چوار شیعری ژنه شاعیرێكی كورد ده‌خرێته پرۆگرامی خوێندنی بەریتانیاوە
ئه‌مساڵدا قوتابیانی ته‌مه‌ن پانزه ساڵ‌و شانزه ساڵ بیخوێنن.
چۆمان هه‌ردی به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند كه له‌و چوار شیعره‌ی خراونه‌ته دوو بۆردی تاقیكردنه‌وه‌ی جیاوازه‌وه، یه‌كێكیان به‌ناوی (له‌سه‌ر سنوور 1979)یه، سێ شیعره‌كه‌ی دیكه‌ش به‌ناوه‌كانی (په‌لارمادان، موبه‌قه‌كه‌ی دایكم، په‌نه‌لۆپه‌كانی وڵاتی من)وه‌ن‌و ئه‌م شیعرانه‌ش بۆ قوتابیانی پۆله‌كانی (ده‌و یانزه)ی خوێندنی به‌ریتانیا دانراون.
هه‌ردی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌به‌ریتانیا كاتێك شیعرێك ده‌خرێته پرۆگرامی خوێندنه‌وه، قوتابیان ته‌نها شیعره‌كان له‌به‌ر ناكه‌ن، به‌ڵكو ده‌بێت باكگراوندی شاعیره‌كه بزانن‌و راڤه‌و شیكاری بكه‌ن، جاری وا هه‌یه له‌سه‌ر شیعره‌كه‌ش ده‌نووسن، هه‌ندێك زانیاریش له‌سه‌ر وڵاتی شاعیره‌كه ده‌بێت بزانن.
ئه‌و وتی "بێگومان ئه‌و شیعرانه له‌گه‌ڵ شیعری زۆر نووسه‌ری گه‌وره‌ی وه‌كو شكسپیر‌و ئۆدن‌و ولیه‌م بله‌یك‌و كۆمه‌ڵێك شاعیری دیكه‌ی مۆدێرنه‌كانیش دەخوێنرێن له‌وانه كارۆلانده‌فی كه شاعیری نه‌ته‌وه‌یی به‌ریتانیایه، جیلیه‌ن كلارك كه شاعیری نه‌ته‌وه‌یی وێڵزه".
شیعری (له‌سه‌ر سنوور 1979) چیرۆكی گه‌ڕانه‌وه‌ی چۆمان‌و خێزانه‌كه‌ی ده‌كات له‌ئێرانه‌وه بۆ كوردستانی عێراق له‌دوای راگه‌یاندنی لێبوردنه‌كه‌ی 1979، "ئه‌وكاته ته‌مه‌نم پێنج ساڵ بوو، وه‌رزیش وه‌رزی پایز بوو كه له‌سنوور په‌ڕینه‌وه، ئه‌م شیعره باسی بێئومێدبوونی منداڵێك ده‌كات كه پێشتر چیرۆكی له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی بیستووه كه زۆر خۆشه‌و باسی چۆنیه‌تی ژیانی خه‌ڵك ده‌كات، ئه‌وكاته‌ی من له‌سه‌ر سنوور بووم زنجیرێك خاكی عێراق‌و ئێرانی جیاده‌كرده‌وه، باران ده‌باری من چاوه‌ڕوان بووم له‌و پشت سنووره‌وه دنیایه‌كی خه‌یاڵی بێت، دواتر باسی نائومێدبوونی ئه‌و منداڵه ده‌كات كه تێده‌گات به‌شێكی زۆری ئه‌و شتانه‌ی له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی ده‌وترێن راست نین، چونكه هه‌میشه ئه‌وانه‌ی ئاواره‌ن به‌شێوه‌یه‌كی جوانتر یادی نیشتمانه‌كه‌یان ده‌كه‌نه‌وه‌و ته‌نها شته جوان‌و باشه‌كانیان له‌بیره".
شیعری دووه‌میان (په‌لاماردان) باسی ره‌شبینی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌كات كه ده‌زانێت شه‌ڕێكی هه‌ق ده‌كات، له‌یه‌ك كاتدا هه‌م چاوه‌ڕێی هێرشی دوژمن ده‌كا‌و هه‌م چاوه‌ڕێی دۆڕاندنی ئه‌و شه‌ڕه‌ش، چونكه پێشوه‌خت ده‌زانێت ده‌دۆڕێت.
