئەدەبیی مەریوان: https://www.instagram.com/encumen.edebi 

ئیمەیڵ: [email protected]

دەبیرخانەی هەمیشەیی کۆنفڕانسی "مەریوان‌ناسی"

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی گشتیی دووهەمین کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی "مەریوان‌ناسی".

Shafaq Live
Shafaq Live