شیعری سێهه‌میشیان (موبه‌قه‌كه‌ی دایكم)، "له2003دا نووسیم، كاتێك دایك‌و باوكم دوای رووخانی سه‌دام ده‌هاتنه‌وه‌و دایكیشم شته‌كانی كۆده‌كرده‌وه‌و به‌نیازبوو موبه‌قه‌كه‌ی بۆ من به‌جێبهێڵێت، له‌و رێگه‌یه‌وه باسی مرۆڤ‌و شتومه‌ك ده‌كات، له‌ئه‌وروپا زۆر گرنگی به‌كه‌لوپه‌ل ده‌درێت بۆ نموونه كه‌سێك مێزێك یان په‌رداخێكی له‌باوكی یان له‌دایكی بۆ ده‌مێنێته‌وه تا چه‌ندین ساڵ لای خۆی هه‌ڵیده‌گرێت، بەڵام من دایكم نۆ جار ئاواره بووه‌و ماڵی دروستكردووه‌ته‌وه، هیچ كاتێكیش كێشه‌ی له‌فه‌وتانی كه‌لوپه‌لی ماڵ نه‌بووه، به‌ڵكو زیاتر له‌خه‌می دره‌خته‌كاندا بووه كه به‌جێیانده‌هێڵێت، باسی ئه‌وه‌م كردووه چۆن په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤ‌و كه‌لوپه‌ل له‌كاتی ئاواره‌ییدا لێكده‌ترازێت".
شیعری چواره‌میش (په‌نه‌لۆپه‌كانی وڵاتی من)، "باس له‌وه ده‌كات كه چۆن له‌جه‌نگی (ترۆی)دا پەنەلۆپ 19 ساڵ چاوه‌ڕوانی ئۆدسیۆسی هاوسه‌ری كرد، ئۆدسیۆس له‌دوای جه‌نگ له‌به‌رئه‌وه‌ی خوداوه‌نده‌كان لێی تووڕه بوون‌و سه‌ریان لێشێواوند‌و نه‌یانهێشت بگه‌ڕێته‌وه، بۆ ماوه‌ی نۆزده ساڵ خواوه‌نده‌كان ده‌یانوت ده‌بێت شوو بكه‌یت‌و داواكاره‌كان وازیان لێنه‌ده‌هێنا، له‌و هۆنراوه‌یه‌شدا چاوه‌ڕوانی ژنه ئه‌نفالكراوه‌كان وه‌كو چاوه‌ڕوانی په‌نه‌لۆپه، كه پیاوه‌كان ده‌ڕۆن بۆ جه‌نگ‌و ژنه‌كان چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن، جیاوازییه‌كه له‌وه‌دایه كه چاوه‌ڕوانییه‌كه‌ی په‌نه‌لۆپه ئه‌نجامی هه‌بوو چونكه ئۆدسیۆس گه‌ڕایه‌وه، به‌ڵام چاوه‌ڕوانی ژنانی ئه‌نفالكراو ئه‌نجامی نه‌بوو".
هه‌ردی ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه ئه‌و شاعیره هاوچه‌رخانه‌ی شیعره‌كانیان ده‌خرێته نێو پرۆگرامی خوێندنه‌وه به‌پێی نه‌ریتێكه كه ساڵانه له‌به‌ریتانیادا رێكده‌خرێت، "هه‌موو ساڵێك له‌هه‌ر شارێكی به‌ریتانیا كۆڕێكی شیعریی ده‌به‌ستن بۆ خوێندكارانی ئاماده‌یی كه نزیكه‌ی 2000 خوێندكار به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن بۆ ماوه‌ی دوو مانگ، هه‌ر ساڵێكیش شاعیرێكی گه‌نج وه‌كو میوان بانگهێشت ده‌كرێن‌و له‌و رێگه‌یه‌وه سه‌رپه‌رشتیارانی تاقیكردنه‌وه‌ی پرۆگرامه‌كان كه به‌شداری ده‌كه‌ن له‌كۆڕه شیعرییه‌كاندا هۆنراوه‌ی شاعیری نوێ دەبیستن کە رەنگە هه‌ڵ‌بژێرێن بۆ پرۆگرامی خوێندن".
چۆمان وتی "له 2005دا به‌شداری ئه‌و كۆڕانه‌م كرد‌و یه‌كێك له‌سه‌رپه‌رشتیاره‌كان پێیوتم حه‌ز ده‌كه‌ین شیعره‌كانت بڕواته پرۆگرامی خوێندنه‌وه؟ ئیتر من ئه‌و قسه‌یه‌م بیر چووه‌وه، ئه‌وه بوو ساڵی رابردوو په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردم‌و وتیان ئه‌گه‌ر پێت‌خۆش بێت ئێمه شیعره‌كانت ده‌خه‌ینه پرۆگرامی خوێندنه‌وه، وتم زۆر باشه‌و رازیم. ئه‌وه بوو له‌دوو بۆردی جیاوازدا شیعره‌كانی منیان هه‌ڵبژارد‌و له‌مانگی (9)ی ئه‌مساڵدا قوتابییان ده‌یانخوێنن‌و له‌كۆتایی ساڵدا تاقیكردنه‌وه‌ی تێدا ده‌كه‌ن".
چۆمان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌وڵاتی به‌ریتانیا پلانێكی زۆر ورد بۆ پرۆگرامی خوێندن داده‌ڕێژرێت‌و زۆر بیر له‌سایكلۆجیه‌تی منداڵ ده‌كرێته‌وه، "چونكه ئه‌وان زۆر بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و شیعره‌ی ده‌خرێته نێو مه‌نهه‌جه‌وه پێویسته سه‌ركه‌وتوو بێت‌و گه‌نجه‌كانیش تاموچێژی لێ ببینن‌و بیانخاته گفتوگۆوه‌و بیری لێبكه‌نه‌وه".
وتیشی "بۆ من زۆر گرنگه ئه‌و شیعرانه خراونه‌ته پرۆگرامی خوێندنه‌وه، چونكه ته‌نها ده ساڵه به‌ئینگلیزی شیعر ده‌نووسم‌و شه‌ش ساڵه كتێبی شیعرییه‌كه‌م به‌ناوی (ژیان بۆ ئێمه) به‌ئینگلیزی چاپكراوه، ئیتر هه‌زاران قوتابی ته‌مه‌ن 15و 16 ساڵ ئه‌و شیعرانه ده‌خوێنن‌و ناوی من ده‌زانن، بۆ گه‌لی كوردیش زۆر گرنگه چونكه چیرۆكی نه‌هامه‌تییه‌كانی ئێمه‌ی كورد به‌خوێندكارانی به‌ریتانیا ده‌ناسێنن".
سه‌رۆکی تاقیکردنه‌وه سه‌رتاسه‌ریه‌کانی به‌ریتانیا:
شیعره‌كانی چۆمان ره‌هه‌ندێكی گه‌ردونییان هه‌یه
تۆنی چایه‌ڵدز سه‌رۆکی تاقیکردنه‌وه سه‌رتاسه‌ریه‌کانی به‌ریتانیا، له‌م گفتوگۆیه‌ی ئاوێنه‌دا سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردنی شیعره‌كانی چۆمان هه‌ردی ده‌دوێ‌و ده‌ڵێت: شیعره‌کانی چۆمان له‌به‌رئه‌وه خراونه‌ته پرۆگرامی خوێندنه‌وه كه ره‌هه‌ندی گه‌ردوونییان هه‌یه".
* چه‌ند پرۆگرامی خوێندن له به‌ریتانا هه‌یه‌و رێژه‌ی چه‌ندی قوتابیان له‌و پرۆگرامانه ده‌خوێنن؟
تۆنی چایه‌ڵدز: 4 پرۆگرامی خوێندنی جیاواز هه‌یه له به‌ریتانیا. ره‌نگه سه‌خت بێت که دیاری بکه‌ین به ته‌واوه‌تی چه‌ند قوتابی ئه‌م پرۆگرامه تازانه ده‌خوێنن به‌ڵام هیچ نه‌بێت 50%ی قوتابیان بۆردی AQA ده‌خوێنن که شیعرێکی چۆمان هه‌ردی تێدایه و له 20%ی سه‌رجه‌می قوتابیانیش Edexcel که چوار شیعری ئه‌وی تێدایه.
*یه‌کێک له شیعره‌کانی چۆمان له پرۆگرامه‌که‌ی ئێوه‌دایه(AQA)و چواریان له پرۆگرامی (EdExcel)دا. ویستمان بزانین شیعری (له‌سه‌ر سنوور: 1979At the border) که له پرۆگرامه‌که‌ی ئێوه‌دایه، چۆن هه‌ڵبژێردراوه؟ چۆن بڕیار دراو کێ بڕیاری دا؟ له‌و شیعره‌دا چی سه‌رنجی راکێشان؟
تۆنی چایه‌ڵدز: ئه‌و شیعرانه‌ی له AQAدان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری مادده‌کانی خوێندن و منه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن. من سه‌رۆکی تاقیکردنه‌وه سه‌رتاسه‌ریه‌کانم. من بۆ خۆم پێشنیاری ئه‌م شیعره‌م کرد چونکه گوێبیستی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م شیعره بووم له‌لایه‌ن چۆمانه‌وه (که زۆر به جوانی خوێندیه‌وه). پێم وابوو ئه‌م شیعره زۆر به جوانی ده‌چێته خانه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵه شیعره‌وه که له‌ژێر ناوی (ململانێ)دان. هاوسه‌نگی ئه‌م شیعره‌م زۆر پی جوان بوو، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی که به رووکه‌ش ساده‌یه به‌ڵام زۆر قووڵه. پێم وایه شیعرێکی گه‌ردوونیه و ته‌نها باسی یه‌ک سنوور ناکات.
* ئایا ده‌توانی زانیاریمان بده‌یتێ له‌سه‌ر هه‌لبژاردنی شیعره‌کان بۆ پرۆگرامی (EdExcel)؟
تۆنی چایه‌ڵدز: پێم وایه شیعره‌کانی تری چۆمانیش که له‌لایه‌ن Edexcelه‌وه هه‌ڵبژێردراون هه‌مان ره‌هه‌ندی گه‌ردوونییان هه‌یه. ئه‌مه‌ش به روونیی له شیعری په‌نه‌لۆپه‌کانی وڵاتی من- دا ده‌رده‌که‌وێت که تیایدا چۆمان سوود له‌ئه‌فسانه‌یه‌کی یۆنانی وه‌رده‌گرێت به‌شێوازێکی هه‌ست بزوێن. ته‌نها هه‌ڵاوێردیک ره‌نگه مووبه‌قه‌که‌ی دایکم بێت، شیعرێکی زۆر جوانی تایبه‌تی که دوباره گوێبیستی خوێندنه‌وه‌ی بووم له‌لایه‌ن چۆمانه‌وه.
ئه‌و هه‌میشه وه‌ك هۆنراوه‌كانی هێمن‌و ساكاره، كاتێك ده‌دوێت له‌سه‌رخۆ‌و به‌رووییه‌كی خۆشه‌وه راكانی خۆی ده‌رده‌بـڕێ. چـۆمـــان هەردی كــه 36 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌باوه‌شی خێزانێكی رۆشنبیردا له‌شاری سلێمانی چاوی هه‌ڵهێناوه، ده‌ڵێت "ئه‌حمه‌د هه‌ردی باوكم گه‌وره‌ترین کاریگه‌ریی هه‌بووه له‌سه‌ر ژیانی من".
ئه‌و كه زۆربه‌ی ژیانی له‌ئاواره‌یی‌و ده‌ربه‌ده‌ریدا به‌سه‌ر بردووه‌و له ساڵی ١٩٩٣وه له به‌ریتانیا نیشته‌جێیه و له زانکۆکانی ئۆکسفۆرد، له‌نده‌ن و کێنت به‌که‌لۆریۆس، ماسته‌رو دوکتۆرای هێناوه له‌بواری فه‌لسه‌فه‌و ده‌روونناسیدا. لێکۆڵینه‌وه‌ی پۆست دوکتۆراکه‌ی سه‌باره‌ت به ژنانی ده‌ربازبووی ئه‌نفاله، که کۆتایی ئه‌مساڵ له‌به‌ریتانیا چاپ ده‌بێت.
چۆمان ده‌ڵێت "نووسین بۆ من بوارێک بوو بۆ خۆده‌ربڕین و رادان له‌سه‌ر شته‌کان، بوارێک بوو بۆ ره‌خنه گرتن و گلله‌یی کردن، بوارێک بوو بۆ پێناسه‌کردنه‌وه‌و دروستکردنه‌وه‌ی جیهان له‌چاوی خۆمه‌وه".
له‌كاتێكدا كه چاوه‌كانی له‌پشت چاویلكه‌كه‌یه‌وه‌وه به‌وردی‌و نه‌رم‌و نیانی له‌ده‌وروبه‌ر ده‌ڕوانن، چۆمان به‌ده‌نگێكی ئارامه‌وه ده‌ڵێت "ره‌نگه هۆکارێک که بووه مایه‌ی ئه‌وه‌ی من بنووسم ژن بوونی من بێت. ئێمه‌ی ئافره‌ت له‌کۆمه‌ڵگایه‌کدا ده‌ژین که ده‌نگمان تیایدا چه‌پێنراوه".
ئاوێنه